ئیش کردن لە شوێنێک کە شتی حەرام بفڕۆشێت دروستە؟
عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

پرسیارێکی گرنگ بۆ کەسانێک کە پویستیان بە ئیشە و تەنها لەم شوێنانە ئیشیان دەستدەکەوێت گەنجانی موسڵمان لە ئەوروپا و ئەمریکا زۆر جار توشی ئەم بارودۆخە دەبن
بۆت دروست نییە لە کارێکدا بیت کە یارمەتیدەر بێت بۆ فرۆشتنی عارەق و گۆشتی بەراز و هاوشێوەکانیان لە حەرامکراوەکان، چ جای ئەوەی خۆت ڕاستەوخۆ بییانفرۆشیت؛ ئەو ماڵ و پارەیەی لە ڕێگەی کارێکی ئاواوە دەستت دەکەوێت حەرامە.
بەڵام ئەگەر کارت لەو شوێنانەدا تەنها سنووردار بێت بە کارە حەڵاڵەکان، و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستت لە حەرامەکاندا نەبێت و یارمەتی فرۆشتنیان نەدەیت، ئەوا ئیشکردنەکە دروستە، هەرچەندە دوورکەوتنەوە لێی باشتر و گونجاوترە.
دروست نییە بچیتە ناو کارێکی حەرامەوە مەگەر زۆر ناچار بيت (الاضطرار)، ئەویش گەیشتنە بە لێواری لەناوچوون، و هیچ ڕێگەیەکی ترت نەبێت بۆ ڕزگاربوون؛ لەو کاتەدا تەنها بەقەد پێویستییەکە و بۆ کاتێکی کاتی دروستە.
بەڵام بێگومان ئەگەر هەوڵ بدەیت و ئارام بگریت و ئەوپەڕی توانای خۆت بەکاربهێنیت و پشت بە خوا ببەستیت، کارێکی حەڵاڵت دەست دەکەوێت بە ویستی خوا. خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ} واتە:
"هەر كەسێك تەقوای خوا بكات و لێی بترسێت، خوا ڕێگایەكی دەربازبوونی بۆ پەیدا دەكات.
دەربارەی نوسەر

عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان
