کەناڵى ئامۆژگارى کەناڵێکی ئاینی ناحوکومی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ ئامۆژگاری کردنی مسوڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت. لە بەرواری (٥/ ٥/ ٢٠١٣) دەستبەکارە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات، وە فریکوێنسیەکەی بریتیە لە: 11636 V و سیمبڵ ڕەیتی 27500.
پەیامى کەناڵى ئامۆژگارى:
١- كه‌ناڵی ئامۆژگاری بۆ ئامۆژگاری مسوڵمانان و خزمه‌ت كردن به‌م گه‌ل و وڵاته دامه‌زراوه نه‌ك بۆ دژایه‌تی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان.
٢- مامۆستایانی سه‌له‌فی به وتار و به كردار له خزمه‌تی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌دا بوون، پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ش بوونه له شه‌ڕی دژ به داعش له مه‌یدانی جه‌نگ، وه بەپێی توانا هاوکاری پێشمه‌رگەیان كردووه، وه مه‌عنه‌و‌یات و وره‌ی ئەوانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و دوعای خێریشیان بۆ كردوون له مزگەوتەکانیانەوە، وه هەروەها كۆمه‌كیان بۆ ئاواره‌كانیش كۆكردۆ‌ته‌وه. وه به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان، چونکە بە دینی دەزانین.
٣- باوه‌ڕمان به پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه و شه‌رعیانه هه‌یه.
٤- وڵاتی خۆمان و میلله‌تی مسوڵمانی كوردى خۆمان خۆش ده‌وێت و به پێویستی ده‌زانین دیفاعێكی ڕه‌وای لێ بكه‌ین.
٥- هەوڵمان بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه.
٦- داوا له سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌كه‌ین كه نه‌بن به‌هۆی بارگرژی و توندڕه‌وی و تێكدانی ئاسایشی وڵات، وە بێگومان ئێمه‌ی مامۆستایانی سه‌له‌فی دورین له زێده‌ڕه‌وی و تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و ئاشووب و ئاژاوه، وە هەرکەسێکیش وانەبێت دیارە ئەو کەسە سەلەفی نییە و ئێمە لێی بەرین. له كۆتایدا به بینه‌رانی كه‌ناڵی ئامۆژگاری و خوێنه‌رانی كتێبی زانایانی سه‌له‌فی ده‌ڵێین: هه‌ركه‌سێك له كه‌ناڵه‌كه‌مان یان له كتێبه‌كانمان بڕگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه که پشتگیری له تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و تێكدانی ئه‌من و ئاسایش بكات، ئه‌وه سوپاسی ده‌كه‌ین و ئێمه له‌وان زوتر به‌ڕائه‌تی لێ ده‌كه‌ین، وه كه دڵنیاشین لەوەی کە هیچیان ده‌ستناكه‌وێت، تكامان وایه تۆمه‌تمان بۆ دروست نه‌كه‌ن و ئاڵۆزیش دروست نه‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا