گرنگی فەریزەی حەج لە چیدایە؟

3 خولەک
99
عبدالرحیم عبداللطیف أمین

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

گرنگی فەریزەی حەج لە چیدایە؟

ئەمە چەند خالێکە لە پێشاندانی و گرنگی فەڕیزەی حەج

١-ئەنجامدانی پەرستشێکی پاک و بێ شیرک بۆ خوای گەورە

- قال تعالى: وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ أَنْ لَا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ (بیریان بخەرەوە) کاتێک دیاریمان کرد بۆ ئیبراھیم (علیە السلام) جێگای کەعبە (پێمانووت) ھیچ شتێک مەکەرە ھاوبەشم و (مزگەوتی حەرام) پاک بکەرەوە بۆ تەواف کاران

٢- حاجیان لاوازی و پىویستی خۆیان بۆ خوا دەردەبڕن

حاجی دوور ده‌که‌وێته‌وه‌ له‌ خۆشیی و ڕازاندنه‌وه‌، و پۆشاکی ئیحرام ده‌پۆشێت، دوور له‌ دنیا و جوانیه‌کانی، بۆ ئه‌وه‌ی لاوازی و هه‌ژاری خۆی ده‌ربخات، و له‌ کاتی عیباده‌ته‌کاندا ملکه‌چی په‌روه‌ردگاری خۆی ده‌بێت، پێویستی پێیه‌تی، له‌ به‌رده‌ستیدا خۆی بچووک ده‌کاته‌وه‌، ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی ده‌بێت، دوور له‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی، جا چ حیکمه‌ته‌که‌ی بزانێت یان نه‌زانێت.

٣-به‌ده‌ستهێنانی ته‌قوای خوای گه‌وره‌

لەو شتانەی تەقوای خودای پێ بەدەست دەهێنێت لە کاتی حەجدا بریتیە خۆ پاراستن و دوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان

٤-زۆر زیکر و یادی خوا کردن

پەروەردگار دەفەرموێت فَإِذَا قَضَيۡتُم مَّنَٰسِكَكُمۡ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَذِكۡرِكُمۡ ءَابَآءَكُمۡ أَوۡ أَشَدَّ ذِكۡرٗاۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِي ٱلدُّنۡيَا وَمَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنۡ خَلَٰقٖ (200) ئەمجا کاتێک ئەرکان و واجباتی حەجتان تەواوکرد یادی خوا بکەن وەک ناوبردنتان بۆ باوو باپیرانتان یان زۆرتر لەناوی ئەوان

٥-په‌روه‌رده‌کردنی نه‌فسی مرۆڤ بە دورکەوتنەوە لە گوناهەکان

کاتێک خۆت ئامادە دەکەی بۆ ئەنجامدانی حەج و دەچیتە ناو ئیحڕامەوە بەدوور دەبیت لە ئەنجامدانی هەموو گوناه و تاوانێک بگرە خۆشت دەگریتەوە لە هەندێک کار و کردەوە کە حەرامیش نین بەڵام ئەمەش دەبێتە هۆی پەروەردەکردنی نەفسی مرۆڤ بۆ خۆ ڕاهێنان لەسەر ئارامگرتن و هەوڵ و کۆشس کردن بۆ ڕەزامەندی خوای گەورە بە تایبەت و ڕاهاتن لەسەر جڵەو گیری نەفسی

٦- کاتێک حاجیان یەک جل و یەک شێواز حەج دەکەن و لە یەک کات و شوێن کۆدەبنەوە دەبێتە یادخه‌ره‌وه‌ی ڕۆژی دوایی و وه‌ستانی به‌نده‌ له‌ به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا لە ڕۆژی دوایی

خه‌ڵک له‌ ڕه‌گه‌زی جیاوازه‌وه‌ کۆده‌بنه‌وه‌ به‌ یه‌ک پۆشاکه‌وه‌؛ سه‌ریان دانه‌پۆشراوه‌، و ئه‌م دیمه‌نه‌ له‌ وه‌ستانیان له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا ده‌چێت له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ یه‌ک شوێندا به‌ پێی په‌تی و ڕووتی و بێ جل و به‌رگ، له‌ خوا ترساو و دڵه‌ڕاوکێیانه‌؛ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و شتانه‌ی که‌ له‌ دڵی حاجیدا ترسی خوا و چاودێری کردنی و دڵسۆزی بۆ ئه‌و له‌ عیبادەتەکاندا ده‌چه‌سپێنێت.

٧-په‌روه‌رده‌کردنی ئومه‌ت له‌سه‌ر واتاکانی یه‌کڕیزی

له‌ حه‌جدا جیاوازی نێوان خه‌ڵک له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری، و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و شتی تر نامێنێت، و ڕوو له‌ یه‌ک پەرستراو ده‌که‌ن، و یه‌ک پۆشاک ده‌پۆشن، هه‌مان کرده‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ یه‌ک کات و یه‌ک شوێندا، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ نێوان حاجیاندا ده‌بێت له‌ دیمه‌نه‌کانی هاوکاری له‌سه‌ر چاکه‌ و ته‌قوا، و ئامۆژگاری یه‌کتر کردن به‌ حه‌ق، و ئامۆژگاری یه‌کتر کردن به‌ ئارامگرتن.

٨-خەرجکردنی پارە لە حەجدا دەبێتە هۆی ئەوەی قەدری نىعمەتی ماڵ و سامان بزانی

له‌ حه‌جدا شوکری ئه‌م دوو نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌کرێت؛ که‌ مرۆڤ هه‌وڵی خۆی ده‌دات، و ماڵی خۆی ده‌به‌خشێت بۆ نزیکبوونه‌وه‌ له‌ خوای ته‌بارک و ته‌عالا، و شتی تریش له‌ حوکم و سوود و قازانجه‌کان. 🚀

دەربارەی نوسەر

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

بابەتی هاوشێوە