دەربارەی کەناڵی ئامۆژگاری

کەناڵی ئامۆژگاری

کەناڵی ئامۆژگاری، کەناڵێکی سەربەخۆیە و ئامانجی سەرەکیی خزمەتکردنی موسڵمانانە بۆ تێگەیشتنێکی ڕاست و دروست لە شەریعەتی خوای پەروەردگار، وەک ئەوەی لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) هاتووە.

ئەم کەناڵە، دوای فەزڵ و کەرەمی خوای گەورە، لەسەر ئەرک و کۆمەکی خێرخوازان بەڕێوەدەچێت. ئێمە لە ئامۆژگارییەوە هەوڵدەدەین بیری میانڕەوی، ڕۆشنبیریی ئیسلامی و زانیاریی باوەڕپێکراو بە گوێگر و بینەری کوردزمان بگەیەنین.

کەناڵی ئامۆژگاری
ئامانجەکانمان
  • بڵاوکردنەوەی زانست: چەسپاندن و برەودان بە زانستە شەرعییەکان و بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەنێو کۆمەڵگەدا.
  • پەروەردە و کولتوور: پەرەپێدانی کولتووری ئیسلامی و پاراستنی ڕەسەنایەتی لەنێو نەوەکانی داهاتوودا.
  • ڕەواندنەوەی گومانەکان: وەڵامدانەوەی زانستی و دروست بۆ پرسیارەکان و ڕەواندنەوەی گومانەکان لەسەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
دیدگای ئامۆژگاری

ئامۆژگاری دەیەوێت ببێت بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو و پێشەنگ بۆ گەیاندنی زانست و زانیاریی ئیسلامیی میانڕەو و پەروەردەیی لە کۆمەڵگەی کوردیدا. لەپاڵ ئەوەشدا، بەردەوام کار دەکەین لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار، کە بەتەواوی پابەند بێت بە بەها و بنەما پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلامەوە.

لەگەڵمان بن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پشتگیری و هاوکاری بۆ کەناڵی ئامۆژگاری
کەناڵی ئامۆژگاری لەسەر ئەركی خێرخوازان بەڕێوەدەچێت

وەک ئاماژەمان پێدا، کەناڵی ئامۆژگاری لەسەر ئەرک و بەخششی خێرخوازان بەردەوامە. هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداربێت لەم خێرە نەبڕاوەیە و پشتگیری لە بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی کەناڵەکەمان بکات، دەتوانێت پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکات: