خولی دووەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری

ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن (پرۆژەی دووەم )ی رادەگەیەنێت کە پێک دێت لە :
* لەبەرکردنی مانای سورەتی یوسف.  
* لەبەرکردنی کتێبی چل فەرموودەی قورئانی (الأربعون القرآنیة).
تاقیکردنەوە لەبەرواری 25/3/2020 رۆژی چوار شەممە  دەبێت، لە لا مامۆستای چاودێر لەشارەکان.

1- زانیاری تەواو دەربارەی ئەم خولە و دەستکەوتنی کتێبەکان
پرۆژەی سێیەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری

لەبەر ئەوەی ئێستا (هاتوو چۆ) راگیراوە لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان ، بۆیە لیژنەی ئەکادییمیا بڕیاری دواخستی تاقیکردنەوەکەی دا بۆ کاتێک کە گونجاو بێت ، ان شاء الله ، پێشتر ئاگاداری بەرێزتان دەکەینەوە .
ئەم تاقیکردنەوەیە پێک دێت لە 30 پرسیار 
ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن بەشدار بن و بگەرێن بۆ وەرگرتنی وەڵامی راست و گونجاو
دوا کات بۆ ناردنەوەی وەڵامەکان بەرواری : 5/4/2020 دەبێت ان شاء الله .
بۆ داگرتنی کتێبەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە 
پرۆژەی سێیەمی ئەکادیمیای ئامۆژگاری / 30 پرسیار

پرسیارە دووبارەکان 
ئایا ئەم (30) پرسیارە جێگەی پرۆژەی دووەم دەگرێتەوە، واتە لە شوێنی سورەتی یوسف و چل فەرموودەی قورئانیە ؟
نەخێڕ بەرێزم ، ئەمە پرۆژەی سێیەمە و پرۆژەیەکی نوێیە .
دوا کات بۆ وەڵام دانەوە کەیە ؟
بەرێزم بەرواری 5/4/2020 دواکاتە .
هەست ناکەن ئەم  ماوەیە کەمە ؟
بەڕێزم 30 پرسیارە و سیانزە رۆژی ماوە بۆ وەڵام دانەوە ، هیچ دەوام کارو شتێک نیە ، باشتر وایە کاتەکانی خۆت بە شتی بە سوودەوە بەسەر بەریت .
من یەکەم جارمە بەشداری دەکەم چۆن پرسیارەکانتان بۆ بنێرین ؟
بەڕێزم تەماشای پەرەی یەکەمی پرسیارەکان بەشی تێبینیەکان بکە ان شاء الله 
ئەم پێشبڕکێیەی وەکو جاری یەکەم خەڵاتی لەسەرە .
بەرێزم دیاری نەکراوە جارێ، دەکەوێتە سەر خێرخوازان بۆ دابین کردنی خەڵاتەکان 
تێبینی : تاقیکردنەوەی سورەتی یوسف و چل فەرموودەی قورئانی لە کاتێکی گونجاودا دەکرێت ، ان شاء الله .
سوود لە کاتەکانی خۆت وەربگرە ، بە تایبەت کە ئێستا لە ماڵەوەیت ، کاتەکانت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی تەرخان بکە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک