فیقهی ئافره‌تان

فیقهی ئافره‌تان تایبەت بە پرسیارە گرنگەکانى ئافرەتان
فیقهی ئافره‌تان
ئایه حوكمی ده‌ست نوێژ و خۆشوشتنی ئه‌و ئافره‌ته چیه كه بۆیه‌ی له‌نینۆكه‌كانی داوه ؟
وه‌ڵام : بۆ ئافره‌تان درووست نیه بۆیه له‌نینۆكه‌كانیان بده‌ن له‌وكاته‌ی نوێژ ده‌كه‌ن و له‌كاتی بێ نوێژیدا نین ؛ چونكه بۆیه‌ی نینۆك ڕێگری ده‌كات له‌گه‌یشتنی ئاو به نینۆكه‌كان ؛ بۆیه هه‌رشتێك ڕێگری له‌گه‌یشتنی ئاو بكات به‌نینۆك یان به‌هه‌ر ئه‌ندامێكی تری لاشه ئه‌وا درووست نیه به‌كاربهێنرێت .
به‌ڵام ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌هۆی بێ نوێژیه‌وه نوێژ ناكه‌ن ئه‌وا بۆ ئه‌وان درووسته بۆیه له‌نینۆكه‌كانیان بده‌ن .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
ئایه حوكمی ده‌ست نوێژی ئه‌و ئافره‌ته چیه كه خه‌نه‌ی له ده‌سته‌كانی داوه ؟
وه‌ڵام : خه‌نه وه‌كو بۆیه نیه ئه‌ستووری له‌سه‌ر نینۆك یان پێست دروست بكات ؛ به‌پێچه‌وانه‌ی بۆیه و هه‌ویر و قوڕ ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر جۆری خه‌نه‌كه وه‌ك بۆیه‌ی نینۆك بێت به‌رگ و ئه‌ستووری له‌سه‌ر ده‌ست و پێ دروست بكات و ڕێگری بكات له‌گه‌یشتنی ئاو به پێست ئه‌وكات درووست نیه ئه‌م جۆره خه‌نه‌یه به‌كاربهێندرێت ؛ وه ئه‌گه‌ر به‌كارهێندرابوو ئه‌وا ده‌بێت له‌كاتی ده‌ست نوێژ و خۆشوشتن له‌سه‌ر لاشه لابدرێت .
ئایه چۆنیه‌تی مه‌سح كردنی سه‌ر له‌كاتی ده‌ست نوێژدا بۆ ئافره‌تان به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوانه یان جیاوازه ؟
وه‌ڵام : چۆنیه‌تی مه‌سح كردنی سه‌ر له‌كاتی ده‌ست نوێژدا بۆ ئافره‌تان به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوانه و هیچ جیاوازی نیه ؛ چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه باس له‌شێوازی مه‌سح كردنی سه‌ر بكات تایبه‌ت به ئافره‌تان ؛ بۆیه ئافره‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاو له‌كاتی مه‌سح كردنی سه‌ردا ده‌ستی ته‌ری به‌پێشه‌وه‌ی سه‌ریدا ده‌هێنێت هه‌تا ده‌یباته دواوه و پاشان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێشه‌وه .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
ئایه حوكمی مه‌سح كردنی سه‌ر بۆ ئافره‌تان له‌سه‌ر له‌چك دروسته ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر لادانی له‌چكه‌كه له‌كاتی مه‌سح كردنی سه‌ردا به‌لایه‌وه زۆر قورس و ناخۆش بوو و له‌چكه‌كه‌ی توند له‌سه‌ر و ملی ئاڵاندبوو ئه‌وكات ئاساییه مه‌سحی له‌سه‌ر بكات چونكه ئه‌م جۆره مه‌سح كردنه له‌هه‌ندێك له‌خێزانی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – هاتووه ؛ وه ئه‌گه‌ر لادانی له‌چكه‌كه ئاسان بوو ئه‌وا باشتروایه ده‌ست بباته ژێر له‌چكه‌كه‌ی و مه‌سح له‌سه‌ر مووه‌كانی سه‌ری بكات و له‌سه‌ر له‌چكه‌كه‌یەوە نه‌یكات .
له‌لایه‌ن زانای پایه‌به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
