لافاوەکەی نیپاڵ غەزەبی خوابوو؟
عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

ئەمە پرسیارێکی گرنگە لە مێشکی هەموماندا
بەخوا ئەم لافاوەی نیپاڵ غەزەبی خوایە ئەگینا خوا بۆ وایان لێدەکات؟!
بەڵێ بێگومان خوا زوڵم لەکەس ناکات بەڵام بۆ چی ئەگەر هەمان شت بەسەر خۆماندا بێت ناڵێین غەزەبی خوایە،
بگرە بەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا دەمرن دەڵێین شەهیدن ان شاء اللە
بەڕای ئێوە مەسەلەکە ئەوە نیيە ئێمە دین بۆ مەسڵەحەتی خۆمان بەکار دێنین؟
نەخێر با بۆت ڕوون بکەمەوە ؟
موسڵمان کاتێک بە هۆی لافاو و بومەلەرزەوە یان سووتان دەمرێت ئەوە نیشانەی خێرە چونکە لە فەرموودەی سەحیحدا هاتووە هەر کەسێک بە هۆی ئەم کارەساتانەوە بمرێت ئەوە شەهیدە، پاشان ئەم شێوازە مردنە دەبێتە هۆی کەفارەتی گوناح و بەرزبونەوەی پلەت لە بەهەشتدا، کەواتە ئەگەر دونیاکەشت چووبێت ئاخیرەتت نەچووە بگرە بە باشتر قەرەبوو کراوەتەوە بۆت
بۆیە دەڵێین هەر بەڵایەک تووشمان دەبێت ئەوە خێر و ڕەحمەتە بە ئیزنی خوا.
بەڵام کەسێک کە بڕوای بە پاداشتی خوا نەبێت، خوای گەورە چۆن پاداشتی بداتەوە؟! بگرە ئەم کەسە هەم دونیاکەی لەدەست چوو هەم دوارۆژی، لەبەر ئەوەی بێ باوەڕ بوو.
بەڵام ئێمە وەک موسڵمان مانای وایە ئێمە کە یارمەتیان نەدەین و بە هانایەوە نەچین؟
بێگومان نەخێر خوای گەورە فەرمانمان پێدەکات و دەفەرموێت خوا ڕێگریتان لێناکات لەوەی چاکە بەرامبەر بێباوەڕان بکەن.
دەربارەی نوسەر

عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان
