چل فەرموودە دەربارەی زانستی شەرعی

82 خولەک
27
عبدالرحیم عبداللطیف أمین

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

چل فەرموودە دەربارەی زانستی شەرعی

نامیلکەیەکی ئایینی بەنرخە کە کۆمەڵێک فەرموودەی ڕاست و دروستی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەخۆدەگرێت دەربارەی فەزڵ، گرنگی، و ڕەوشتەکانی گەڕان بەدوای زانستی شەرعی. پەرتووکەکە لە نووسینی (عبد اللطيف أحمد مصطفى)یە لە ساڵی 2024 نوسراوە و لە بڵآوکراوەکانی ناوەندی فەرموودەی ئەمیینە

 

پەرتووکی ( زانست ) لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوادا ﷺ 

 

لە دانانی :

عبد اللطيف أحمد مصطفى الأمين


بەشی یەکەم : زانست جۆرەکانی و بنچینەکانی و بەرهەمەکانی

 

1.           داواکردنی  زانستی بەسوود:

(1)        عن أم سلمة أم المؤمنين: كان يقول بعد الفجر: اللهم! إني أسألُك عِلمًا نافعًا، وعملًا مُتَقَبَّلًا، ورِزْقًا طَيِّبًا.

واتە : لە ئوم سەلەمەوە دایکی باوەڕداران فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا ﷺ لە دوای نوێژی بەیانی دەیفەرموو : خودایە داوای زانستێکی بەسوود ، و کردەوەیەکی وەرگیراو ، و ڕزقێکی پاکت لێ دەکەم .

نافعًا : بەسوود ، مُتَقَبَّلًا : وەرگیراو ، طَيِّبًا : پاك

أخرجه ابن ماجه (٩٢٥)، وأحمد (٢٦٥٦٤) واللفظ له، ورواه الطبراني بسند صحيح

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم :

پاڕانەوە لە خودا و داوا لێکردنی زانستێکی بەسوود و کردەوەیەکی وەرگیراو و ڕۆزییەکی پاك و حەڵاڵ.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

ڕۆژانە لە دوای نوێژی بەیانی ئەم دوعایە بڵێ و لەسەری بەردەوام بە.

2.           ئەو زانستەی کە بە ویستی خودا دەبێتە پارێزەر لە گومڕایی ئەگەر کاری پێ بکرێت ، وە باسکردنی جێگیربوونی هیدایەت و ڕێنموویی بۆ ئەو کەسەی شوێنی قورئان و سوننەت دەکەوێ وە گومڕایی ئەوەی وازیان لێ ئەهێنێ و پشتیان تێ ئەکات:

 

(2)       عن عبد الله بن عباس قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: إنَّ الشيطانَ قد يَئِسَ أن يُعبَدَ بأرضِكم، ولكن رضِيَ أن يُطاعَ فيما سِوى ذلك مما تُحاقِرون من أعمالِكم، فاحْذَروا، إني قد تركتُ فيكم ما إن اعتصمتُم به فلن تَضِلُّوا أبدًا، كتابَ اللهِ، و سُنَّةَ نبيِّه

واتە : لە عبدالله ـی کوڕی عەباسەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: بە دڵنیایی شەیتان بێ ئومێد بووە لەوەی لە زەوی ئێوەدا بپەرسترێ ( نیمچە دوورگەی عەرەبی )، بەڵام ڕازی بووە بەوەی گوێڕایەڵی بکرێت لە جگە لەوەدا لەوەی بە کەم و هیچی دادەنێن لە کردەوەکانتان، جا کەوایە ئاگاداربن، چونکە من بە دڵنیایی لەناو ئێوەدا بەجێم هێشتووە ئەوەی کە ئەگەر دەستی پێوە بگرن و پێوەی پەیوەست بن هەرگیز گومڕا نابن، ئەویش کتێبەکەی خودا و سوننەتی پێغەمبەرەکەیەتی .

يَئِسَ : بێ ئومێد بووە ، ُتُحاقِرون : بە کەم و هیچی دادەنێن، اعتصمتُم به: دەستی پێوە بگرن

صحيح الترغيب الألباني: الرقم: 40

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم :

پارێزەر لە گومڕایی و لاڕێ بوون بریتییە لە دەستگرتن بە قورئان و سوننەتەوە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

بەردەوام لەسەرجەم کارەکانمدا پەنا بە خودا دەگرم لە شەیتانی نەفرین لێکراو.

3.           گەورەیی و پلەی ئەو کەسەی فێری قورئان دەبێت و خەڵکیش فێردەکات:

(3)       عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: قَالَ شُعْبَةُ «خَيْرُكُمْ» وَقَالَ سُفْيَانُ، «أَفْضَلُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ»

واتە : لە عوسمانی کوڕی عەفانەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : شوعبە دەڵێت فەرمووی (( خێرترینتان )) وە سوفیان دەڵێت فەرمووی (( باشترینتان ئەو کەسەیە کە فێری قورئان دەبێت و خەڵکیش فێر دەکات )) .

خَيْرُكُمْ ، أَفْضَلُكُمْ : باشترینتان

سنن ابن ماجه 211

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم :

گەورەیی و پێگەی قورئان وە فێربوون و فێرکردنی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

کۆمەڵێك قوتابی پێ بگەیەنە و فێری قورئانی پیرۆزیان بکە.

4.           باسی ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە قورئان هەر کەسێك بیکاتە پێشەوای خۆی بە کردەوە پێکردنی دەیبات بەرەو بەهەشت وە هەر کەسێك بیخاتە پشتی  و پشتگوێی بخات بە وازهێنان لە کردەوە پێکردنی دەیبات بەرەو ئاگر:

 

(4)       عَنْ أَبِي سُفْيَانَ عَنْ جَابِرٍ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: "القرآن شافع مشفع وماحل مُصَدَّقٌ مَنْ جَعَلَهُ إِمَامَهُ قَادَهُ إِلَى الْجَنَّةِ ومن جعله خلف ظَهْرِهِ سَاقَهُ إِلَى النَّارِ.

واتە : لە ئەبی سوفیانەوە لە جابرەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی : قورئان تکاکارە و تکاکەی وەردەگیرێ ، وە گەواهیدەرێکی جێ متمانە و بەڕاست خراوەیە ، هەر کەسێك بیکاتە پێشەوای خۆی دەیبات بەرەو بەهەشت ، وە هەر کەسێك بیخاتە پشتی و پشتگوێی بخات دەیبات بەرەو ئاگر .

مشفع: تکا وەرگیراوە ، ماحل: گەواهیدەر ، سَاقَهُ: دەیبات

صحيح ابن حبان، الرقم: 124

ئەبو حاتم دەڵێت: ئەمە هەواڵێکە دەربڕینەکەی لای کەسێك کە نەشارەزا بێت بە زانستی شەرعی وای لێ ئەخوێنرێتەوە کە قورئان دروستکراوە، و وایش نییە، بەڵام دەربڕینەکەی بەو شێوەیە وەکو چۆن لە کتێبەکانماندا ئاماژەی پێ دەکەین بەوەی عەرەب لە زمانەکەیدا ناوی شتەکان ئەنێت بە هۆکارەکەی، هەروەکو چۆن ناوی هۆکار ئەنێت بەسەر شتەکاندا، جا کاتێك کارکردن بە قورئان خاوەنەکەی ئەبات بەرەو بەهەشت ناوی ئەو شتە کە کارکردنە بە قورئان نراوە بە هۆکارەکەی کە قورئانە نەوەك قورئان مەخلوق و دروستکراو بێت .

 

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم :

گەورەیی شوێنکەوتنی قورئان و پەیوەست بوون پێوەی وە پێویستە بکرێتە پێشەنگ و پێشەوا.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

بەردەوام فەرمانەکانی قورئان جێبەجێ بکە و خۆت بە دوور بگرە لە ڕێگری لێکراوەکانی،و بیکە پێشەنگت تا لە دوا ڕۆژدا تکات بۆ بکات.

5.           -هەر کەسێك خودا خێر و چاکەی بۆ بووێت شارەزای ئەکات لە ئاییندا:

(5)        عنِ ابْنِ شِهَابٍ، قَالَ: قَالَ حُمَيْدُ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، سَمِعْتُ مُعَاوِيَةَ، خَطِيبًا يَقُولُ سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: «مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ، وَإِنَّمَا أَنَا قَاسِمٌ وَاللَّهُ يُعْطِي، وَلَنْ تَزَالَ هَذِهِ الأُمَّةُ قَائِمَةً عَلَى أَمْرِ اللَّهِ، لاَ يَضُرُّهُمْ مَنْ خَالَفَهُمْ، حَتَّى يَأْتِيَ أَمْرُ اللَّهِ»

واتە : لە ئیبن شیهابەوە دەڵێت کە حومەیدی کوڕی عەبدوڕەحمان وتی گوێم لە موعاویە بوو کاتێك وتاری دەدا فەرمووی گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو : (( هەر کەسێك خودا خێر و چاکەی بۆ بوێت شارەزای ئەکات لە ئاییندا ، وە بە دڵنیایی من تەنها دابەشکارم ئەوە خودایە کە دەبەخشێ ، وە بەردەوام ئەم ئوممەتە لەسەر دینی خوای گەورە دەبن ئەوەی بیەوێت سەرپێچیان بكات زیانیان پێ ناگەیەنن تا فەرمانی خودا دێت (تا ڕۆژی دوایی ) .

يُفَقِّهْهُ: شارەزای ئەکات ، قَاسِمٌ: دابەشکار،أَمْرُ اللَّهِ: فەرمانی خودا (ڕۆژی دوایی )

صحيح البخاري71 (1/39) أخرجه مسلم في الزكاة باب النهي عن المسألة رقم 1037-

 

ئەوەی ئەفامرێ لە فەرموودەکە ئەوەیە کە هەر کەسێك شارەزا نەبوو لە ئایین – واتە فێری بنچینەکانی ئیسلام نەبوو، وە ئەوەی پەیوەستە پێوەی لە بەشەکانی – ئەوا بێبەش بووە لە خێر و چاکە . فتح الباري لابن حجر - (ح٧١)

 

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم :

گەورەیی زانستی شەرعی و فێربوونی، وە ئەوەی کە بەڕێزرترینی زانستەکانە چونکە پەیوەندی بە خودای گەورەوە هەیە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت شارەزا بکە لە ئاییندا تاوەکو ویستی خێری خودا بتگرێتەوە.

6.           گەورەیی بوونی زانست بە یەکتاپەرستی، ئەوەش لە گرنگترینی زانستەکانە :

(6)        عن عثمان بن عفان: مَن ماتَ وهو يَعْلَمُ أنَّه لا إلَهَ إلّا اللَّهُ، دَخَلَ الجَنَّةَ.

واتە : لە عوسمانی کوڕی عەففانەوە : هەر کەسێك بمرێت و بزانێت کە هیچ پەرستراوێك نییە بە حەق جگە لە الله ، دەچێتە بەهەشتەوە .

ماتَ : بمرێت، يَعْلَمُ : بزانێت، دَخَلَ: دەچێتە

صحيح مسلم ٢٦:

 

ڕاڤە و شیکردنەوە : یەکتاپەرستی خودا و یەکتاکردنەوەی بە بەندایەتی ئامانجە لە دروستکردنی پەری و مرۆڤەکان، وە ڕێگای ڕزگاربوونە لە ئاگر و بردنەوە و سەرفرازییە بە چوونە بەهەشتەکانەوە ، لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەزڵ و گەورەیی تەوحید و یەکتاپەرستی ڕوون دەکاتەوە بۆ ئەو کەسەی لەسەری ئەمرێت، هەواڵی داوە بەوەی کە ئەو کەسەی بمرێت و باوەڕی بە خودا هەبێ و زانست و زانیاریی بە یەکتاپەرستییەکەی هەبێ،وە بەوەی کە خوای گەورە پەرستراوی حەقە بە تەنها، وە پەرستنی جگە لەو ڕەتکراوەیە و باتڵە، وە کار بکات بەوەی ئەو زانست و زانیارییە داخوازی ئەکات و،بنچینەکانی ئایین کە پێغەمبەری خوا ﷺ پێی هاتووە ڕابگرێ، لە نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج و هەموو بەندایەتییەکان و، کردەوە چاکەکان ، دەستیش هەڵگرێ لە یاساغ و قەدەغە کراوەکان، لە دوا ڕۆژدا دەچێتە بەهەشتەوە بە ڕەحمەت و بەزەیی خودا، وە ئەگەر تاوانی هەبوو ئەوا لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەکرێ لەسەری بەو ئەندازەی خودای گەورە بیەوێ، پاشان دەیخاتە بەهەشتەوە .

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم :

گەورەیی و گرنگی هەبوونی زانست بە وتەی یەکتاپەرستی کە هۆکاری چوونە بەهەشتە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت شارەزا بکە لە مەرجەکانی وتەی یەکتاپەرستی بۆ ئەوەی زانیاری تەواوت هەبێ دەربارەی چونکە کلیلی چوونە بەهەشتە.

 

 

7.           دەست پێکردن بە گرنگترینی زانستەکان کە ئەویش بیروباوەڕە:

(7)      عَنْ جُنْدُبِ بْنِ عَبْدِ اللهِ رضي الله عنه قَالَ: كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم وَنَحْنُ فِتْيَانٌ حَزَاوِرَةٌ فَتَعَلَّمْنَا الْإِيمَانَ قَبْلَ أَنْ نَتَعَلَّمَ الْقُرْآنَ , ثُمَّ تَعَلَّمْنَا الْقُرْآنَ , فَازْدَدْنَا بِهِ إِيمَانًا.

واتە : لە جوندوبی کوڕی عبدالله وە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت، لەگەڵ پێغەمبەرى خوا ﷺ بووین هەموومان گەنجانێکی بەھێز بووین فێری ئیمان بووين  پاشان فێری قورئان بووین  ئیمانمان پێی زیادی دەکرد .

فِتْيَانٌ : کۆمەڵە گەنجێک، حَزَاوِرَةٌ: بەهێز، فَازْدَدْنَا بِهِ: زیادی کرد پێی

(جة) ٦١ , وقال الشيخ الألباني: صحيح.

حَزَاوِرَةٌ: کۆی حزور ـه ، بریتییە لە گەنج کە دەگاتە تەمەنی پێگەشتن و، بەهێز و بە توانا ئەبێت .

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم :

فێربوونی قورئان هۆکارە بۆ زیادبوونی باوەڕ و ئیمان.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

 شارەزابوون لە بیروباوەڕ  با لە پێشینەی ئەو شتانە بێت کە فێری دەبیت پاشان ئەتوانی چەنێکت بوێ لەبەر بکەیت.

8.           حوکمی داواکردن و فێربوونی زانستی بەسوود :

(8)        عن أنس بن مالك، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: طلب العلم فريضة على كل مسلم.

واتە : لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: داواکردن و فێربوونی زانستی شەرعی پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێك .

طلب : داواکردن و فێربوون، فریضة: پێویستە و داواکراوە

(جة) ٢٢٤، (يع) ٢٩٠٣، (طس) ٢٤٦٢، انظر صحيح الجامع: ٣٩١٣ صحيح الترغيب والترهيب: ٧٢

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم:

گەورەیی فێربوونی زانستی شەرعی و هاندان لەسەری .

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت شارەزا بکە لە زانستی شەرعیدا بە گشتی و بە تایبەت ئەو بەشانەی کە هیچ موسوڵمانێك لێی بێ پێویست نابێت.

9.           یاساغی و حەڕامییەتی فێربوونی ئەو زانستانەی کە سوودیان نییە:

(9)        عن عبدالله بن عباس: من اقتبسَ شُعبةً منَ النُّجومِ فقد اقتبسَ شُعبةً منَ السِّحرِ

واتە : لە عبدالله ـی کوڕی عەباسەوە دەڵێت : هەر کەسێك بەشێك لە ئەستێرەناسی ( ئەوەی كە پەیوەندی هەیە بە بانگەشە کردنی زانستی پەنهانی ) وەرگرێ و فێری ببێ ئەوا بەشێك لە سیحری وەرگرتووە و فێر بووە .

اقتبسَ: وەرگرێ و فێرببێ، شُعبةً: بەشێك

أخرجه أبو داود (٣٩٠٥)، وابن ماجه (٣٧٢٦)، وأحمد (٢٠٠٠) باختلاف يسير. الشوكاني (ت ١٢٥٥)، إخلاص كلمة التوحيد ٥٠ إسناده صحيح

 

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم:

مەترسی فێربوونی ئەو زانستانەی پەیوەندییان بە بانگەشەی پەنهانییەوە هەیە ئەستێرەناسی وەکو نموونە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆم بە دوور ئەگرم لە هەموو ئەو زانستانەی کە سوودیان نییە بۆ دونیا و دوا ڕۆژم.

 

(10)  عن أبي هريرة: وإنَّ أكبرَ الكبائرِ عند اللهِ يومَ القيامةِ الإشراكُ باللهِ وقتلُ النفسِ المؤمنةِ بغيرِ الحقِّ والفرارُ في سبيلِ اللهِ يومَ الزحفِ وعقوقُ الوالديْنِ ورميُ المحصنةِ وتعلُّمُ السحرِ.

واتە : لە ئەبو هورەیرەوە دەڵێت : بە دڵنیایی گەورەترینی تاوانە گەورەکان لەلای خودا لە ڕۆژی دواییدا بریتییە لە هاوەڵ دانان بۆ خودا، وە کوشتنی کەسێکی باوەڕدار بە ناحەق، وە ڕاکردن لە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن لە کاتی تێکۆشان لەپێناوی خودا، وە ئازاردانی دایك و باوك و، تۆمەتی زینا دانە پاڵی ئافرەتی داوێن پاك، وە فێربوونی سیحر .

أكبرَ: گەورەترین، يومَ الزحفِ: مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن، المحصنةِ: ئافرەتی داوێن پاك

الألباني (ت ١٤٢٠)، صحيح الترغيب ٢٨٠١، صحيح، أخرجه البخاري (٢٧٦٦)، ومسلم (٨٩) بنحوه

 

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم :

هەڕەشەکردن و ئاگادارکردنەوە لە ئەنجامدانی تاوانە گەورەکان و مەترسییان.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت بپارێزە لە وتەی درۆ و گەواهیدانی درۆ چونکە بەرەو تیاچوونت دەبەن.

 

(11)  وفي رواية عن عمرو بن حزم: أنَّ النَّبيَّ ﷺ كتب إلى أهلِ اليمنِ بكتابٍ فيه: وإنَّ أكبرَ الكبائرِ عند اللهِ يومَ القيامةِ: الإشراكُ باللهِ، وقتْلُ النَّفسِ المؤمنةُ بغيرِ الحقِّ، والفِرارُ في سبيلِ اللهِ يومَ الزَّحفِ، وعقوقُ الوالدَيْن، ورمْيُ المُحصَّنةِ، وتعلُّمُ السِّحرِ، وأكلُ الرِّبا، وأكلُ مالِ اليتيمِ: وأَكْلُ الرِّبا، وأَكْلُ مالِ اليتيمِ

واتە : وە لە گێڕانەوەیەکدا لە عەمری کوڕی حەزمەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ نووسراوێکی نووسی بۆ خەڵکی یەمەن تیایدا هاتبوو : بە دڵنیایی گەورەترینی تاوانە گەورەکان لەلای خودا لە ڕۆژی دواییدا بریتییە لە : هاوەڵ دانان بۆ خودا، وە کوشتنی کەسێکی باوەڕدار بە ناحەق، وە ڕاکردن لە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن لەکاتی تێکۆشان لە پێناوی خودا ، وە ئازاردانی دایك و باوك، وە تۆمەتی زینا دانە پاڵی ئافرەتی داوێن پاك، وە فێربوونی سیحر ، وە خواردنی سوو،وە خواردنی ماڵی هەتیو، وە خواردنی سوو، وە خواردنی ماڵی هەتیو .

عقوق : ئازاردان، الرِّبا: سوو

الألباني (ت ١٤٢٠)، صحيح الترغيب ٣٥٤١ صحيح لغيره أخرجه ابن حبان (٦٥٥٩)، والحاكم (١٤٤٧)، والبيهقي (٧٥٠٧) مطولاً

 

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم:

ئەم حەوت تاوانە لەناوبەری خاوەنەکانیان لە دونیا و دواڕۆژدا.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆم دەپارێزم لە هەر شتێک کە دەبێتە هۆی ئازاردانی دایك و باوکم تاوەکو سەرفراز بم و تیانەچم.

 

(12)    عن جابر بن عبد الله: سَلوا اللهَ عِلمًا نافعًا وتعَوَّذوا باللهِ مِن علمٍ لا ينفعُ.

واتە : لە جابری کوڕی عبدالله ـوە فەرموویەتی : داوای زانستێکی بەسوود لە خودا بکەن ، وە پەنا بە خودا بگرن لە زانستێك کە سوودی نەبێ .

سَلوا: داوابکەن، وتعَوَّذوا: پەنابگرن

صحيح ابن ماجه ٣١١٤، وقال الألباني: حسن

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

داواکردنی زانستی بەسوود بە بەردەوامی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

وەکو چۆن زانستی بەسوود هەیە بەهەمان شێوە زانستی بێسوود و زیانبەخش هەیە، بۆیە پێویستە داوای بەسوودەکەی بکەین و پەنا بە خوا بگرین لە بێسوودەکە.

10.       ئەوەی هاتووە دەربارەی ئاگادارکردنەوە لە درۆکردن بە دەمی پێغەمبەری خواوە ﷺ:

(13)     عن الْمُغِيرَة بن شعبة قال سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - يَقُولُ إِنَّ كَذِبًا عَلَيَّ لَيْسَ كَكَذِبٍ عَلَى أَحَدٍ فَمَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنْ النَّارِ.

واتە : لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە دەفەرمووێت گوێم لێبوو پێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو :به‌ڕاستی درۆ کردن به‌ده‌می منه‌وه‌ وه‌ك درۆکردن نییە به‌ده‌م كه‌سێکی ترەوە ، جا هه‌ركه‌سێك درۆ به‌ده‌م منه‌وه‌ به‌ مەبەست بكات، ئه‌وه‌ با جێگا بۆ خۆی له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئاماده‌ بکات .م (1/ 8 1862 –(

كَذِبًا : درۆکردن ، عَلَيَّ: بەدەمی منەوە، فَلْيَتَبَوَّأْ: با ئامادە بکات

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی و مەترسی درۆکردن بەدەم پێغەمبەری خواوە ﷺ بە مەبەست .

کارکردن بەم فەرموودەیە:

پێش ئەوەی هەر وتە و فەرمایشتێك لە پێغەمبەری خواوەﷺ بگێڕمەوە دڵنیائەبمەوە لەوەی کە لێوەی جێگیربووە.

 

(14)   عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ وعن الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ - رضي الله عنهما - قَالَا قَالَ: رَسُولِ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - مَنْ حَدَّثَ عَنِّي بِحَدِيثٍ يُرَى أَنَّهُ كَذِبٌ فَهُوَ أَحَدُ الْكَاذِبِينَ. 

 

واتە : لە سەمورەی کوڕی جوندەبەوە وە لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە خوا لێیان ڕازی بێت فەرموویانە : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : هەر کەسێك فەرموودەیەك لە منەوە بگێڕێتەوە بشزانێ یان گومانی هەبێ کە درۆیە ئەوە ئەویش یەکێکە لە درۆزنان .م (1/ 7 1863

حَدَّثَ : بگێڕێتەوە، يُرَى: گومانی هەبێت یان بزانێت، الْكَاذِبِينَ: درۆزنان

 

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم:

هەڕەشەی توند لەوەی کەسێك فەرموودەیەك بگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ لەگەڵ ئەوەی کە گومانی هەبێ یان دڵنیا بێت لەوەی درۆیە .

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت بپارێزە لە هەر شتێك کە دەبێتە هۆکار بۆ چوونە دۆزەخ لەوانەش درۆکردن بە ناوی پێغەمبەری خواوە ﷺ.

 

11.       : ڕێگری کردن لە گێڕانەوەی هەموو شتێك کە دەبیسترێ:

(15)    عن أبي هريرة قال: قال رسول الله ﷺ :كفى بالمرء كذبا أن يحدث بكل ما سمع. . أرسله عن حفص بن عاصم عن النبي ج ثم وصله عن أبي هريرة.

واتە : لە ئەبی هورەیرەوە دەفەرمووێت کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بەسە بۆ کەسێك بە درۆزن دابنرێت کە هەرچی بیست بیگێڕێتەوە . بە موڕسەلی هێناویەتی لە حەفصي کوری عاصم ـەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ پاشان گەیاندوویەتی لە ئەبی هوڕەیرەوە

كفى: بەسە، يحدث: بیگێڕێتەوە

صحيح مسلم - باب النهي عن الحديث بكل ما سمع ص10

 

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هەڕەشەکردن لەوەی قسەیەك بگێڕدرێتەوە کە نەزانرێ ڕاستە تاوەکو دڵنیا نەبێتەوە لە ڕاستی قسەکە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەر  وتەیەکت بۆ گێڕدرایەوە پەلە مەکە لە گێڕانەوەی و بڕوا پێکردنی تا دڵنیا دەبیتەوە لە ڕاستی وتەکە.

12.       دەرکەوتنی زانستی دونیایی:

(16)     عن عمرو بن تغلب قال: قال رسول الله صلى الله عليه وعلى آله وسلم :إن من أشراط الساعة أن يفشو المال ويكثر وتفشو التجارة ويظهر العلم ويبيع الرجل البيع فيقول لا حتى أستأمر تاجر بني فلان ويلتمس في الحي العظيم الكاتب فلا يوجد.

واتە : لە عەمری کوڕی تەغلبەوە دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : لە نیشانەکانی ڕۆژی دوای بریتییە لە بڵاوبوونەوەی ماڵ و سامان و زۆر بوونیان وە بڵاوبوونەوەی بازرگانی و دەركەوتنی زانست ( زانستی دونیایی ) ، وە پیاو خەریکی فرۆشتنی کاڵا و کەلوپەلەیەتی دەڵێت نایفرۆشم تا نەچم پرس بەبازرگانی بەنی فڵان نەکەم ، وە دەگەرێت بەدوای کەسێکی شارەزا بۆ نووسینی کرین و فرۆشتنەکەی کەچی کەسی دەستناکەوێت بۆ ئەم کارە .

أشراط: نیشانەکان، أستأمر: پرس بکەم، يلتمس: دەگەڕێت بەدوای

اخرجه النسائي رحمه الله (ج ٧ ص ٢٤٤)، والحاكم (ج ٢ ص ٧) هذا حديث صحيحٌ على شرط الشَّيخين.

 

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

قیامەت کاتێك دێت کە دونیا هیچ خێرێکی تێدا نەمابێت.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت بپارێزە لە هەر زانستێکی دونیایی کە سوودی نییە بۆ دواڕۆژت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بەشی دووەم : گەورەیی و پاداشتی فێرخواز وە ڕەوشتەکانی

 

 

13.       لە ڕەوشتەکانی فێرخواز ڕێزگرتنە لە مامۆستا و خاکی بوونە بەرامبەری:

(17)     عَنْ أُسَامَةَ بْنَ شَرِيكٍ الْعَامِرِيِّ رضي الله عنه قَالَ: أَتَيْتُ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم وَإِذَا أَصْحَابُهُ كَأَنَّمَا عَلَى رُءُوسِهِمْ الطَّيْرُ.

واتە : لە ئوسامەی کوڕی شەریکی عامرییەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : هاتم بۆ لای پێغەمبەری خوا ﷺ هاوەڵانی وەکو ئەوە وابوو کە باڵندە لەسەر سەریان بێت .

كَأَنَّمَا: وەکو ئەوە وابوو، الطَّيْرُ: باڵندە

(١) (حم) ١٨٤٧٦ , وقال الشيخ شعيب الأرناؤوط: إسناده صحيح.

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە :

ڕەوشت بەرزی هاوەڵان لەو کاتەی کە لە خزمەت پێغەمبەری خوا ﷺ ئامادەبوونە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

ڕەچاوی پێگەی ئەدەب و ئاکار بەرزی بکە لەو کاتەی لە کۆڕێکی زانستی شەرعیدا ئامادە ئەبیت.

(18)  وَعَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم:  لَيْسَ مِنْ أُمَّتِي مَنْ لَمْ يُجِلَّ كَبِيرَنَا , وَيَرْحَمْ صَغِيرَنَا , وَيَعْرِفْ لِعَالِمِنَا حَقَّهُ .

واتە : لە ئەنەسی کوڕی مالکەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : لە ئوممەتی من نییە ئەو کەسەی کە کەسە گەورە و بەساڵاچووەکان بە گەورە دانەنێ و ڕێزیان نەگرێ ، وە ئەو کەسەی بەزەیی بە بچووکدا نەیەتەوە ، وە قەدر و ڕێزی زانایان نەگرێ .

أُمَّتِي: ئوممەت و گەلی من، لَمْ يُجِلَّ: ڕێز نەگرێ، صَغِيرَنَا: بچووکەکانمان، كَبِيرَنَا: گەورە و بەساڵاچووەکان

(حم) ٢٢٨٠٧ , (ك) ٤٢١ , انظر صَحِيح الْجَامِع: ٥٤٤٣، صَحِيح التَّرْغِيبِ وَالتَّرْهِيب: ١٠١ , (الحديث حجة بنفسه) ص٨٣

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم:

پێویستی ڕێزگرتن لە گەورە و بە تەمەنەکان وە بە بەزەیی بوون بەرامبەر کەم تەمەنەکان و زانینی قەدر و ڕێزی زانایان .

کارکردن بەم فەرموودەیە:

بە بەزەیی و نەرم و نیانییەوە لەگەڵ منداڵان هەڵسوکەوت دەکەم و ڕێزدەگرم لە بە تەمەنەکان و زانایان.

14.       گەورەیی زانست و، ڕوونکردنەوەی جۆرەکانی خەڵکی بەراورد پێی:

(19)    عن أبي موسى، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:  مثل ما بعثني الله به من الهدى والعلم، كمثل الغيث الكثير أصاب أرضا،

·      فكان منها نقية قبلت الماء، فأنبتت الكلأ والعشب الكثير، (العالم العامل المعلم)

·      وكانت منها أجادب أمسكت الماء، فنفع الله بها الناس فشربوا، وسقوا، وزرعوا، (العالم المعلم كالمصباح يحرق نفسه ويضيء غيره)

·      وأصابت منها طائفة أخرى، إنما هي قيعان لا تمسك ماء، ولا تنبت كلأ، (الجاهل)

فذلك مثل من فقه في دين الله، ونفعه ما بعثني الله به، فعلم وعلم، ومثل من لم يرفع بذلك رأسا، ولم يقبل هدى الله الذي أرسلت به .

 

واتە : لە ئەبو موسای ئەشعەرییەوە، لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی : نموونه‌ى ئه‌و هيدايه‌ت و زانسته‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار منى پێ ناردووه‌ وه‌كو نمونه‌ى بارانێكى ڕه‌حمه‌ته‌ كه‌ به‌ر زه‌ويه‌ك ده‌كه‌وێت، به‌شێكى زه‌ويه‌كه‌ چاكه‌: ئاوه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت و گژ و گياي زۆرى له‌سه‌ر ده‌ڕوێت( نموونەی ئەو زانایەی کە کار بە زانستەکەی دەکات و پاشان خەڵکی فێردەکات)،وه‌ به‌شێكى ديكه‌يان زه‌وى ڕه‌قه‌ كه‌ ئاو ده‌گرێته‌ خۆى، خواى په‌ره‌ردگار به‌هۆيه‌وه‌ سود ده‌گه‌يه‌نێت به‌خه‌ڵكى، لێى ده‌خۆنه‌وه‌ و ئاژه‌له‌كانيانى پێ تێر ئاو ده‌كه‌ن و كشتوكاڵى پێده‌كه‌ن(نموونەی ئەو زانایەی خەڵکی فێر دەکات وەکو چرا وایە خۆی دەسوتێنێ و جگە لە خۆی ڕووناك دەکاتەوە)،وه‌ به‌ر به‌شێكى ديكه‌ى ده‌كه‌وێت كه‌ زه‌ويه‌كى سافه‌ و ئاو ناگرێته‌ خۆى و دره‌ختيشى لێ ناڕوێت(نموونەی کەسی نەزان ) ، ئه‌مه‌ نمونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ له‌ ئاينى خواى په‌روه‌ردگار تيده‌گات و خواى په‌روه‌ردگار سودى پێده‌گه‌يه‌نيت به‌ ئه‌و به‌رنامه‌ى كه‌ به‌مندا ناردويه‌تى، خۆى فێر ده‌بێت و خه‌ڵكيش فێر ده‌كات، وە نمونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌شه‌ كه‌  هيچ گرنگى نادات به‌ ئه‌و به‌رنامه‌ى كه‌ من هێناومه‌ و، ئه‌و هيدايه‌ت و په‌يامه‌ى خواى په‌روه‌ردگار وه‌رناگرێت كه‌ من پێى نێردراوم .  صحيح البخاري: 79

الغيث: بارانی ڕەحمەت، الهدى: رێنموونی، نقية: پاك و چاك، العشب: گژوگیا، أجادب: ڕەق و وشکە، قيعان: سافە

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی ئەو کەسەی فێری زانستی شەرعی دەبێت و کاری پێدەکات و خەڵکیش فێردەکات.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵ بدە سوودمەندبوون و سوودگەیاندن لە خۆتدا کۆبکەیتەوە،بەوەی خۆت فێری زانستی شەرعی بکەی و خەڵکیش بەهرەمەند بکەی لەو زانستەی فێری بوویتە.

15.       زانست چۆن بەدەست دەخرێ :

(20)    عن أبي الدرداء قال النبي صلى الله عليه وسلم: إِّنما الْعِلْمُ بالتَعَلُّم.

واتە : لە ئەبی دەردائەوە دەڵێت  پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بە دڵنیایی بەدەستهێنانی زانست بە خۆ ڕاهێنان و فێربوونە .

بالتَعَلُّم: بە خۆ ڕاهێنان و فێربوونە

ص46 - مختصر صحيح الإمام البخاري - العلم قبل القول والعمل علقه البخاري، ووصله أبو بكر بن أبي عاصم

 

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

زانست لەگەڵ مرۆڤدا لەدایك نابێت بەڵکو بە هەوڵدان و فێربوون بەدەست دەخرێت .

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵەدەم خۆم ڕابهێنم لەسەر فێربوونی زانستی شەرعی و نەرم و نیانی و لەسەرخۆ بوون،وەئارام بگرم لەو پێناوەدا چونکە هیچ شتێك بەبێ هەوڵ و تێکۆشان بەدەست نایەت.

16.       پێویستیی قۆستنەوەی هەلەکان لە فێربوونی زانستدا و کەمتەرخەمی نەکردن تیایدا:

(21)    عن ابن عباس - رضي الله عنهما - قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:  نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس: الصحة، والفراغ .

واتە: لە ابن عباس ـەوە خوا لێیان ڕازی بێت - دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : دوو بەخشش هەن زۆرێك لە خەڵکی تیایدا دۆڕاون و قەدریان نازانن :  لەش ساغی و دەست بەتاڵی

نعمتان: دوو بەخشش هەن، مغبون: دۆڕاون، الفراغ: دەست بەتاڵی

(خ) ٦٠٤٩، (ت) ٢٣٠٤، (جة) ٤١٧٠، (حم) ٢٣٤٠

 

المغبون : بریتییە لە کەسی دۆڕاو لە بازرگانیدا لەوەوە وەرگیراوە،  واتە : زۆرێك لە خەڵکی قەدری ئەم دوو نیعمەتە نازانن، بە شێوەیەك ئەوەنە کردەوە ناکەن تیایاندا کە پێویستییانە لە دواڕۆژدا، بۆیە پەشیمان ئەبنەوە لەسەر لەدەست دانی تەمەنیان و بەفیڕۆدانیان لە کاتێکدا بە دەستیانەوە نامێنێ و، پەشیمانی لەو کاتەدا سوودیان پێ ناگەیەنێ ، خوای گەورە دەفەرمووێت {ذَٰلِكَ يَوْمُ التَّغَابُنِ ۗ } واتە ڕۆژی قیامەت ئەو رۆژەیە کە رۆژى زیانباریى تاوانکارانە تحفة الأحوذي (٦/ ٨٩)

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گرنگی بە هەند وەرگرتنی کاتە بەتاڵەکان و لەش ساغی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

لەکاتی لەش ساغیمدا کارە چاکەکان زۆر دەکەم تاوەکو لە کاتی نەخۆشیمدا پاداشتی ئەو کارانەم بۆ  بنووسرێت.

 

(22)    عن أبي أمامة، عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال: خذوا العلم قبل أن يذهب، قالوا: وكيف يذهب العلم يا نبي الله وفينا كتاب الله؟ قال: فغضب ثم قال: ثكلتكم أمهاتكم، أولم تكن التوراة والإنجيل في بني إسرائيل، فلم يغنيا عنهم شيئا؟ إن ذهاب العلم أن يذهب حملته، إن ذهاب العلم أن يذهب حملته .

واتە : لە ئەبی ئومامەوە ، لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی : زانست بەدەست بخەن پێش ئەوەی بڕوات و نەمێنێ، وتیان : چۆن علم و زانست ئەڕوات و نامێنێ ئەی پێغەمبەری خوا لە کاتێکدا کتێبەکەی خوامان تێدایە ؟ دەڵێت : توڕەبوو و پاشان وتی : لەبار دایکتان بچن،بۆ مەگەر تەورات و ئینجیل لەناو بەنی ئیسرائیلدا نەبوون کەچی سوودیان پێ نەگەیاندن ؟ بەدڵنیایی ڕۆشتن و نەمانی علم و زانست بە ڕۆشتن و نەمانی هەڵگرانییەتی، بەدڵنیایی ڕۆشتن و نەمانی علم و زانست بە ڕۆشتن و نەمانی هەڵگرانییەتی .

خذوا: بەدەستی بخەن،ثكلتكم: لەباربچن،فلم يغنيا: سوودیان نەگەیاند،حملته: هەڵگرانی

سنن الدارمي: 246 حكم الحديث: إسناده ضعيف لضعف حجاج بن أرطاة ولكنه حديث حسن بشواهده

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

بەڕاستی نەمانی زانستی شەرعی بە نەمانی هەڵگرانییەتی.

کارکردن بەم فەرموودەیە :

سوود لە زانایان وەردەگرم و وانەی شەرعییان لادەخوێنم تا لە ژیاندان.

17.       باسی ڕێگری کردن لە زانست بوون بە کاروباری دونیا و زۆر گرنگی پێدانی وە نەزانی بە کاروباری دوا ڕۆژ، و خۆ دوورگرتن لە هۆکارەکانی:

(23)    عن أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِنَّ اللَّهَ يُبْغِضُ كُلَّ جَعْظَرِيٍّ جَوَّاظٍ سَخَّابٍ بِالْأَسْوَاقِ جِيفَةٍ بِاللَّيْلِ حِمَارٍ بِالنَّهَارِ عَالِمٍ بِأَمْرِ الدُّنْيَا جَاهِلٍ بِأَمْرِ الْآخِرَةِ.

واتە : لە ئەبی هورەیرەوە دەڵێت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : بە دڵنیایی خوای گەورە ڕقییەتی لە هەموو کەسێکی ڕەق و توند وخۆبەگەورە زانی لەخۆبایی و هات و هاوارکەر لە بازاڕەکاندا، کە بە شەو وەکو کەلاك وایە ماندووە هیچ بەندایەتی تیادا ناکات، وە بە ڕۆژدا ڕۆچووە لە دونیادا ، زانایە بە کاروباری دونیا و نەزانە بە کاروباری دوا ڕۆژ .

جَعْظَرِيٍّ: ڕەق و توند و خۆبەگەورەزان، جَوَّاظٍ:لەخۆبایی، سَخَّابٍ: هات و هاوارکەر،جِيفَةٍ: کەلاك

صحيح ابن حبان 72: إسناده صحيح على شرط مسلم، وأخرجه البيهقي في "السنن" 10/194

 

السخب و الصخب : بە مانای هات و هاوار دێت ، وە الجعظري : کەسی ڕەق و توند و خۆ بە گەورە زانە ، وە وتراویشە : ئەو کەسەیە کە خۆی فش دەکاتەوە و خۆی بە گەورە دەزانێ بە شتێك کە لای نییە و کورتییەکی تێدایە ، وە الجواظ : ئەو کەسەیە کە ماڵ کۆدەکاتەوە و دەستی نوقاوە ، وە وتراویشە : ئەو کەسەیە کە قەڵەوە و گۆشتی زۆر پێوەیە و خۆی بە گەورە و لەخۆبایی دادەنێ لە ڕێکردنیدا .

 

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

ئاگاداربوون لە تایبەتمەندییە خراپەکان کە خاوەنەکەیان بەرەو ئاگر دەبەن وەکو خۆ بە گەورەزانی و هاوشێوەکانی .

کارکردن بەم فەرموودەیە :

خۆم شارەزا دەکەم لە زانستی شەرعی لەگەڵ زانستە دونیاییەکان تاوەکو دووربم لە توڕەیی خوای گەورە .

18.       – گەورەیی و پاداشتی دەرچوون لە پێناو بەدەست خستنی زانست، وە گەورەیی و پلەی کەسی زانا:

(24)    عن كثير بن قيس كنت جالسا مع أبي الدرداء في مسجد دمشق، فجاءه رجل فقال: يا أبا الدرداء، إني جئتك من مدينة الرسول صلى الله عليه وسلم لحديث بلغني أنك تحدثه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم، ما جئت لحاجة. قال: فإني سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: " من سلك طريقا يطلب فيه علما سلك الله به طريقا من طرق الجنة، وإن الملائكة لتضع أجنحتها رضا لطالب العلم، وإن العالم ليستغفر له من في السماوات ومن في الأرض والحيتان في جوف الماء، وإن فضل العالم على العابد كفضل القمر ليلة البدر على سائر الكواكب، وإن العلماء ورثة الأنبياء، وإن الأنبياء لم يورثوا دينارا ولا درهما، ورثوا العلم، فمن أخذه أخذ بحظ وافر.

واتە : لە کثير ـی کوڕی قەیسەوە دەڵێت لەگەڵ ئەبی دەردائدا دانیشتبووم لە مزگەوتی دیمەشق، کەسێك هات بۆلای و وتی : ئەی ئەبو دەرداء من لە شاری پێغەمبەری خواوە ﷺ هاتووم بۆلات بۆ فەرموودەیەك کە پێم گەیشتووە تۆ دەیگرێتەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ ، بۆ هیچ پێویستییەکی تر نەهاتووم، ( ئەبو دەرداء ) وتی:من گوێم لێبوو پێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو، هه‌ركه‌سێك رێگايه‌ك بگرێتەبه‌ر بۆ به‌ده‌ست خستنى زانستى شه‌رعى ئه‌وا خواى گه‌وره‌ رێگاى به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌كات، وه‌ فريشته‌كان باڵيان راده‌خه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌گه‌ڕێت به‌ دواى زانستى شه‌رعيدا له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕازين به‌وه‌ى بۆى ده‌گه‌رێت، وە هه‌موو ئه‌وانه‌ى كە له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ويدان داواى لێخۆشبون ده‌كه‌ن بۆ شه‌رع زانه‌كان ته‌نانه‌ت ماسيش له‌ ده‌ريادا، وه‌ گه‌وره‌يى و چاكێتى شه‌رع زان به‌ سه‌ر په‌رستكار (عابد)ـەوە وه‌ك چاكێتى و جوانى مانگ وايه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌،وه‌ زانايان ميراتگرى پێغه‌مبه‌رانن، پێغه‌مبه‌رانیش دينار و درهه‌ميان به‌ ميرات به‌جێ نه‌هێشتوه‌ به‌ڵكو ته‌نها زانستى شه‌رعيان به‌ميرات به‌جێ هێشتوه‌، جا هه‌ركه‌سێ به‌ده‌ستى خات ئه‌وا به‌شێكى زۆرى به‌ده‌ست خستوه‌ .

أجنحتها: باڵەکانی،سائر الکواکب: ئەستێرەکانی تر،ورثة: میراتگر،وافر: زۆر

سنن أبي داود:3641 حكم الحديث: صحيح

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هاندان لەسەر فێربوونی زانستی شەرعی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

فێری زانستی شەرعی دەبم تاوەکو نەزانی لەسەر خۆم پاشان خەڵکی تریش لادەم وە ئەو پاداشتانەی باسکراوە بۆ فێربوونی زانستی شەرعی بەدەستیان بخەم.

19.       باسی ئاسانکردنی ڕێگای بەهەشت لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئەو کەسەی لە دونیادا رێگایەك ئەگرێتە بەر بۆ فێربوونی زانستێك :

(25)     عن أبي هريرة، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: من نفس عن مؤمن كربة من كرب الدنيا؛ نفس الله عنه كربة من كرب يوم القيامة، ومن يسر على معسر؛ يسر الله عليه في الدنيا والآخرة، ومن ستر مسلما؛ ستره الله في الدنيا والآخرة، والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه، ومن سلك طريقا يلتمس فيه علما؛ سهل الله له به طريقا إلى الجنة، وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله، ويتدارسونه بينهم؛ إلا نزلت عليهم السكينة، وغشيتهم الرحمة، وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده. ومن بطأ به عمله؛ لم يسرع به نسبه.

واتە : لە ئەبو هورەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێك ناڕەحەتی و تەنگانەیەك لەسەر موسڵمانێك سووك و ئاسان بکات ئەوا خوا ناڕەحەتی و تەنگانەیەك لە ناڕەحەتی و تەنگانەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر سووك و ئاسان دەکات،وە هەر کەسێك کار ئاسانی لەسەر قەرزارێکی نەدار بکات ئەوا خوا کار ئاسانی بۆ دەکات لە دونیا و دواڕۆژدا، وە هەر کەسێك کەم و کوڕی و عەیب و تاوانی موسڵمانێك بپۆشێت ئەوا خوا کەم و کوڕی و عەیبە و تاوانەکانی بۆ دەپۆشێت لە دونیا و دواڕۆژدا ، وە خوا لە هاوکاری بەندەکەیدایە ئەوەندەی کە بەندە لە هاوکاری براکەیدا بێت، وە هەر کەسێك ڕێگایەك بگرێتەبەر بۆ بەدەست خستنی زانستی شەرعی ئەوا خوا بەوە ڕێگایەکی بەرەو بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات، وە هیچ کۆمەڵە خەڵكێك نییە لە ماڵێك لە ماڵەکانی خوادا کۆببنەوە کتێبەکەی خوا بخوێننەوە و لێکۆڵینەوەی تێدا بکەن له نێوان خۆیاندا ئیللا ئارامی و ئاسوودەیی دادەبەزێتە سەر سەریان و ڕەحمەتی خوا دەیانگرێتەوە و فریشتەکان دەوریان دەگرن و خوای گەورە باسیان دەکات لای ئاوانەی کە لە لای خۆیدان ، وە هەرکەسێك کردەوەکەی دوای بخات ئەوا ڕەچەڵەکی پێشی ناخات .

كربة: ناڕەحەتی،عون : یارمەتی، غشیتم: دەیانگرێتەوە، بطأ: دوای بخات

صحيح مسلم:2699 ( 38 )

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی و پاداشتی یارمەتیدان لەسەر کاری خێر و چاکە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەڵە و کەم و کورتی موسوڵمانان دادەپۆشم تاوەکو خوای گەورە هەڵەکانی منیش دابپۆشێ.

20.       پاداشتی ڕۆشتن بۆ مزگەوت بۆ فێربوونی زانست:

(26)   عن أبي هريرة، قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: من جاء مسجدي هذا لم يأته إلا لخير يتعلمه أو يعلمه فهو بمنزلة المجاهد في سبيل الله، ومن جاء لغير ذلك فهو بمنزلة الرجل ينظر إلى متاع غيره .

واتە : لە ئەبو هورەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ھەر كەسێك ھات بۆ ئەم مزگەوتەم، نەھاتبێت مەگەر بۆ خێرێك فێری بێت یان خەڵكی فێركات، ئەوە لە پێگەی تێكۆشەردایە لە ڕێگەی خودا، ھەركەسێكیش بۆ جگە لەوە ھاتبێت ئەوە لەپێگەی ئەو پیاوەدایە ھاتبێت بۆ تەماشاكردنی شتوومەكی خەڵكی .

بمنزلة: لە پێگەی، متاع: شتوومەك

سنن ابن ماجه: 227 حكم الحديث: صحيح

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گرنگی نیازپاکی و دڵسۆزی لەسەرجەم کارەکاندا، ڕۆشتن بۆ مزگەوت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی وەکو نموونە .

کارکردن بەم فەرموودەیە :

هەوڵەدەم هەفتەی بەلایەنی کەمەوە ڕۆژێک بەشداری وانەکانی مزگەوت بکەم و لە زانستی شەرعی بەهرەمەندبم .

 

(27)   عن أبي أمامة الباهلي: قا ل قال رسول اللله صلى الله عليه وسلم: من غدا إلى مسجدٍ لا يريدُ إلا أن يتعلَّمَ خيرًا أو يُعلِّمَه، كان له كأجرِ حاجٍّ، تامًّا حجَّتُه

واتە لە ئەبو ئومامەی باهلییەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : هەر کەسێك بڕوات بۆ مزگەوتێك بە مەبەستی فێربوونی خێر و زانستێکی شەرعی یاخود زانستێکی شەرعی فێری خەڵك بکات ، ئەوە پاداشتی وەکو پاداشتی حاجییەکە کە حەجێکی تەواوی کردبێت .

غدا: بڕوات، كأجر: هاوشێوەی پاداشتی

الألباني (ت ١٤٢٠)، صحيح الترغيب ٨٦، حسن صحيح، أخرجه ابن حبان في «المجروحين» (٢/١٥٦)،

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

خوای گەورە بەهۆی پەرستشەکانەوە پاداشت بۆ بەندەکانی زیاد دەکات.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

ئەو کارانە ئەنجام دەدەم کە پاداشتی ئەنجامدانیان هاوشێوەی حەجێکی تەواوە، ڕۆشتن بۆ مزگەوت بە مەبەستی فێربوونی زانستی شەرعی لە سەرەتای ڕۆژدا بۆ نموونە.

 

 

21.       باڵ ڕاخستنی فریشتەکان بۆ قوتابی زانست:

(28)    عَنْ زِرِّ بْنِ حُبَيْشٍ قَالَ: أتيت صفوان بن عسال المرادي فقال: ما جاء بك؟ قلت: أنبط العلم. قال: فإني سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: ما من خارج خرج من بيته في طلب العلم إلا وضعت له الملائكة أجنحتها رضا بما يصنع.

واتە : لە زیڕی کوڕی حوبەیشەوە دەڵێت : چووم بۆ لای صەفوانی کوڕی عەسالی مورادیی وتی : چی شتێك تۆی هێناوە ؟ دەڵێت وتم : هاتووم فێری زانست بم ، وتی : گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو : هیچ کەسێك نییە لەماڵ دەرچێ لەپێناو فێربوونی زانستی شەرعیدا ئیللا فریشتەکان باڵەکانیان بۆی ڕادەخەن بەهۆی  ڕازیبوونیان بەو کارەی .

أنبط: فێربوون، وضعت: ڕادەخەن، یصنع: کارەکەی

سنن ابن ماجه:226 حكم الحديث: حسن صحيح

 

( نبط ) فيه : هەر کەسێك لە ماڵ دەرچێ زانستێك نەبط بکات ئەوا فریشتەکان باڵەکانیانی بۆ ڕادەخەن ، واتە زانستێك بڵاوە پێبکات لەنێو خەڵکیدا ، بنچینەی وشەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ( نبط الماء ينبط ) واتە ئاوەکە هەڵقوڵا و هەڵدەقوڵێ ، وە ( أنبط الحفار ) : واتە ئەو کەسەی زەویەکەی هەڵکۆڵی گەشتە ئاوی ناو بیرەکە ، وە ( الاستنباط ) واتە : دەرهێنان و هەڵێنجنان.

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

فێرخوازی زانستی شەرعی بە ڕێگای فریشتەکاندا دەڕوات و ئەوانیش باڵەکانیان بۆی ڕادەخەن وەکو ڕازی بوونێك بە کارەکەی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

بەپێی توانام گەشتدەکەم و بەشداری کۆڕەکانی زانست دەکەم لە پێناو بەدەست خستنی زانستی شەرعیدا و بەهرەمەندبوون لە پاداشتی فێربوونی .

 

 

22.       گەورەیی کۆڕەکانی زانست:

(29)     عن أبي واقد الليثي، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم بينما هو جالس في المسجد والناس معه، إذ أقبل نفر ثلاثة، فأقبل اثنان إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم، وذهب واحد، قال: فوقفا على رسول الله صلى الله عليه وسلم، فأما أحدهما فرأى فرجة في الحلقة فجلس فيها، وأما الآخر فجلس خلفهم، وأما الثالث فأدبر ذاهبا، فلما فرغ رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:  ألا أخبركم عن النفر الثلاثة؟ أما أحدهم فأوى إلى الله فآواه الله، وأما الآخر فاستحيا فاستحيا الله منه، وأما الآخر فأعرض فأعرض الله عنه .

 

واتە :أبي واقدی لەیثييەوە دەڵێت لە کاتێکدا پێغەمبەری خوا ﷺ دانیشتبوو لە مزگەوت و خەڵکیشی لەگەڵ بوون، لەو کاتەدا سێ کەس هاتن، دووانیان بەرەو لای پێغەمبەری خوا ﷺ هاتن و یەکێکیان ڕۆیشت، ئەو دووانەی کە هاتن بەپێوە وەستابوون، یەکێکیان کەلێنێکی لە بازنەی کۆڕەکەدا بینی و تیایدا دانیشت، ئەوەی دووەمیش لە پشتەوەی مەجلیسەکە دانیشت، هەرچی کەسی سێیەمە پشتی هەڵکرد و ڕۆیشت، کاتێك پێغەمبەری خوا ﷺ لە وتەکانی تەواو بوو فەرمووی : ئایا هەواڵتان پێ بدەم سەبارەت بە حاڵی ئەو سێ کەسە ؟، هەرچی یەکەمیانە هانای بۆلای خوا هێنا و خوای گەورەش هانای دا، دووەمیشیان شەرمی کرد ( لەوەی بێتە ناو مەجلیسەکەوە و ببێتە هۆی ناڕەحەتی )  بۆیە خوای گەورەش شەرمی لێکرد، وە سێیەمیشیان پشتی هەڵکرد و ڕووی وەرگێڕا ( بەبێ هیچ بیانوویەك ڕۆیشت و خۆی بە گەورە زانی ) بۆیە خوای گەورەش ڕووی لێ وەرگێڕا و لێی تووڕە بوو .

فرجة: کەلێن و بۆشاییەك،أدبر: پشتی هەڵکرد،أوى: هانای هێنا

(خ) ٦٦، (م) ٢٦ - (٢١٧٦)، (ت) ٢٧٢٤، (حم) ٢١٤٠٠

مانای ( فآواه الله ) واتە : پاداشتی دایەوە بە هاوشێوەی کردارەکەی بەوەی خستییە ناو ڕەحمەت و ڕازی بوونی خۆی  ، وە مانای ( فاستحیا الله منه ) واتە : ڕەحمی پێکرد و سزای نەدا ، وە مانای ( فأعرض الله عنه ) واتە : خوا لێی تووڕەبوو ، ئەمەش دەربارەی کەسێکە کە بڕوات و پشت هەڵکات بە خۆ بە گەورەزانی نەك کەسێك کە بیانووی هەبێ ، ئەمە ئەگەر موسوڵمان بێت ، وە ئەکرێ ئەو کەسە دووڕوو بوبێ وە پێغەمبەری خوا ﷺ حاڵی زانیبێ کە دوو ڕووە ، هەروەکو چۆن ئەکرێ فەرمایشتی پێغەمبەری خوا ﷺ ( فأعرض الله عنه ) هەواڵدان یان دوعا لێکردن بێت ، ئەمەش وتەی حافظ ابن حجر ـه  لە "الفتح" 1/ 157.

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

ئەو کەسەی مەبەستی زانستی شەرعی و کۆڕەکانی بێت و پاشان پشتی لێ بکات ئەوا خوای گەورە لێی تووڕە ئەبێت و ڕووی لێ وەرئەگێڕێ.

کارکردن بەم فەرموودەیە

بەشداری دەکەم لە کۆڕەکانی زانستی شەرعی و هەوڵەدەم لە پێشەوە دانیشم .

23.        نووسینەوەی زانست:

(30)    عن عبد الله بن عمرو - رضي الله عنهما - قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: قيِّدُوا العِلمَ بالكِتابِ

واتە : لە عبدالله ـی کوڕی عەمرەوە - خوا لێیان ڕازی بێت - دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : زانست ببەستنەوە بە نووسینەوەی .

قيِّدُوا: ببەستنەوە ، بالكِتابِ: بە نووسینەوەی.

صحيح الجامع ٤٤٣٤: الألباني (ت ١٤٢٠)، صحيح

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هاندان بۆ فێربوونی زانستی شەرعی و پاراستنی بە نووسینەوەی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

ئەو سوودانەی لە میانەی وانە شەرعییەکان دەیبیستم دەینووسمەوە تاوەکو بیانپارێزم لە لەبیرچوونەوە.

24.       ستایشکردنی پرسیارکردن و پێداگری لە فێربوونی زانستدا وە لۆمەکردنی هەر شتێك کە ببێتە ڕێگر لێی:

(31)    عن جابر بن عبدالله قال: خرَجْنا في سفَرٍ فأصابَ رجلًا منَّا حجَرٌ فشجَّهُ في رأسِهِ ثمَّ احتَلمَ فسألَ أصحابَهُ فقالَ هل تَجِدونَ لي رخصةً في التَّيمُّمِ فَقالوا ما نجِدُ لَكَ رُخصةً وأنتَ تقدرُ علَى الماءِ فاغتسَلَ فماتَ فلمَّا قدِمنا علَى النَّبيِّ صلَّى اللَّهُ عليهِ وسلَّمَ أُخْبِرَ بذلِكَ فقالَ قَتلوهُ قتلَهُمُ اللَّهُ ألا سألوا إذْ لَم يعلَموا فإنَّما شفاءُ العيِّ السُّؤالُ إنَّما كانَ يَكْفيهِ أن يتيمَّمَ ويعصرَ - أو يعصبَ شَكَّ موسَى - علَى جرحِهِ خرقةً ثمَّ يمسحَ عليها ويغسِلَ سائرَ جسدِهِ

واتە : لە جابری کوڕی عبدالله ـوە دەڵێت : لە سەفەرێكدا دەرچووین و پیاوێك بەردێكی بەركەوت و سەری بریندار كرد ئەنجا لەشگران بوو، پرسیاری كرد لە هاوەڵەكانی و وتی : ئایا وا دەبینن كە مۆڵەتم بۆ هەبێت لە تەیەموم كردندا ؟ ئەوانیش وتیان : وا نابینین مۆڵەتت بۆ هەبێت لە تەیەموم كردندا لە كاتێكدا كە تۆ دەتوانیت ئاو بەكار بێنیت،ئەویش خۆی شۆرد و بەو هۆیەوە مرد، جا كاتێك گەڕاینەوە بۆ لای پێغەمبەر (ﷺ) هەواڵی ئەوەیان پێ‌ڕاگەیاند، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووی : كوشتیان خوا بیانكوژێت، ئایا بۆ پرسیاریان نەكرد لە كاتێكدا كە نەیانزانی ؟ چونكە بەڕاستی چارەسەری نەزانین پرسیار كردنە، تەنها ئەوەندەی بەسبوو كە تەیەمومی بكردایە و پارچە پەڕۆیەکی بپێچایە لە برینەکەی و پاشان دەستی بەسەردا بهێنایە و هەموو لەشی بشۆرایە .

فشجَّهُ: برینداری کرد، رُخصةً: مۆڵەت، العيِّ: نەزانین، يعصرَ: بپێچایە، خرقةً: پارچە پەڕۆیەك

صحيح أبي داود: 336، وقال الألباني: حسن دون قوله: "إنما كان يكفيه"، وأخرجه الدارقطني (1/189)، والبيهقي (1115).

ئەوەی لەم فەرموودەیەوە فێربووم:

مەترسی فەتوادان بەبێ زانست.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

کاتێك پرسێکی شەرعیم نەزانی پرسیار دەکەم دەربارەی تاوەکو بە نەزانی کردەوەکانم نەکەم.

 

 

 

25.       سوود بینین لە زانست و کارکردن پێی:

(32)    عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: اللَّهُمَّ انْفَعْنِي بِمَا عَلَّمْتَنِي، وَعَلِّمْنِي مَا يَنْفَعُنِي، وَزِدْنِي عِلْمًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ.

واتە : ئەبو هوڕەیرەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو : خوایە سوودم پێبگەینە بەوەی کە فێرت کردووم، وە ئەوەم فێربکە کە سوودم پێ دەگەینێت، وە زانستم زیاد بکە، وە سوپاس بۆ خوا لەسەر هەموو حاڵ و بارێك .

انْفَعْنِي: سوودم پێ بگەیەنە، حَالٍ: بار

 سنن ابن ماجه – 251 صحيح دون الحمد

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

زانستی شەرعی تاکە شتێکە کە موسوڵمان هاندراوە داوای زیادبوونی بکات .

کارکردن بەم فەرموودەیە:

لە کاتی پاڕانەوەکانمدا ئەم پاڕانەوەیە دەکەمە یەکێکە لە پاڕانەوەکانم و بەردەوام دووبارەی دەکەمەوە.

 

(33)    وعن أبي مالك الأشعري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " القرآن حجة لك، أو عليك.

واتە : لە أبي مالك الأشعري ـەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : قورئان بەڵگەیە بەدەستەوە یان بەڵگەیە لەسەرت .

حجة لك: بەڵگەیە بەدەستەوە، علیك: لەسەرت

(م) ١ - (٢٢٣)، (ت) ٣٥١٧، (جة) ٢٨٠، (حم) ٢٢٩٥٩

واتە : سوودی لێ دەبینیت ئەگەر بیخوێنیتەوە و کاری پێ بکەی، بە پێچەوانەوە ئەگەر وانەکەی دەبێتە بەڵگە لەسەرت ، تحفة الأحوذي

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

خوێندنەوە و کارکردن بە قورئان لە دونیادا دەبێتە بەڵگەیەك بەدەستی خاوەنەکەیەوە لە دواڕۆژدا .

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆم دەپارێزم لەو کارانەی پێچەوانەی ئەوەن کە قورئان داوای کردووە تاوەکو قورئان نەبێتە بەڵگەیەك لەسەرم و بەو هۆیەوە سزا بدرێم.

26.       ئاوات خواستن لە فێربوونی زانست و داناییدا ئەوەش حەسوودی و ئیرەیی پێبردن نییە لە زانستدا:

(34)    عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: لَا حَسَدَ إِلا فِي اثْنَيْنِ: رَجُلٌ آتَاهُ اللَّهُ مَالا، فَسَلَّطَهُ عَلَى هَلَكَتِهِ فِي حَقٍّ، وَرَجُلٌ آتَاهُ اللَّهُ حِكْمَةً فَهُوَ يَقْضِي بِهَا وَيُعَلِّمُهَا . هَذَا حَدِيثٌ مُتَّفَقٌ عَلَى صِحَّتِهِ

واتە : لە عبدالله ـی کوڕی مەسعود ـەوە خوا لێی ڕازی بێت، دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ئیرەیی بردن لە هیچ شتێکدا دروست نییە تەنیا لە دوو شتدا نەبێت : لەوەی کەسێك خوا ماڵ و سامانێکی پێ بەخشیبێت و بە ڕاساڵی خەرجی بکات، وە ئەوی تریش کەسێك خوا دانایی پێ بەخشیبێت و ئەویش دادوەری پێ بکات و خەڵکیش فێر بکات .

حَسَدَ: ئیرەیی بردن، فَسَلَّطَهُ: زاڵی بکات، حِكْمَةً: دانایی ، يَقْضِي بِهَا : دادوەری پێ بکات

مسند أحمد 3651 ت شاكر

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

دروستە پێشبڕکێ کردن لە کاری خێر و چاکەدا و هانی بۆ دراوە.

کارکردن بەم فەرموودەیە :

کە خوای گەورە ماڵ و سامانی پێدای بەپێی توانا لەو ڕێگایانەدا خەرجی بکە کە خوای گەورە پێی ڕازییە .

27.       زانست هاندەدات بۆ ڕاستکردنەوەی مەبەست و ئەنجامدانی کردەوەی چاك و باش:

(35)    عن أبي كبشة الأنماري قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: مثل هذه الأمة كمثل أربعة نفر: رجل آتاه الله مالا وعلما، فهو يعمل بعلمه في ماله، ينفقه في حقه، ورجل آتاه الله علما ولم يؤته مالا، فهو يقول: لو كان لي مثل هذا عملت فيه مثل الذي يعمل، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:  فهما في الأجر سواء، ورجل آتاه الله مالا ولم يؤته علما، فهو يخبط في ماله، ينفقه في غير حقه، ورجل لم يؤته الله علما ولا مالا، فهو يقول: لو كان لي مثل هذا عملت فيه مثل الذي يعمل ". قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " فهما في الوزر سواء.

واتە : لە ئەبی کەبشەی ئەنمارییەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : نموونەی ئەم ئوممەتە وەکو نموونەی چوار کەس وایە : کەسێك خودا ماڵ و زانستی پێداوە، ئەویش بە زانستەکەی کار لە ماڵ و سامانەکەیدا دەکات، لە حەق و مافی خۆیدا خەرجی دەکات، وە کەسێك خوای گەورە زانستی پێداوە بەڵام ماڵ و سامانی پێ نەداوە، ئەویش دەڵێت : ئەگەر هاوشێوەی ئەم کەسەم هەبوایە ئەوا هاوشێوەی ئەوم ئەنجام دەدا، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : لە پاداشتدا هاوشێوەی یەکن، وە کەسێك خودا ماڵ و سامانی پێداوە بەڵام زانستی پێ نەداوە، بەبێ زانست لەناو ماڵ و سامانەکەیدا دەگوزەرێت، لە جگە لە شوێنی شیاوی خۆیدا خەرجی دەکات، وە کەسێك خودا زانست و ماڵ و سامانی پێ نەداوە، و دەشڵێت : ئەگەر هاوشێوەی ئەم کەسەم هەبوایە ئەوا وەکو ئەو کاری خراپم پێ دەکرد، پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت : لە تاواندا هاوشێوەی یەکن .

الأجر: پاداشت، یخبط: دەگوزەرێت، الوزر: تاوان ، سواء: وەکو یەکن

سنن ابن ماجه:4228 حكم الحديث: صحيح

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی هەبوونی زانستی بەسوود و ماڵ و سامانی پاك ئەگەر لەوەدا بەکارهێنران کە خوای گەورە پێی ڕازییە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

لە هەموو کار و کردەوەکانتدا مەبەستت پاك بکەوە بۆ خوای گەورە و بەشی هیچ کەسێکی تری تێکەڵ مەکە.

28.       مەترسی نەبوونی دڵسۆزی و نیازپاکی بۆ خودا لە فێربوونی زانستی شەرعیدا، وە لۆمەکردنی ئەوەی زانست بکرێتە هۆکارێك بۆ بەدەست هێنانی پلە و پایە دونیاییەکان وە لۆمەکردنی فێربوونی بە مەبەستی شانازی کردن و بۆ دونیا:

(36)    عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: من تعلم علما مما يبتغى به وجه الله عز وجل لا يتعلمه إلا ليصيب به عرضا من الدنيا(أي: حظا، مالا أو جاها)؛ لم يجد عرف الجنة يوم القيامة . يعني ريحها.

واتە : لە ئەبو هوڕەیرەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێك فێری زانستێك بێت لەو زانستانەی مەبەست پێی خوای گەورە بێت بەڵام ئەم فێری نەبێت بۆ ئەوە نەبێ کە مەبەستێکی دونیایی بەدەست بهێنێت ( ماڵ و سامان بێت یان پلە و پایە ) ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات لە ڕۆژی دواییدا  .

یُبْتغی به : مەبەست پێی ، عرضا : مەبەست و بەشێك، عرف: بۆن

سنن أبي داود: 3664 حكم الحديث: صحيح.

 

ئەمە زیاتر جەخت کردنەوەیە لە قەدەغەکردنی بەهەشت لەسەر ئەو کەسە ، چونکە ئەو کەسەی بۆنی شتێك نەکات ئەوا بەهیچ شێوەیەك بەدەستی ناهێنێت، ئەمەش بەوە لێك دەدرێتەوە کە ئەو کەسە شایەنی ئەوەیە کە لە سەرەتاوە نەچێتە بەهەشت، پاشان سەرەنجامی لای خوای گەورەیە، وەکو سەرجەم تاوانباران ئەگەر لەسەر ئیمان و باوەڕداری بمرێت .عون (٨/ ١٦٢)

 

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

سەرەنجامی پاداشت دانەوە لەسەر کردەوەکان بەپێی مەبەست و نییەتەکانە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەر کاتێك هەستت کرد لە فێربوونی زانستی شەرعی جگە لە خوات مەبەستە ئەوا ئەم فەرموودەیە بهێنەوە یادی خۆت و خێرا مەبەستت پاك بکەوە بۆ خودا .

 

(37)    وعن عمران بن حصين رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: من قرأ القرآن فليسأل الله به، فإنه سيجيء أقوام يقرءون القرآن، يسألون به الناس .

واتە :لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەر کەسێك قورئانی خوێندەوە با داوا لە خودا بکات پێی، چونکە بە دڵنیایی کەسانێك دێن قورئان دەخوێننەوە و، داوا لە خەڵکی دەکەن پێی .

فليسأل: با داوا بکات ، سيجيء : دێن ، يسألون به : داوا دەکەن پێی

(ت) ٢٩١٧، (حم) ١٩٩٥٨، صحيح الجامع: ٦٤٦٧، الصحيحة: ٢٥٧

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

مەترسی داواکردنی دونیا بەو شتانەی مەبەست پێی دواڕۆژە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

 مەبەست و ئاواتەکانم تەنها لەخودا داوا دەکەم بە کردەوە چاکەکانم هاوشێوەی قورئان، داوا لە هیچ کەسێك ناکەم تا بۆمی بەجێ بگەیەنێت.

 

(38)    - عَنِ ابْنِ عُمَرَ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:مَنْ طَلَبَ الْعِلْمَ لِيُمَارِيَ بِهِ السُّفَهَاءَ، أَوْ لِيُبَاهِيَ بِهِ الْعُلَمَاءَ، أَوْ لِيَصْرِفَ وُجُوهَ النَّاسِ إِلَيْهِ، فَهُوَ فِي النَّارِ.

واتە : لە ئیبنو عومەرەوە ، لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی : هەر کەسێك فێری زانست بێت بۆ ئەوەی دەمە دەمە و مشتومڕی پێ بکات لەگەڵ کەسە نەزان و کەم عەقڵەکاندا، یان بۆ ئەوەی شانازی پێوە بکات بەرامبەر زانایان، یان بۆ ئەوەی کە خەڵکی لە خۆی کۆ بکاتەوە و ئاماژەی بۆ بکرێت کە زانستی لایە ، ئەوا خوا ئەیخاتە ئاگرەوە .

لِيُمَارِيَ بِهِ : بۆ ئەوەی دەمە دەم و مشتومڕی پێ بکات ، لِيُبَاهِيَ بِهِ : بۆ ئەوەی شانازی پێوە بکات ، لِيَصْرِفَ : بۆ ئەوەی کۆ بکاتەوە و ئاماژەی بۆ بکرێت

سنن ابن ماجه ت عبد الباقي - باب الانتفاع بالعلم والعمل به، الرقم 253، وحسنه الألباني في: صحيح الترغيب ١٠٤، المشكاة ٢٢٥

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

مەترسی فێربوونی زانستی شەرعی بۆ مەبەستە دونیاییەکان و، ئەوەی کە هۆکارێکە بۆ چوونە دۆزەخ.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

ڕێز لەو زانستە دەگرم کە فێری دەبم و نایکەمە هۆکارێك بۆ مشتوومڕکردن لەگەڵ کەسە نەزانەکاندا.

( من ابتغی العلم ) واتە هەوڵی فێربوونی بدات ( ليباهي به العلماء ) واتە شانازی پێوە بکات و خۆی بە گەورە بزانێت بەسەریاندا بەهۆیەوە ( أو يماري به السفهاء ) واتە مشتومڕیان لەگەڵ بکات ، بنچینەی ( المماراة ) بریتییە لە ( المجادلة و المحاجة ) ئەویش واتا گومان ، چونکە هەر یەکێك لەو دووانەی مشتومڕ دەکەن لەگەڵ یەك گومانی لەوی تر هەیە و ، گومانی دەخاتە سەر بەوەی دەیهێنێتەوە بەسەر بەڵگەکەیدا ( أو ليصرف وجوه الناس إليه ) واتە : فێری ببێت بە مەبەستی بەدەست خستنی ماڵ و پلە و پایە و ڕووتێکردنی لەلایەن خەڵکییەوە . تحفة ( ٦/٤٥٤ )

ئیبنو عەبدولبەڕ وتوویەتی : (( ئەم هەڕەشەیە بۆ کەسێکە کە مەبەستی لە زانستەکەی هیچ شتێکی تر نەبێت ئەوە نەبێ،وە خوداش لە هەر کەسێک خۆش دەبێت کە بیەوێ و سزای هەر کەسێكیش دەدات کە بیەوێ )) – 1/648

29.       باشترینی خەڵکی ئەو کەسەیە کە ڕەوشت جوانی و تێگەشتن لە ئایینی کۆکردۆتەوە ، وە کۆش نابنەوە لە باوەڕداردا نەبێت:

(39)    عن أبي هريرة قال: سمعت أبا القاسم صلى الله عليه وسلم يقول:  خياركم أحاسنكم أخلاقا إذا فقهوا .

واتە : لە ئەبو هوڕەیڕەوە دەڵێت : گوێم لێبوو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : باشترینتان ئەوانەتانن کە ڕەوشتیان جوانترینە ئەگەر لە ئاین تێگەشتن و شارەزابوون .

خیارکم: باشترینتان ، فقهوا : لە ئایین تێگەشتن و شارەزابوون

مسند أحمد: 10022 حكم الحديث: إسناده صحيح على شرط مسلم

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی و پێگەی ڕەوشت جوانی کاتێك تێگەشتن لە ئایینی لەگەڵ بێت.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

لەگەڵ ئەوەی زانستی شەرعی دەخوێنم ڕەوشتیشم بەرز ڕادەگرم تاوەکو ببمە یەکێك لە باشترینەکان

 

(40)    عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: خصلتان لا تجتمعان في منافق: حسن سمت، ولا فقه في الدين .

واتە : لە ئەبو هوڕەیڕەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : دوو تایبەتمەندی هەن کۆنابنەوە لە کەسی دوو ڕوودا : ڕەوشت جوانی ، و تێگەشتن لە ئایین .

خصلتان: دوو ڕەوشت ، سمت : ڕەوشت ، تێگەشتن

سنن الترمذي: 2684 حكم الحديث: صحيح

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

کەسی زانا کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی هەیە پێی دەناسرێتەوە ،لەوانە ڕەوشت جوانی و تێگەشتن لە ئایین.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵ بدە خۆت فێری زانستی شەرعی بکە و ڕەوشتیشت جوان بکە بۆ ئەوەی دوور بیت لە گرۆی دووڕووەکان.

 

(41)    عن أبي هريرة رضي الله عنه: قيل: يا رسول الله، من أكرم الناس؟ قال:  أتقاهم ، فقالوا: ليس عن هذا نسألك. قال: فيوسف نبي الله ابن نبي الله ابن نبي الله ابن خليل الله ، قالوا: ليس عن هذا نسألك. قال: فعن معادن العرب تسألون؟ خيارهم في الجاهلية خيارهم في الإسلام إذا فقهوا .

واتە : لە ئەبی هوڕەیڕەوە دەڵێت : وترا ئەی پێغەمبەری خوا کێ بەرێزترینی خەڵکییە ؟ فەرمووی : لەخواترس ترینیان، وتیان :پرسیاری ئەوەت لێ ناکەین، فەرمووی : یوسف پێغەمبەری خوا کوڕی پێغەمبەری خوا کوڕی پێغەمبەری خوا کوڕی خۆشەویستی خوایە، وتیان : دەربارەی ئەوەش پرسیارت لێ ناکەین، فەرمووی : کەوایە دەربارەی بنەچە و ڕەچەڵەکی عەرەب پرسیار دەکەن ؟ باشترینیان لە سەردەمی نەزانیدا  باشترینیانە لە سەردەمی موسوڵمانییەتیدا ئەگەر لە ئایین تێگەشتن و شارەزابوون .

أكرم: بەرێزترین ، خلیل : خۆشەویست ، معادن : بنەچە و ڕەچەڵەك

صحيح البخاري: 3353

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی و پایەی لەخواترسان و کردەوەی چاکە و تێگەشتن لە ئایین.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵ بدە کەسێکی چاك و لەخواترس بە چونکە کاریگەری ئەبێت لەسەر نەوەکانت لە داهاتوودا.

بەشی سێیەم : گەورەیی و پلەی کەسی زانا

 

30.       گەورەیی و پلەی کەسی زانا و فێرخواز :

(42)    عن أبي هريرة، قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم وهو يقول: الدنيا ملعونة، ملعون ما فيها، إلا ذكر الله، وما والاه، أو عالما، أو متعلما .

واتە : لە ئەبو هوڕەیڕەوە دەڵێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو : دونیا و ئەوەشی تێیدایە نەفرەت لێکراوە و دوورە لە ڕەحمەتی خودا، تەنها یادی خوا و ئەوە نەبێت کە خوا خۆشی دەوێت، وە زانایەك و فێرخوازێکی زانستی شەرعی نەبێت .

ملعونة: نەفرەت لێکراوە ، والاه : خوا خۆشی دەوێ ، متعلما : فێرخوازێکی زانستی شەرعی

سنن ابن ماجه: 4112 حكم الحديث: حسن

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

کەمی و بێ نرخی دونیا لای خوای گەورە.

کارکردن بەم فەرموودەیە :

هەوڵەدەم ئەو کارانە بکەم کە دوورم دەخاتەوە لە نەفرەتی خودا لەوانەش یادی خودا  و هاوڕێیەتی و نزیکبوونەوە لە زانایان و فێربوونی زانستی شەرعی.

31.       ئەو زانایەی شایەنی رێزلێگرتنە:

(43)    وَعَنْ أَبِي مُوسَى الْأَشْعَرِيِّ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: إِنَّ مِنْ إِجْلَالِ اللهِ إِكْرَامُ ذِي الشَّيْبَةِ الْمُسْلِمِ وَحَامِلِ الْقُرْآنِ غَيْرِ الْغَالِي فِيهِ وَالْجَافِي عَنْهُ وَإِكْرَامَ ذِي السُّلْطَانِ الْمُقْسِطِ .

واتە : ئەبو موسای ئەشعەرییەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : بەڕاستی بەشێك لە گەورەڕاگرتنی خوا: ڕێزلێنانە لە موسڵمانی موو سپی وە لە هەڵگرێڪی قورئان ڪە زیادەڕەوی تێدا نەڪات و دوورەپەرێز و ڪەمتەرخەمیش نەبێت لە ئاستیدا، وە ڕێزلێنانیش لە دەسەڵاتدارێڪی دادگەر .

إِجْلَالِ : بە گەورە ڕاگرتن ، حَامِلِ : هەڵگر ، ذِي الشَّيْبَةِ  : موو سپی ، الْجَافِي : کەم تەرخەم و دوورە پەرێز

(د) ٤٨٤٣ , (هق) ١٦٤٣٥ , انظر صحيح الجامع: ٢١٩٩ , صحيح الترغيب والترهيب: ٩٨

 

الغلو : بریتییە لە توندڕەوی و سنوور بەزاندن ، واتە  : سنوور نەبەزێنێ لە کارپێکردن و شوێنکەوتنی ئەوەی نادیار و شارەوەیە لێی و ماناکانی ناڕوونە لای ، و وە سنوور نەبەزێنێ لە خوێندنەوەی و دەربڕینی پیتەکانیدا .

وە الجفاء : ئەوەیە کە وازی لێبێنێ و لێی دوورکەوێتەوە دوای زانینی ، چجای ئەگەر لەبیری بچێتەوە، ئەوە بە یەکێك لە تاوانە گەورەکان ژمێردراوە .

 

ابن الأثير لە کتێبی ( النهایة )ـدا دەڵێت : وە ئەو فەرموودەیەی هاتووە  (( اقرءوا القرآن ولا تجفوا عنه )) واتە : دەورەی بکەنەوە و دوور مەکەونەوە لە خوێندنەوەی ، بەوەی واز لە خوێندنەوەی بهێنن و تەنها سەرقاڵ بن بە تەفسیر و تێگەشتن لە ماناکانی، هەربۆیە وتراوە :  سەرقاڵبە بە فێربوونی زانست ئەوەندەی کە ڕێگریت لێ نەکات لە کردەوە کردن، وە سەرقاڵبە بە کردەوە کردن ئەوەندەی کە سەرقاڵت نەکات لە فێربوونی زانست، بە کورتی هەریەکە لە کورت ڕەوی و زیادە ڕەوی لۆمەکراوە، ئەوەی سوپاسکراوە نێوەندگیری و دادگەرییە کە ئەمەش هاوتای حاڵ و باری پێغەمبەری خوایە ﷺ لە هەموو گوفتار و کردارەکانیدا .عون المعبود - (ج ١٠ / ص ٣٦٥)

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی و پێگەی موسوڵمانی موو سپی و هەڵگری قورئان و دەسەڵاتداری دادگەر.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵ بدە خۆت فێری قورئانی پیرۆز بکە و لەبەری بکە و دووربە لەوەی زێدەڕەوی بەرامبەری بکەی یان دوورەپەرێز و کەمتەرخەم بیت لەئاستی .

32.       هەڕەشەکردن لە کارنەکردن بە زانست:

(44)  عن جندب بن عبد الله: مثَلُ العالِمِ الَّذي يُعلِّمُ النّاسَ الخيرَ وينسى نفسَه كمثلِ السِّراجِ يُضيءُ للنّاسِ ويحرِقُ نفسَه .

واتە : جوندەبی کوڕی عبدالله ـوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : نموونەی ئەو زانایەی کە خەڵکی فێری خێر و چاکە دەکات و خۆی لەبیر دەکات وەکو چرایەك وایە دەوروبەرەکەی ( خەڵکی ) ڕووناك دەکاتەوە و خۆی دەسووتێنێت.

ينسى : لەبیردەکات ، السراج : چرا ، یضيء : ڕووناك دەکاتەوە ، یحرق : دەسووتێنێت

الألباني (ت ١٤٢٠)، اقتضاء العلم ٧٠، صحيح، وصحيح الجامع ٥٨٣١

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

مەترسی کارنەکردن بە زانستی شەرعی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵەدەم هەر شتێكی باش کە دەیڵێم و خەڵکی بۆلا هانەدەم سەرەتا لە خۆمدا جێبەجێی بکەم تاوەکو نەبمە پردێك خەڵکی بەسەر مندا بڕۆن بۆ بەهەشت و منیش بۆ دۆزەخ.

33.       پاداشتی فێرکردن و کەسی فێرکار :

(45)     عن أبي أمامة الباهلي قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: إن الله، وملائكته، وأهل السماوات، والأرضين، حتى النملة في جحرها، وحتى الحوت؛ ليصلون على معلم الناس الخير . قال أبو عيسى: سمعت أبا عمار الحسين بن حريث الخزاعي يقول: سمعت الفضيل بن عياض يقول: عالم، عامل، معلم، يدعى كبيرا في ملكوت السموات.

واتە : ئەبی ئومامەی باهلییەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : خوای گەورە و فریشتەکان و دانیشتووی ئاسمانەکان و زەوییەکان ، تەنانەت مێروولە لە کوونی خۆیدا، تەنانەت نەهەنگیش : دوعای خێر بۆ مامۆستا و فێرکاری خێر و چاکە دەکەن .

أبو عيسى دەڵێت : گوێم لە باوکی عەمار حوسەینی کوری حوڕەیثی خوزاعی بوو دەیوت : گوێم لە فوضەیلی کوری عیاض بوو دەیفەرموو : زانایەك کە کار بە زانستەکەی بکات و خەڵکی فێربکات، بە کەسێکی گەورە و پایەدار بانگ ئەکرێ لە ئاسمانەکاندا .

النملة : مێروولە ، الحوت : نەهەنگ ، جحرها : کوونی خۆی

(ت) ٢٦٨٥، (مي) ٢٨٩، (طب) ٧٩١١، انظر صحيح الجامع: ١٨٣٨ صحيح الترغيب والترهيب:٨١

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هاندان لەسەر ئەوەی خەڵکی فێری خێر و چاکە بکرێن.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵ بدە ئەو کارانە زۆر ئەنجام بدە کە سوودەکەی  تێپەڕ دەکات بۆ خەڵکی تر و لێی سوودمەند دەبن.

 

(46)    وعن جابر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: معلم الخير يستغفر له كل شيء حتى الحيتان في البحار .

واتە : لە جابرەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : ئەو کەسەی خەڵکی فێری خێر و چاکە دەکات هەموو شتێك داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکات تەنانەت نەهەنگەکان لە دەریاکاندا .

یستغفر له : داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکات ، البحار : دەریاکان

(طس) ٦٢١٩، انظر الصحيحة: ٣٠٢٤

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هاندان لەسەر فێربوونی زانستی شەرعی و ڕوونکردنەوەی پێگەی ئەو زانایەی خەڵکی فێری چاکە دەکات.

کارکردن بەم فەرموودەیە :

هەوڵەدەم کۆمەڵێك فێرخوازم هەبێ فێری خێر و چاکەیان بکەم تاوەکو بەهرەمەندبم لە پاداشتی فێرکردنی چاکە .

(47)    عَنْ سَهْلِ بْنِ مُعَاذِ بْنِ أَنَسٍ، عن أبيه، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: من علّم علما فله أجر من عمل به، لا ينقص من أجر العامل .[ش (من علم علما) من التعليم ويحتمل انه من العلم] .

واتە : لە سەهلی کوڕی موعازی کوڕی ئەنەسەوە ، لە باوکییەوە دەڵێت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : هەر کەس زانستێك فێری خەڵکی بکات ئەوا پاداشتی ئەو کەسەشی کە کردەوەی پێ دەکات بۆی دەنووسرێت، بەبێ ئەوەی لە پاداشتی بکەرەکە کەم بێتەوە .

لا ينقص : کەم ناکات ، العامل : بکەرەکە

سنن ابن ماجه: 240 حكم الحديث: حسنه الألباني

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

فێرکردنی زانستی شەرعی خێری نەبڕاوەیە و پاداشتێکی بەردەوامە بۆ خاوەنەکەی.

کارکردن بەم فەرموودەیە :

سستی نانوێنم لەوەی خەڵکی فێری زانستی شەرعی بکەم چونکە خێرێکی نەبڕاوەیە و دوای مردنیشم پاداشتەکەی پێم دەگات.

34.       کەسێك خزمەتکار و خێزانەکەی فێر بکات:

(48)    عن أَبي بُرْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ثَلاَثَةٌ لَهُمْ أَجْرَانِ: رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ الكِتَابِ، آمَنَ بِنَبِيِّهِ وَآمَنَ بِمُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَالعَبْدُ المَمْلُوكُ إِذَا أَدَّى حَقَّ اللَّهِ وَحَقَّ مَوَالِيهِ، وَرَجُلٌ كَانَتْ عِنْدَهُ أَمَةٌ فَأَدَّبَهَا فَأَحْسَنَ تَأْدِيبَهَا، وَعَلَّمَهَا فَأَحْسَنَ تَعْلِيمَهَا، ثُمَّ أَعْتَقَهَا فَتَزَوَّجَهَا فَلَهُ أَجْرَانِ، ثُمَّ قَالَ عَامِرٌ: أَعْطَيْنَاكَهَا بِغَيْرِ شَيْءٍ، قَدْ كَانَ يُرْكَبُ فِيمَا دُونَهَا إِلَى المَدِينَةِ.

واتە : لە ئەبی بوردەوە، لە باوکییەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : سێ کۆمەڵ هەن پاداشتییان دوو ئەوەندەیە ، پیاوێک کە لەسەر ئایینی خاوەن کتێبەکانە لە (جولەکە و گاورەکان کە کتێبەکانیان تەورات و ئینجیلە ) باوەڕدارە بە پێغەمبەرەکەی وە باوەڕیش دێنێت بە محمد ﷺ (لەسەر ئاینی ئیسلام بەردەوام دەبێ) ، وە کۆیلەکەیەك کە لەلای خاوەنەکەیەتی ، هەم مافی پەروەردگار دەدات لە پەرستنیدا،هەم مافی خاوەنەکەی دەدا و سەرپێچی ناکات، وە پیاوێک کە ئافرەتانی دیل و کۆیلەی لەژێر سایەدایە و بەجوانترین شێواز مامەڵەی لەگەڵ دەکا و پەروەردەی دەکات لەسەر ڕەوشت و ئاکاری شیرین و فێری دەکات،پاشان ئازادی دەکا و پاشانیش دەیخوازێ، ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە . پاشان عامر وتی : ئەم فەرموودەیەمان پێ وتی بەبێ بەرامبەر، لە پێناو کەمتر لەمەدا بە سواری گەشت دەکرا بۆ مەدینە .

أَمَةٌ : دیل و کۆیلە، أعتقها : ئازادی بکات ، بغیر شیء : بەبێ بەرامبەر ، یُركب : بە سواری گەشت دەکرا

 صحيح البخاري - تعليم الرجل أمته وأهله، وأخرجه مسلم رقم 154

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی پاداشت و چاکەی خودا بەسەر ئەو کەسانەی گوێڕایەڵی دەکەن.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵدەدەم ئەو کارە چاك و باشانە بکەم کە پاداشتێکی زۆر و چەند قاتیان بۆ دیاریکراوە.

35.        فێرکردنی منداڵ:

(49)    عن أبي ليلى قال: كنت عند النبي صلى الله عليه وعلى آله وسلم وعنده الحسن بن علي فأخذ تمرة من تمر الصدقة فانتزعها منه وقال:أما علمت أنه لا تحل لنا الصدقة .

واتە : لە ئەبی لەیلاوە دەڵێت : لەلای پێغەمبەری خوا ﷺ بووم لە کاتێکدا حەسەنی کوڕی عەلی لابوو، ئەوەبوو ( حەسەن ) خورمایەكی برد لەو خورمانەی بۆ خێر دانرابوو، پێغەمبەری خوا ﷺ لێی سەند و وتی : ئایا نەتزانیوە کە خێر و سەدەقە بۆ ئێمە حەڵاڵ نییە .

الصدقة : بۆ خێر دانرابوو ، فانتزعها : لێی سەند ، أما علمت : ئایا نەتزانیوە ؟

الحديث أخرجه أحمد ج ٤ ص ٣٤٨ و الدارمي رحمه الله ج ١ ص ٤٧٣.

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

پەروەردەکردنی منداڵان و ڕاهێنانیان لەسەر پەیوەست بوون بە شەریعەتەوە و دوورکەوتنەوەیان لە یاساغ و حەرامکراوەکان.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆم دەپارێزم لە هەر شتێك کە گومانی لەسەر بێت حەرامە و بۆم دروست نییە تاوەکو دینەکەم سەلامەت بێت.

36.       بیروباوەڕ فێرکردنی منداڵ:

(50)    عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ: كُنْتُ خَلْفَ النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا فَقَالَ: يَا غُلَامُ إِنِّي أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ احْفَظِ اللهَ يَحْفَظْكَ احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلْ اللهَ وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللهِ وَاعْلَمْ أَنَّ الْأُمَّةَ لَوْ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ لَكَ وَلَوْ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إِلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ عَلَيْكَ رُفِعَتْ الْأَقْلَامُ وَجَفَّتِ الصُّحُفُ .

واتە : لە ابن عباس ـەوە خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت، ڕۆژێکیان لە پشت پێغەمبەری خوا ﷺ بووم و فەرمووی : ئەی لاوی تازە پێگەیشتوو من چەند وشەیەکت فێر دەکەم تۆ سنورەکانی شەرعی خوا بپارێزە خواش تۆ دەپارێزێت، تۆ سنورەکانی شەرعی خوا بپارێزە دەبینیت خوا لە پێشتەوە لە گەڵتدا دەبێت، ئەگەر داوات کرد ئەوا تەنها داوا لەخوا بکە، وە ئەگەر داوای یارمەتیت کرد ئەوا تەنها داوای یارمەتی لەخوا بکە، وە بزانە بەڕاستی ئەگەر هەموو ئوممەت کۆببنەوە بۆ ئەوەی بە شتێک سوودت پێ بگەینن ئەوا سووودت پێ ناگەینن تەنها بەو شتە نەبێت کە خوا بۆتی نووسیوە، وە ئەگەر کۆیشببنەوە بۆ ئەوەی بە شتێک  زەرەر و زیانت پێ بگەینن ئەوا زەرەر و زیانت پێ ناگەینن تەنها بەو شتە نەبێت کە خوا لەسەرتی نووسیوە، قەڵەمەکانی نووسینی قەدەر هەڵگیراون و پەڕەکانیش وشک بوونەتەوە .

احْفَظِ : بپارێزە ، تُجَاهَكَ : لە پێشتەوە ، رُفِعت : هەڵگیراون ، جَفَّتِ : وشک بوونەتەوە

الترمذي رحمه الله (ج ٧ ص ٢١٩)

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

پاراستنی سنوورەکانی خوای گەورە بە ئەنجامدانی فەرمان پێکراوەکان و خۆ پاراستن لە قەدەغەکراوەکان.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

لە هەموو کار و بارەکانمدا تەنها داوا لە خودا دەکەم و پشت بەو دەبەستم.

37.       پاداشتی بانگەوازی کردن بۆ زانستی بەسوود:

(51)  عن أبي هريرة قال: جاء رجل إلى النبي صلى الله عليه وعلى آله وسلم فحث عليه فقال رجل عندي كذا وكذا قال فما بقي في المجلس رجل إلا تصدق عليه بما قل أو كثر فقال رسول الله صلى الله عليه وعلى آله وسلم :من استَن خيرًا فاستُن به كان له أجره كاملًا ومن أجور من استَن به ولا ينقص من أجورهم شيئًا ومن استَن سنة سيئة فاستُن به فعليه وزره كاملًا ومن أوزار الذي استَن به ولا ينقص من أوزارهم شيئًا.

واتە : لە ئەبی هوڕەیڕەوە دەڵێت : پیاوێك هات بۆلای پێغەمبەری خوا ﷺ، ئەوەبوو پێغەمبەری خوا ﷺ هانی هاوەڵانی دا لەسەر یارمەتیدانی، کەسێك وتی فڵان و فڵان شتم هەیە، ئەوەبوو هیچ کەس نەمایەوە لەو کۆڕەدا ئیللا شتێکی پێدا کەم بێت یان زۆر، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : هەر کەسێك خێر و چاکەیەك بکات و خەڵکی بە دوای ئەودا بیکەن ئەوا پاداشتی تەواوی بۆ دەنووسرێ وە پاداشتی ئەو کەسانەشی بۆ دەنووسرێ کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن بەبێ ئەوەی لە پاداشتی کەسیان کەم بکات، وە هەر کەسێك کارێکی خراپ بکات و لە دوای ئەو بکرێ ئەوا تاوانی تەواوی بۆ دەنووسرێ وە تاوانی ئەوانەشی کە بەدوای ئەودا ئەیکەن بەبێ ئەوەی لە تاوانی کەسیان کەم بکات .

فاستُن به : خەڵكی چاوی لێ بکەن و بە دوای ئەودا  بیکەن ، وزرە : تاوانەکەی

الحديث أخرجه الإمام أحمد رحمه الله (ج ٢ ص ٥٢٠) وابن ماجه (ج ١ ص ٧٤)، هذا حديث حسنٌ على شرط مسلم.

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە :

هاندان لەسەر دەستپێشخەری کردن لە ئەنجامدانی کردەوەی چاکە تاوەکو چاوی لێ بکرێ و، خۆ بە دوورگرتن لەوەی دەستپێشخەری بکرێت لە خراپەدا نەوەك چاوی لێ بکرێ.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

کۆمەڵە کارێکی چاك و بەسوود بکە و ببە هۆکارێك تاوەکو خەڵکی چاوت لێ بکەن و بەدوای تۆدا بیکەن بەوەی پاداشتی ئەوانیشت بۆ دەنووسرێت.

38.       – پاڕانەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ ئەو کەسەی گوێبیستی فەرموودەکانی دەبێت و ئەوەی لەبەری ئەکات و لێیەوە ئەیگەیەنێت هەروەکو چۆن بیستوویانە بەبێ گۆڕین و کەم و زیاد کردنی ، وە جێگیربوونی درەوشاوەیی ڕوومەتی لە رۆژی دواییدا:

(52)    خرج زيد بن ثابت رضي الله عنهما من عند مروان بن الحكم بنصف النهار. قال: فقلت: ما خرج هذه الساعة من عند مروان إلا وقد سأله عن شيء. فأتيته فسألته، قال: نعم، سألني عن حديث سمعته من رسول الله صلى الله عليه وسلم، قال: نضر الله امرأ سمع منا حديثا فحفظه، فأداه إلى من هو أحفظ منه، فرب حامل فقه ليس بفقيه، ورب حامل فقه إلى من هو أفقه منه. لا يعتقد قلب مسلم على ثلاث خصال إلا دخل الجنة . قال: قلت: ما هن؟ قال:  إخلاص العمل لله، والنصيحة لولاة الأمر، ولزوم الجماعة؛ فإن دعوتهم تحيط من ورائهم ومن كانت الآخرة نيته جعل الله غناه في قلبه، وجمع له شمله، وأتته الدنيا وهي راغمة، ومن كانت الدنيا نيته فرق الله عليه شمله، وجعل فقره بين عينيه، ولم يأته من الدنيا إلا ما قدر له ،قال: وسألته عن صلاة الوسطى؟ قال: هي الظهر.

واتە : زەیدی کوڕی ثابت خوا لێیان ڕازی بێت لە نێوەڕۆدا لەلای مەروانی کوڕی حەکەم دەرچوو، دەڵێت وتم : لەم ساتەدا لەلای مەڕوانەوە دەرنەچووە ئیللا پرسیاری شتێکی لێکردووە، بۆیە چووم بۆلای و لێم پرسی، وتی : بەڵێ ، پرسیاری فەرموودەیەکی لێکردم کە بیستوومە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ، فەرموویەتی : خودا ڕوومەتی ئەو کەسە درەوشاوە بکات کە فەرموودەیەکمان لێوە دەبیستێ و لەبەری دەکات و دەیگەیەنێت بە کەسێك لەو زیاتری لەبەرە، کەسی وا هەیە زانستێکی هەڵگرتووە و شارەزا نییە، وە کەسی وا هەیە زانستێکی هەڵگرتووە دەیگەیەنێت بە لە خۆی شارەزاتر، سێ تایبەتمەندی هەیە دڵی هیچ موسوڵمانێکی لەسەر دانامەزرێ ئیللا دەچێتە بەهەشتەوە، دەڵێ وتم : چین ئەو شتانە ؟ فەرمووی : نیازپاکی و دڵسۆزی بۆ خودا لە کردەوەدا، وە ئامۆژگاری کردنی دەسەڵاتداران، و پەیوەست بوون بە کۆمەڵی موسڵمانانەوە ،چونکە بە دڵنیایی بانگەواز و دوعا و پاڕانەوەیان لە پشتەوە دەورەیان دەدات و دەیانپارێزێت، وە ئەو کەسەی خەمی دوا ڕۆژ بخوات ئەوا خودا ئیش و کارەکانی بۆ کۆدەکاتەوە و لەسەری  ئاسان دەکات و دەوڵەمەندی دەخاتە دڵیەوە و دونیاش دێت بۆلای بە ملکەچییەوە، بەڵام ئەو کەسەی تەنها خەمی دونیا بخوات ئەوا خودا کارەکانی لەسەر پەرش و بڵاو و قورس دەکات و هەژاری دەخاتە نێوچەوانی، تەنها ئەوەندەشی لە دونیا دەست دەکەوێت کە بۆی دیاری کراوە، دەڵێت : وە پرسیاری نوێژی ناوەڕاستم لێکرد کامەیە ؟ وتی : نوێژی نیوەڕۆیە .

نضر : درەوشاوە بکات ، لا یعتقد : دانامەزرێ، خصال : تایبەتمەندی ، لزوم : پەیوەست بوون ، شمله : ئیش و کارەکانی ، راغمة : بە ملکەچی 

سنن الدارمي: 235 حكم الحديث: إسناده صحيح

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

ئامۆژگاری کردن بۆ یەکتری و پەیوەست بوون بە کۆمەڵی موسوڵمانانەوە و دەرنەچوون لە فەرمانڕەوای موسوڵمانان.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ لەبەردەکەم و دەیگەیەنم بە خەڵکی تر تاوەکو ڕووم درەوشاوە بێت و بێبەش نەبم لە پاڕانەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ.

39.       ڕۆڵی زانا لە چاکسازی کۆمەڵگادا وە زیانی کەسی نەزان بۆ سەر خۆی و کۆمەڵگاکەی:

(53)     عن أبي سعيد الخدري، أن نبي الله صلى الله عليه وسلم قال: كان فيمن كان قبلكم رجل قتل تسعة وتسعين نفسا، فسأل عن أعلم أهل الأرض، فدل على راهب، فأتاه، فقال: إنه قتل تسعة وتسعين نفسا، فهل له من توبة؟ فقال: لا. فقتله، فكمل به مائة، ثم سأل عن أعلم أهل الأرض، فدل على رجل عالم، فقال: إنه قتل مائة نفس، فهل له من توبة؟ فقال: نعم، ومن يحول بينه وبين التوبة، انطلق إلى أرض كذا وكذا، فإن بها أناسا يعبدون الله، فاعبد الله معهم، ولا ترجع إلى أرضك؛ فإنها أرض سوء. فانطلق حتى إذا نصف الطريق أتاه الموت، فاختصمت فيه ملائكة الرحمة وملائكة العذاب، فقالت ملائكة الرحمة: جاء تائبا مقبلا بقلبه إلى الله. وقالت ملائكة العذاب: إنه لم يعمل خيرا قط. فأتاهم ملك في صورة آدمي، فجعلوه بينهم، فقال: قيسوا ما بين الأرضين، فإلى أيتهما كان أدنى فهو له. فقاسوه، فوجدوه أدنى إلى الأرض التي أراد، فقبضته ملائكة الرحمة . قال قتادة: فقال الحسن: ذكر لنا أنه لما أتاه الموت نأى بصدره.

واتە : لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : پياوێك له‌وانەی له‌ پێش ئێوه‌وه‌ بوون نه‌وه‌د و نۆ كه‌س ده‌كوژێت، پرسيار ده‌كات ده‌رباره‌ی زاناترين كه‌س لەسەر زەوی ؟ ناونیشانی كابرايه‌كی خواپەرستی بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌ويش دەچێت بۆ لای و ده‌ڵێ : نه‌وه‌د و نۆ كه‌سم كوشتووه‌ ئايا ته‌وبه‌م بۆ هه‌يه‌ ؟ ئه‌ويش ده‌ڵێ : نه‌خێر، ئيتر ئه‌ويش ده‌كوژێ و سه‌د ته‌واو ده‌كات، پاشان پرسيار ده‌كاته‌وه‌ له‌ زاناترين خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی، ناونيشانی پياوێكی زانای بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن، ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ سه‌د كه‌سم كوشتووه‌ ئايا ته‌وبه‌م بۆ هه‌يه‌ ؟ ده‌ڵێت: به‌ڵێ ، كێ هه‌يه‌ ببێته‌ كۆسپ له‌نێوان ئه‌و و ته‌وبه‌دا ؟ به‌ڵام بڕۆ بۆ خاكی ئه‌وێ و ئه‌وێ، له‌وێدا كه‌سانێك هه‌ن خه‌ريكی په‌رستنی خوای باڵاده‌ستن تۆيش بڕۆ خوای باڵاده‌ست بپه‌رسته‌ له‌گه‌ڵيان، مه‌گه‌ڕێره‌وه‌ بۆ خاكی خۆت چوونكه‌ خاكێكی خراپه‌ ، ئه‌ويش ده‌ڕوات تا نيوه‌ی ڕێگه‌ ده‌بڕێت مردن دامێنگيری ده‌بێت فريشته‌ی ڕه‌حمه‌ت و فريشته‌ی سزا ده‌بێته‌ مشتوومڕیان لەسەری، فريشته‌ی ڕه‌حمه‌ت ده‌ڵێ : كابرا به‌ته‌وبه‌كاری هاتووه به‌دڵ ڕووی له‌خوا كردووه‌، فريشته‌ی سزايش ده‌ڵێ : ئه‌و هه‌رگيز چاكه‌ی نه‌كردووه‌، فريشته‌يه‌ك له‌ شێوه‌ی مرۆڤێكدا دێت بۆلايان، ده‌يكه‌ن به‌ ناوبژيوان له‌ نێوان خۆياندا، ئه‌ويش ده‌ڵێ : نێوان ئه‌و دوو خاكه‌ بپێون  به‌لای كامياندا نزيكتربوو ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌يان، پێوايان كاتێ سه‌ير ده‌كه‌ن به‌لای ئه‌وشوێنه‌دا نزيكتره‌ كه‌ويستوويه‌تی بۆی بچێت، ئيتر فريشته‌ی ڕه‌حمه‌ت گيانی ئه‌كێشێت، قەتادە ده‌ڵێت : حەسەن وتوويه‌تی : بۆمان باسكراوه‌ كه‌ كاتێ مردن يه‌خه‌ی پێگرت سنگی بردە پێش .

راهب : خواپەرست، سوء : خراپ ، فاختصمت:  بووە مشتوومڕیان ، قیسوا : بپێون

صحيح مسلم:2766

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هاندانی تاوانباران لەسەر تەوبەکردن و بێ ئومێد نەکردنیان لە ڕەحم و بەزەیی خودا.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

لەو شوێنانە دووربکەوە کە خەڵکەکەی خراپن چونکە کاریگەرییان لەسەر دین و ژیانت دەبێ.

40.       ڕۆڵی فەتوادەری نەزان لە خراپبوونی کۆمەڵگادا، وە ئوممەت لێی ئەدرێ لەلایەن نەزانەکانەوە نەوەك زانایان:

(54)    وَعَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللهِ - رضي الله عنهما - قَالَ: خَرَجْنَا فِي سَفَرٍ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم فَأَصَابَ رَجُلًا مِنَّا حَجَرٌ فَشَجَّهُ فِي رَأسِهِ , ثُمَّ احْتَلَمَ , فَسَأَلَ أَصْحَابَهُ فَقَالَ: هَلْ تَجِدُونَ لِي رُخْصَةً فِي التَّيَمُّمِ؟ , فَقَالُوا: مَا نَجِدُ لَكَ رُخْصَةً وَأَنْتَ تَقْدِرُ عَلَى الْمَاءِ , فَاغْتَسَلَ فَمَاتَ , فَلَمَّا قَدِمْنَا عَلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم أُخْبِرَ بِذَلِكَ فَقَالَ: قَتَلُوهُ قَتَلَهُمْ اللهُ , أَلَا سَأَلُوا إِذْ لَمْ يَعْلَمُوا؟ , فَإِنَّمَا شِفَاءُ الْعِيِّ السُّؤَالَ , إِنَّمَا كَانَ يَكْفِيهِ أَنْ يَتَيَمَّمَ , وَيَعْصِبَ عَلَى جُرْحِهِ خِرْقَةً , ثُمَّ يَمْسَحَ عَلَيْهَا , وَيَغْسِلَ سَائِرَ جَسَدِهِ .

 واتە : لە جابری کوڕی عبدالله ـوە خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت : لە سەفەرێكدا دەرچووین و پیاوێك بەردێكی بەركەوت و سەری بریندار كرد ئەنجا لەشگران بوو، پرسیاری كرد لە هاوەڵەكانی و وتی : ئایا وا دەبینن كە مۆڵەتم بۆ هەبێت لە تەیەموم كردندا ؟ ئەوانیش وتیان : وا نابینین مۆڵەتت بۆ هەبێت لە تەیەموم كردندا لە كاتێكدا كە تۆ دەتوانیت ئاو بەكار بێنیت، ئەویش خۆیی شۆرد و بەو هۆیەوە مرد، جا كاتێك گەڕاینەوە بۆ لای پێغەمبەر ﷺ هەواڵی ئەوەیان پێ‌ڕاگەیاند، پێغەمبەریشﷺ فەرمووی : كوشتیان خوا بیانكوژێت، ئایا بۆ پرسیاریان نەكرد لە كاتێكدا كە نەیانزانی ؟ چونكە بەڕاستی چارەسەری نەزانین پرسیار كردنە، تەنها ئەوەندەی بەس بوو كە تەیەمومی بكردایە و پارچە پەڕۆیەکی بپێچایە لە برینەکەی و پاشان دەستی بەسەردا بهێنایە و هەموو لەشی بشۆرایە .

فَشَجَّهُ : برینداری کرد ، احْتَلَمَ : لەشگران بوو ، الْعِيِّ : نەزانی ، يَعْصِبَ : بپێچایە

(د) ٣٣٦ , (هق) ١٠١٨ , (جة) ٥٧٢ , (حم) ٣٠٥٧ , انظر صَحِيح الْجَامِع: ٤٣٦٣، الصحيحة تحت حديث: ٢٩٩٠، وجملة: (إنما كان يكفيه ..) ضَعَّفها الألباني من رواية أبي داود، لكنه تراجع عن تضعيفها , فحسن الحديث لغيره في المشكاة: ٥٣١، وتمام المنة ص١٣١ , وأخرج لهذه الجملة عدة طرق في الثمر المستطاب ص٣٣ , وقال: وبالجملة فالحديث قوي ثابت بهذه المتابعات. أ. هـ

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

مەترسی فەتوادان بەبێ بوونی زانستی شەرعی و سەرەنجامی خراپی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

کاتێك پرسێکی شەرعیت نەزانی بەدوای چارەسەرەکەیدا بگەڕێ کە ئەویش پرسیارکردنە.

 

(55)   - عن عَبْد اللَّهِ بْن عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ - رضي الله عنهما - قال سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - يَقُولُ إِنَّ اللَّهَ لَا يَقْبِضُ الْعِلْمَ انْتِزَاعًا يَنْتَزِعُهُ مِنْ النَّاسِ وَلَكِنْ يَقْبِضُ الْعِلْمَ بِقَبْضِ الْعُلَمَاءِ حَتَّى إِذَا لَمْ يَتْرُكْ عَالِمًا اتَّخَذَ النَّاسُ رُؤوسًا جُهَّالًا فَسُئِلُوا فَأَفْتَوْا بِغَيْرِ عِلْمٍ فَضَلُّوا وَأَضَلُّوا. (م 8/ 60) وفي رواية (خ): «فيفتون برأيهم فيضلون ويضلون».

واتە : لە عبدالله ـی کوڕی عەمری کوڕی عاص ـەوە خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت، گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو : خواى گەورە علم و زانـست هەڵناگرێتەوە بە دەرهـێنانی لە سـینگی خەڵكدا، بـەڵكو  هـەڵیدەگرێتەوە بە مـردنی زانـایـان هەتاكو زانا نامێنێت ئەو كاتە خـەڵك سـەرەنەزان بـۆ خـۆیان دادەنێن، ئـەو سـەرە نەزانانەش پـرسیاریان لـێ دەكرێت و ئەوانیش بەبـێ علم و زانست فەتوا دەدەن : ئـەو كاتە هـەم خـۆیان گـومڕا دەبـن هـەم خـەڵكیش گـومـڕا دەكەن، لە گێڕانەوەیەکدا : بە بۆچوونی خۆیان وەڵام دەدەنەوە ، بۆیە خەڵکی و خۆشیان گومڕا دەکەن .

لَا يَقْبِضُ : هەڵناگرێتەوە ، جُهَّالًا : نەزان ، أَضَلُّوا : خەڵکی گومڕا دەکەن

ئەم فەرموودەیە هاندانی تێدایە لەسەر پاراستنی زانست ، وە ئاگادارکردنەوە لە بە ڕابەر کردنی کەسە نەزانەکان، وە ئەوەی تێدایە کە فەتوا ڕابەرێتی ڕاستەقینەیە، وە لۆمەکردنی ئەوەی کە هەڵپەی بۆ ئەکات بەبێ زانست و بەرچاوڕوونی، زۆرینەی زانایانیش کردوویانەتە بەڵگە لەسەر ئەوەی ئەکرێ سەردەمێك بێت کەسی موجتەهیدی تیا نەمێنێ، کاروباریش هەمووی بەرەو لای خودایە و هەرچییەکی بوێ ئەیکات .. (فتح - ح١٠٠)

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هاندان لەسەر فێربوونی زانستی شەرعی و لەبەرکردنی چونکە نەمانی زانستی شەرعی بە نەمانی هەڵگرانییەتی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت شارەزا بکە لە زانستی شەرعی بۆ ئەوەی ببی بە یەکێك لە هەڵگرانی و ئەو ڕێزەت پێ بدرێ.

41.       لە ئەرکەکانی هەڵگرانی زانست:

(56)    عن إبراهيم بن عبدالرحمن العذري: يحمِلُ هذا العِلمَ من كلِّ خلَفٍ عدولُه ينفونَ عنهُ تحريفَ الجاهِلينَ وانتحالَ المبطلينَ وتأويلَ الغالينَ .

واتە : لە ئیبراهیمی کوڕی عبدالرحمان ـی العذري ـەوە دەڵێت : ئەم زانستە لە هەموو نەوەیەکدا کەسانی دادوەر و ڕاساڵ هەڵیدەگرن، لادانی نەزانەکان و، پێوەنانی پووچەڵکاران ، و هەڵە لێکدانەوەی زیادەڕەوانی لێ دووردەخەنەوە .

ينفونَ : دووردەخەنەوە ، تحريفَ : لادان ، وانتحالَ : پێوەنان ، الغالينَ : زیادەڕەوان

الإمام أحمد (ت ٢٤١)، تاريخ دمشق ٧‏/٣٩، صحيح

لەم فەرموودەیەدا : ستایشکردنی هەڵگرانی زانستی شەرعی تێدایە ، وە هاندانی تێدایە بۆ فێربوونی .

وە ئەوەشی تێدایە : ئاگادارکردنەوەی موسوڵمانان لە گرۆی نەزانەکان و درۆزنەکان و دوو ڕووەکان و فێڵبازەکان ئەوانەی کە فێڵ لە خەڵکی ئەکەن لە دینەکەیاندا، وە ئاگاداركردنەوەشی تێدایە لە توندڕەوی و زێدەڕەوی لە ئایینی خوای گەورەدا .

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

خۆ بە دوورگرتن لە کورت ڕەوی و زێدەڕەوی کردن لە ئاییندا.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵ بدە بەشداربە لە بەرگری کردن لە ئایینەکەت بەوەی ئەو شتانەی تیایدا زیادکراوە لەلای خۆتەوە بەرپەرچیان بدەیتەوە.

42.       پاداشت و گەورەیی زیندووکردنەوەی سوننەت:

(57)     عن عَمْرِو بْنِ عَوْفٍ الْمُزَنِيُّ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: مَنْ أَحْيَا سُنَّةً مِنْ سُنَّتِي، فَعَمِلَ بِهَا النَّاسُ، كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِ مَنْ عَمِلَ بِهَا، لَا يَنْقُصُ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا، وَمَنْ ابْتَدَعَ بِدْعَةً، فَعُمِلَ بِهَا، كَانَ عَلَيْهِ أَوْزَارُ مَنْ عَمِلَ بِهَا، لَا يَنْقُصُ مِنْ أَوْزَارِ مَنْ عَمِلَ بِهَا شَيْئًا.

واتە : لە عەمری کوڕی عەوفی موزەنییەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : هەر کەسێك سوننەتێکی من زیندوو بکاتەوە و، خەڵکی کاری پێ بکەن، ئەوا هاوشێوەی پاداشتی ئەو کەسانەی هەیە کە کاری پێ دەکەن، بەبێ ئەوەی لە پاداشتیان کەم بێتەوە، وە هەر کەسێك شتێك دابهێنێت و کاری پێ بکرێت، ئەوا هاوشێوەی سزای ئەو کەسانەی هەیە کە کاری پێ دەکەن بەبێ ئەوەی لە سزای ئەوان کەم بێتەوە .

أَحْيَا : زیندوو بکاتەوە ، مِثْلُ : هاوشێوە ، لَا يَنْقُصُ : کەم ناکات

سنن ابن ماجة209 -: صحيح لغيره

شیکردنەوە : ( من أحيا سنة من سنتي ) مەبەست لە سوننەت لێرەدا ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا ﷺ هێناویەتی لە حوکمەکان، وە زیندووکردنەوەی ئەوەیە کە کاری پێ بکات و هانی خەڵکی بدات لەسەر ڕاگرتنی و ئەنجامدانی .

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی زیندووکردنەوەی ئەو سوننەتانەی لەناو خەڵکیدا نامۆ بوونە و وازیان لێ هێنراوە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

لەلای خۆمەوە کۆمەڵە سوننەتێك زیندوو ئەکەمەوە کە وازی لێ هێنراوە و ئاشنایان دەکەم بە خەڵکی

43.       پاداشتی بڵاوکردنەوەی زانست:

(58)    عن سَهْل بْن سَعْدٍ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لِعَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: فَوَاللهِ لَأَنْ يَهْدِيَ اللهُ بِكَ رَجُلًا وَاحِدًا، خَيْرٌ لَكَ مِنْ أَنْ يَكُونَ لَكَ حُمْرُ النَّعَمِ.

واتە : لە سەهلی کوڕی سەعدەوە دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی بە عەلی خوا لێی ڕازی بێت : سوێند بەخوا ئەگەر بەهۆی تۆوە خوا هیدایەتی کەسێک بدات ئەوا باشترە بۆت لەوەی کە وشتری سوورت هەبێ .

حُمْرُ : سوور ، النَّعَمِ : وشتر

صحيح البخاري 3701، ومسلم 2406

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی ئەوەی خەڵکی لەسەر دەستت موسوڵمان بن و ڕێنموونی وەرگرن و هەوڵدان بۆ ئەو کارە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

ئەو ڕێگایانە بگرە بەر کە بەهۆیەوە دەتوانی ببیتە هۆکارێك کە خەڵکی بەهۆی تۆوە ڕێنموونی وەرگرن.

44.       باسی پێویستبوونی سزا لە دواڕۆژدا لەسەر ئەو کەسەی ئەو زانستە دەشارێتەوە کە لە کاروبارەکانی موسوڵماناندا پێویستییان پێی ئەبێ:

(59)   : عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: مَنْ سُئِلَ عَنْ عِلْمٍ عَلِمَهُ ثُمَّ كَتَمَهُ أُلْجِمَ يَوْمَ القِيَامَةِ بِلِجَامٍ مِنْ نَارٍ.

واتە : لە ئەبی هوڕەیڕەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : هەر کەسێك پرسیاری زانستێکی لێ بکرێ کە بیزانێ و پاشان بیشارێتەوە ئەوا لە ڕۆژی دواییدا لغاو ئەکرێ بە لغاوێكی ئاگرین .

 كَتَمَهُ : بیشارێتەوە ، أُلْجِمَ : لغاو دەکرێت

-الترمذي 2649 حَدِيثُ أَبِي هُرَيْرَةَ حَدِيثٌ حَسَنٌ،

 

لە واتای فەرموودەکەدا وتراوە : هەروەکو چۆن ئەو کەسە زمانی خۆی گرتەوە لە وتنی حەق ڕاستی و دەرخستنی زانست لەبەر ئەوە لە دوا ڕۆژدا سزا دەدرێ بە لغاوێکی ئاگرین .

 

وە ئەبو سوفیانی خەطابی دەڵێت : ئەمە بۆ ئەو زانستەیە کە بە دیاریکراوی پێویستە لەسەری بیگەیەنێت و خەڵکی فێر بکات، وەکو کەسێك کاتێك دەبینێ کە بێباوەڕێك ئەیەوێت ببێ بە موسوڵمان و ئەڵێ فێرم بکەن ئیسلام چییە ؟، وە هاوشێوەر کەسێك کە  دەبینێ کەسێكی تازە موسوڵمان بوو نازانێ نوێژ بکات لەکاتێکدا کاتی نوێژەکە هاتووە و، دەڵێ فێرم بکەن چۆن نوێژ بکەم ؟ وە وەکو کەسێك کە دێت پرسیاری حەڵاڵ و حەڕامییەتی شتێك دەکات دەڵێت : فەتوام بۆ بدەن و ڕێنموویم بکەن، ئا لەم کارانەدا پێویستە خۆ نەگیرێتەوە لە وەڵامدانەوەیان، جا هەر کەسێك وا بکات ئەوا تاوانبارە و هەڕەشەکە دەیگرێتەوە ، بەڵام ئەم سزایە نییە بۆ ئەو پرسە زانستییانەی کە خەڵکی پێویستییان بە زانینی نییە، خوداش زاناترە .

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

مەترسی شاردنەوەی زانستێکی شەرعی کە خەڵکی پێویستیان بێت.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

بەپێی توانات زانستی شەرعی بڵاوە پێبکە و خەڵکی فێربکە تاوەکو دووربیت لە گرۆی ئەو کەسانەی زانستەکەیان دەشارنەوە.

45.       – باسی ئەوەی کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە کەسی زانا هەندێ لەوەی ئەیزانێ بیشارێتەوە کە زانی دڵی ئەو کەسانەی گوێبیستی دەبن هەڵی ناگرێ، واتە : وازهێنان لە هەندێك لە هەڵبژاردەکان لە ترسی ئەوەی هەندێ لە خەڵکی بە جوانی لێی تێنەگەن و بەمەش بکەونە ناو شتێکی گەورەترەوە  :

(60)    عَنِ الأَسْوَدِ، قَالَ: قَالَ لِي ابْنُ الزُّبَيْرِ، كَانَتْ عَائِشَةُ تُسِرُّ إِلَيْكَ كَثِيرًا فَمَا حَدَّثَتْكَ فِي الكَعْبَةِ؟ قُلْتُ: قَالَتْ لِي: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: يَا عَائِشَةُ لَوْلاَ قَوْمُكِ حَدِيثٌ عَهْدُهُمْ - قَالَ ابْنُ الزُّبَيْرِ - بِكُفْرٍ، لَنَقَضْتُ الكَعْبَةَ فَجَعَلْتُ لَهَا يْنِ: يَدْخُلُ النَّاسُ وَ يَخْرُجُونَ ، فَفَعَلَهُ ابْنُ الزُّبَيْرِ .

واتە : لە ئەسوەدەوە ، دەڵێ : ئیبنو زوبەیر پێی وتم : عائیشە خوا لێی ڕازی بێت زۆر شتی بە نهێنی پێ ئەوتی ، چی پێ وتووی دەربارەی کەعبە ؟ دەڵێت : پێی وتم : پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرمووم : ئەی عائیشە ئەوە نەبێ قەومەکەت تازە موسوڵمان بوونە – ئیبنو زوبەیر دەڵێ – واتە تازە وازیان لە بێباوەڕی هێناوە و لێیەوە نزیکن، ئەوە کەعبەم هەڵئەوەشاندەوە و دروستم دەکردەوە و دوو دەرگام بۆ دا ئەنا دەرگایەك خەڵکی لێوەی بچوونایەتە ژوورەوە و دەرگایەکیش لێیەوە بهاتانایەتە دەرەوە ، ئەوەبوو ئیبنو زوبەیر دواتر ئەو کارەی کرد .

حَدِيثٌ : تازە ، لَنَقَضْتُ : هەڵمەوەشاندەوە ، لَوْلاَ : ئەوە نەبێ

صحيح البخاري 126 ،

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ئەو بنچینەیەی کە دەڵێت دوورخستنەوەی خراپە لەپێشترە لە هێنانی  سوود.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت بە دووربگرە لەو شتانەی نامۆن لای خەڵکی و بیر  و مێشکیان هەڵی ناگرێ و پەسەندی ناکات چونکە خراپەیەکی زیاتر بەرهەم دەهێنێت.

46.       لۆمەکردنی زانایانی خراپ:

(61)    عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: إن أخوف ما أخاف على أمتي، كل منافق عليم اللسان .

واتە : لە عومەری کوڕی خەطابەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : ئەوەی زۆر لێی بترسم لەسەر ئوممەتەکەم ، هەموو دوو ڕوویەکی زمانزانە .

منافق : دووڕوو ، علیم اللسان : زمانزان

 (حم) ١٤٣، ٣١٠، (طب) ج١٨ص٢٣٧ح٥٩٣، صحيح الجامع: ٢٣٩، الصحيحة: ٢٣٩

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

مەترسی زمان ئەگەر لە وتنی حەق و ڕاستیدا بەکارنەهێنرێت.

کارکردن  بەم فەرموودەیە:

هەمیشە ئەوەی لەناو دڵتدایە و ئەوەشی بە زمان ئەیڵێی با وەکو یەك بێت و خۆت بپارێزە لە تایبەتمەندی دووڕووەکان.

47.        لۆمەکردنی کەسی زانا کە بچێتە لای دەسەڵاتداری ستەمکار:

(62)    عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: مَنْ سَكَنَ الْبَادِيَةَ جَفَا وَمَنِ اتَّبَعَ الصَّيْدَ غَفَلَ وَمَنْ أَتَى السُّلْطَانَ افْتُتِنَ .

واتە : لە ئیبنو عەباسەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : هەر کەسێك لە لادێ نیشتەجێ و دوور لە ئاوەدانی بێ ئەوا دڵی ڕەق ئەبێ ، وە هەر کەسێك دوای ڕاو و نێچیر بکەوێ و بیکاتە پیشەی ئەوا بێ ئاگا دەبێ لە یادی خودا ، وە هەر کەسێك بچێتە بەر دەرگای دەسەڵاتدار و پێوەی پەیوەست بێت ئەوا تووشی فیتنە دەبێ .

الْبَادِيَةَ: لادێ ، جَفَا : دڵی ڕەق ئەبێ ، الصَّيْدَ : ڕاو و نێچیر ، غَفَلَ : بێ ئاگا ئەبێ ، السُّلْطَانَ : دەسەڵاتدار

أخرجه أبو داود (٢٨٥٩)، وأحمد (٣٣٦٢) واللفظ لهما، والترمذي (٢٢٥٦)، والنسائي (٤٣٠٩) باختلاف يسير. صححه الألباني في صحيح سنن أبي داود

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

ئاگاداربوون لە نیشتەجێبوونی لادێ و دواکەوتنی ڕاو و نێچیر کە بێ ئاگات بکەن لەیادی خودا ، وە نەچوونە بەر دەرگای دەسەڵاتدار بەبێ پێویستی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەردەم یادی خوا بکە و بێ ئاگا مەبە لێی تاوەکو دڵت نەرم بێت.

 

(63)     عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: إِنَّ مِنْ أَعْظَمِ الْجِهَادِ كَلِمَةَ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ.

 

واتە : لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : بە دڵنیایی لە گەورەترین جۆرەکانی تێکۆشان بریتییە لە وتنی قسەیەکی ڕاست و دادگەری لەلای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار .

 

الْجِهَادِ : تێکۆشان ، كَلِمَةَ : وتە و قسەیەك ، جَائِرٍ : ستەمکار

الترمذي 2174

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

 فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە دروشمێکی گەورەی ئایینەکەمانە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

ئەگەر هەلت بۆ ڕەخسا کە ئامۆژگاری دەسەڵاتدار یان بەرپرسێك بکەی با ئامۆزگارییەکەت بە حەق و ڕاستی بێت و مەبەستت بەشێکی دونیایی نەبێت.

 

(64)    عَنْ كَعْبِ بْنِ عُجْرَةَ قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أُعِيذُكَ بِاللهِ يَا كَعْبُ بْنَ عُجْرَةَ مِنْ أُمَرَاءَ يَكُونُونَ بَعْدِي وفي رواية: أَعَاذَكَ اللَّهُ مِنْ إِمَارَةِ السُّفَهَاءِ! قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَا إِمَارَةُ السُّفَهَاءِ؟، وفي رواية: قال: إِنَّهَا سَتَكُونُ بَعْدِي أُمَرَاءُ يَكْذِبُونَ وَيَظْلِمُونَ فَمَنْ غَشِيَ أَبْوَابَهُمْ وفي رواية: وَمَنْ دَخَلَ عَلَيْهِمْ وَصَدَّقَهُمْ فِي كَذِبِهِمْ وَأَعَانَهُمْ عَلَى جَوْرِهِمْ فَلَيْسَ مِنِّي وَلَسْتُ مِنْهُ، وَمَنْ غَشِيَ أَبْوَابَهُمْ أَوْ لَمْ يَغْشَهَا فَلَمْ يُصَدِّقْهُمْ بِكَذِبِهِمْ وَلَمْ يُعِنْهُمْ عَلَى جَوْرِهِمْ فَهُوَ مِنِّي وَأَنَا مِنْهُ، وَسَيَرِدُ عَلَيَّ الْحَوْضَ، يَا كَعْبُ، الصَّلَاةُ بُرْهَانٌ، وَالصَّدَقَةُ تُطْفِئُ الْخَطِيئَةَ كَمَا يُطْفِئُ الْمَاءُ النَّارَ، وَالصَّوْمُ جُنَّةٌ حَصِينَةٌ، يَا كَعْبُ، إِنَّهُ لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ لَحْمٌ نَبَتَ مِنْ سُحْتٍ، يَا كَعْبُ، إِنَّهُ لَا يَرْبُو لَحْمٌ مِنْ سُحْتٍ إِلَّا كَانَتِ النَّارُ أَوْلَى بِهِ.

 

واتە : لە کەعبی کوڕی عوجرەوە دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرمووم : ئەی کەعبی کوڕی عوجرە پەنات دەدەم بە خودا لە دەسەڵاتدارانێك لە دوای من دێن، لە گێڕانەوەیەکدا : خودا پەنات بدات و بتپارێزێت لە دەسەڵاتدارییەتی کەسە کەم عەقڵەکان ! وتم : ئەی پێغەمبەری خوا دەسەڵاتدارییەتی کەسە کەم عەقڵەکان چییە ؟، لە گێڕانەوەیەکدا فەرمووی : لە دوای من دەسەڵاتدارانێك دێن کە درۆ دەکەن و ستەم دەکەن جا هەر کەسێك بچێتە بەر دەرگاکانیان و پێیانەوە پەیوەست بێت و لەگەڵیان بێت ،  لە گێڕانەوەیەکدا : هەر کەسێك بچێتە لایان و درۆکانیان بەڕاست دابنێ و یارمەتییان بدات لەسەر ستەمەکانیان ئەوە لە من نییە و منیش لەو نیمر وە هەر کەسێك بچێتە بەر دەرگاکانیان یان نەچێ و درۆکانیان بە ڕاست دانەنێ و یارمەتییان نەدات لەسەر ستەمەکانیان ئەوە لە منە و منیش لەوم وە دێتە سەر حەوزەکەم، ئەی کەعب ؛ نوێژ بەڵگەیە ( لەسەر باوەڕداری )، و خێرکردن تاوان دەکوژێنێتەوە و نایهێڵێ وەکو چۆن ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە، وە ڕۆژوو قەڵایەکی پتەو و پارێزەرە، ئەی کەعب ؛ بە دڵنیایی ناڕواتە بەهەشتەوە گۆشتێك کە بە حەرام گۆشە کرابێ، ئەی کەعب ؛ بە دڵنیایی هیچ گۆشتێك نییە بە حەرام گەشە بکات و زیاد بکات ئیللا ئاگر شیاوترە بۆی .

السُّفَهَاءِ : کەسە کەم عەقڵەکان ، غَشِيَ : بچێتە ،أَعَانَهُمْ : یارمەتییان بدات ، سَيَرِدُ : دێتە سەر ، بُرْهَانٌ: بەڵگەیە ، حَصِينَةٌ : پتەو و پارێزەر ، سُحْتٍ : حەرام

 

المعجم الكبير 212، والأوسط 2730

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

ئاگادارکردنەوە لە چوونەلای دەسەڵاتداری ستەمکار کە یارمەتییان بدرێت لەسەر ستەمەکانیان و درۆکانیان بەڕاست بخرێتەوە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

ئاگاداربە لە خواردنی حەرام و خۆتی لێ بپارێزە تاوەکو پارێزراو بیت لە دۆزەخ.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بەشی چوارەم : بەرزبوونەوە و هەڵگیرانی زانست

48.       ئەوەی هاتووە دەربارەی بەرزبوونەوە و هەڵگیرانی زانست و دەرکەوتنی نەزانی:

(65)   - عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ - رضي الله عنه - قَالَ أَلَا أُحَدِّثُكُمْ حَدِيثًا سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - لَا يُحَدِّثُكُمْ أَحَدٌ بَعْدِي سَمِعَهُ مِنْهُ إِنَّ مِنْ أَشْرَاطِ السَّاعَةِ أَنْ يُرْفَعَ الْعِلْمُ وَيَظْهَرَ الْجَهْلُ وَيَفْشُوَ الزِّنَا وَيُشْرَبَ الْخَمْرُ وَيَذْهَبَ الرِّجَالُ وَتَبْقَى النِّسَاءُ حَتَّى يَكُونَ لِخَمْسِينَ امْرَأَةً قَيِّمٌ وَاحِدٌ

واتە : لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : ئایا فەرموودەیەکتان بۆ باس نەکەم کە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ بیستوومە و هیچ کەسێك لە دوای من باسی ناکات بۆتان کە لێوەی بیستبێت، فەرمووی : بە دڵنیایی لە نیشانەکانی نزیکبوونەوەی قیامەت ئەوەیە: زانست بەرزدەبێتەوە و هەڵدەگیرێ، وە نەزانی دەردەکەوێ و بڵاودەبێتەوە ، زینا و شەڕواڵ پیسی دەرکەوێ و بڵاودەبێتەوە، ئارەق دەخورێتەوە بە ئاشکرا،وە پیاوان دەڕۆن و نامێنن و ئافرەتان دەمێننەوە،تاوەکو وای لێدێت پەنجا ئافرەت یەك سەرپەشتکاریان دەبێت .

أَشْرَاطِ : نیشانەکانی ، يَفْشُوَ : بڵاودەبێتەوە ، قَيِّمٌ : سەرپەرشتیکار

 م 8/ 58

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

بریاری خوا وایە کە زەوی کاتێك لەناودەچێ کە خراپەی تێدا زۆربوو .

کارکردن بەم فەرموودەیە:

بەردەوام فێری زانستی شەرعی ببە و کاری پێ بکە و خۆت بپارێزە لە نەزانی تا پارێزراو بیت لە تیاچوون.

49.       -ئەوەی هاتووە دەربارەی بەرزبوونەوە و هەڵگرتنی زانست و نەمانی بە مردنی زانایان ، وە موسیبەت و ناڕەحەتی مردنی زانایان یان کوشتنی کەسایەتییان:

(66)     عن أبي أمامة، عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال:خذوا العلم قبل أن يذهب ،قالوا: وكيف يذهب العلم يا نبي الله وفينا كتاب الله؟ قال: فغضب ثم قال: ثكلتكم أمهاتكم، أولم تكن التوراة والإنجيل في بني إسرائيل، فلم يغنيا عنهم شيئا؟ إن ذهاب العلم أن يذهب حملته، إن ذهاب العلم أن يذهب حملته .

واتە : لە ئەبی ئومامەوە ، لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی : علم و زانست بەدەست بخەن پێش ئەوەی بڕوات و نەمێنێ ، وتیان : چۆن علم و زانست ئەڕوات و نامێنێ ئەی پێغەمبەری خوا لە کاتێکدا کتێبەکەی خوامان تێدایە ؟ دەڵێت : توڕەبوو و پاشان وتی : لەبار دایکتان بچن ، بۆ مەگەر تەورات و ئینجیل لەناو بەنی ئیسرائیلدا نەبوون کەچی سوودیان پێ نەگەیاندن؟ بەدڵنیایی ڕۆشتن و نەمانی علم و زانست بە ڕۆشتن و نەمانی هەڵگرانییەتی، بەدڵنیایی ڕۆشتن و نەمانی علم و زانست بە ڕۆشتن و نەمانی هەڵگرانییەتی .

خذوا : بەدەست بخەن ، ثكلتكم أمهاتكم : لەبار دایکتان بچن ، حملته : هەڵگرانی

سنن الدارمي: 246 حكم الحديث: إسناده ضعيف لضعف حجاج بن أرطاة ولكنه حديث حسن بشواهده

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

گەورەیی پێگەی زانایان چونکە مانەوەی زانستی شەرعی پەیوەست کراوە بە مانەوەی ئەوانەوە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

پێویستی شارەزابوون لە زانستی شەرعی و کارکردن پێی بۆ ئەوەی لە هەڵگرانی بژمێردرێی.

50.       ستایشکردنی وەرگرتن و فێربوونی زانست لەلای کەسە گەورە و بە ئەزموونەکان:

(67)    وَعَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ - رضي الله عنهما - قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم:   الْبَرَكَةُ مَعَ أَكَابِرِكُمْ .

واتە: لە ئیبنو عەباسەوە خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : فەڕ و بەرەکەت لەگەڵ گەورەکانتاندایە ( گەورەکان لە زانست و پاشان لە تەمەندا ) .

الْبَرَكَةُ : فەڕ  و بەرەکەت ، أَكَابِرِكُمْ : گەورەکانتان

(حب) ٥٥٩ , (ك) ٢١٠ , صَحِيح الْجَامِع: ٢٨٨٤، الصَّحِيحَة: ١٧٧٨

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

پێویستی ڕێزگرتن و پەیوەست بوون بە کەسە گەورەکان جا لە زانستدا گەورەبن یان تەمەن.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

داواکردنی فەڕ و بەرەکەت لە خوای گەورە و پرس و ڕاوێژکردن بە زانایان و بە تەمەنەکان.

51.       لۆمەکردنی فێربوونی زانست لەلای کەسانی کەم تەمەن لەڕووی زانست یان ژیرییەوە یاخود فێربوونی لای کەسانی بیدعەچی:

(68)   وعن أبي أمية الجمحي - رضي الله عنه - قال: قال رسول الله - صلى الله عليه وسلم -:  إِنَّ مِنْ أَشْرَاطِ السَّاعَةِ أَنْ يُلْتَمَسَ الْعِلْمُ عِنْدَ الْأَصَاغِرِ .

واتە : لە ئەبی ئومەیەی جەمحییەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی ؛ لە نیشانەکانی نزیکی هاتنی قیامەت ئەوەیە کە علم و زانست داوا بکرێ و بخوێندرێ لای کەسە بچووکەکان .

يُلْتَمَسَ : داوا بکرێ ، الْأَصَاغِرِ : کەسە بچووکەکان

(طب) (ج ٢٢ص٣٦١ ح٩٠٨)، صحيح الجامع: ٢٢٠٧، الصحيحة: ٦٩٥

ئەبو صالح مەحبوبی کوڕی موسا دەڵێت ، پرسیارم لە ئیبو موبارەك کرد کە بچووکەکان کێن؟ ، فەرمووی : بیدعەچییەکانن. الجامع لأخلاق الراوي وآداب السامع (ج ١ / ص ١٨٠). وە ئەبو عوبەید فەرموویەتی : ئەوەی کە من دەیبینم دەربارەی مانای کەسە بچووکەکان ئەوەیە کە علم و زانست وەربگیرێ لەوانەی کە لە دوای هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ﷺ هاتوون و پێش بخرێ بەسەر بۆچوون و زانستی هاوەڵاندا، ئا ئەمەیە وەرگرتنی زانست لە کەسە بچووکەکانەوە ، ئەبو عوبەید دەڵێ : وانابینم ئیبنو موبارەك لە قسەکەی مەبەستی جگە لەمە بێت .

غريب الحديث لأبي عبيد (ج٣ص٣٦٩)

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

مەترسی داواکردنی و فێربوونی زانستی شەرعی لای بیدعەچییە بچووکە کەم ئەزموونەکان.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

بەدەوام پەیوەست دەبم بە زانایان و هەڵگرانی سوننەتەوە کە خاوەنی ئەزموونن و لێیانەوە فێردەبم.

52.       زانا خراپەکار و لە فەرمانی خوا دەرچووەکان

(69)   عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: قِيلَ يَا رَسُولَ اللهِ مَتَى نَتْرُكُ الْأَمْرَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّهْيَ عَنْ الْمُنْكَرِ قَالَ :إِذَا ظَهَرَ فِيكُمْ مَا ظَهَرَ فِي الْأُمَمِ قَبْلَكُمْ، قُلْنَا يَا رَسُولَ اللهِ وَمَا ظَهَرَ فِي الْأُمَمِ قَبْلَنَا قَالَ :الْمُلْكُ فِي صِغَارِكُمْ وَالْفَاحِشَةُ فِي كِبَارِكُمْ وَالْعِلْمُ فِي رُذَالَتِكُمْ.

واتە : لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە دەڵێت ، وترا بە پێغەمبەری خوا ﷺ: کەی واز لە فەرمان کردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە دەهێنین ؟ ، فەرمووی : کاتێك ئەوەی لە گەلانی پێش ئێوەدا دەرکەوت لە ئێوەشدا دەر بکەوێ ، دەڵێت وتمان ئەی پێغەمبەری خوا ئەو شتە چییە کە لە گەلانی پێش ئێمەدا دەرکەوت ؟، فەرمووی : کاتێك کە دەسەڵاتداری کەوتە دەست کەسە بچووکەکانتان، وە خراپەکاری دەرکەوت لەناو گەورەکانتاندا، وە زانست کەوتە دەست کەسە هیچ و کەمەکانتان .

 ظَهَرَ  : دەرکەوت ، الْمُلْكُ : دەسەڵاتداری ، الْفَاحِشَةُ : خراپەکاری ، رُذَالَتِكُمْ : کەسە هیچ و کەمەکانتان

زەید وتوویەتی :  لە ڕاڤەی مانای وتەی پێغەمبەری خوا ﷺ ( والعلم في رذالتکم ) ئەوەیە کە زانست بکەوێتە دەستی کەسە هیچ و خراپەکارەکان .

أخرجه ابن ماجه رحمه الله ج ٢ ص ١٣٣١ وأخرجه أحمد (ج ٣ ص ١٨٧، هذا حديث حسنٌ.

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

مەترسی وازهێنان لە فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە، وە ئاگاداربوون لەو کردارانەی کە دەبنە هۆکاری.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت بپارێزە لەو کارانەی دەبنە ڕێگر لەوەی فەرمان بە چاکە بکەی و ڕێگری لە خراپە بکەی لەوانەش فێربوونی زانستی شەرعی لای کەسانی خراپ و کەم ئەزموون.

53.       هەڕەشەکردن لەو کەسەی فێری شتێك دەبێت یان خەڵکی فێردەکات تاوەکو پێی بڵێن زانا و شارەزایە :

(70) عن أبي هريرة قالَ: سمعتُ رسولَ اللَّهِ ﷺ يقولُ: إنَّ أوَّلَ النّاسِ يُقْضى يَومَ القِيامَةِ عليه رَجُلٌ اسْتُشْهِدَ، فَأُتِيَ به فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرَفَها، قالَ: فَما عَمِلْتَ فيها؟ قالَ: قاتَلْتُ فِيكَ حتّى اسْتُشْهِدْتُ، قالَ: كَذَبْتَ، ولَكِنَّكَ قاتَلْتَ لأَنْ يُقالَ: جَرِيءٌ، فقَدْ قيلَ، ثُمَّ أُمِرَ به فَسُحِبَ على وجْهِهِ حتّى أُلْقِيَ في النّارِ، ورَجُلٌ تَعَلَّمَ العِلْمَ، وعَلَّمَهُ وقَرَأَ القُرْآنَ، فَأُتِيَ به فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرَفَها، قالَ: فَما عَمِلْتَ فيها؟ قالَ: تَعَلَّمْتُ العِلْمَ، وعَلَّمْتُهُ وقَرَأْتُ فِيكَ القُرْآنَ، قالَ: كَذَبْتَ، ولَكِنَّكَ تَعَلَّمْتَ العِلْمَ لِيُقالَ: عالِمٌ، وقَرَأْتَ القُرْآنَ لِيُقالَ: هو قارِئٌ، فقَدْ قيلَ، ثُمَّ أُمِرَ به فَسُحِبَ على وجْهِهِ حتّى أُلْقِيَ في النّارِ، ورَجُلٌ وسَّعَ اللَّهُ عليه، وأَعْطاهُ مِن أصْنافِ المالِ كُلِّهِ، فَأُتِيَ به فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرَفَها، قالَ: فَما عَمِلْتَ فيها؟ قالَ: ما تَرَكْتُ مِن سَبِيلٍ تُحِبُّ أنْ يُنْفَقَ فيها إلّا أنْفَقْتُ فيها لَكَ، قالَ: كَذَبْتَ، ولَكِنَّكَ فَعَلْتَ لِيُقالَ: هو جَوادٌ، فقَدْ قيلَ، ثُمَّ أُمِرَ به فَسُحِبَ على وجْهِهِ، ثُمَّ أُلْقِيَ في النّارِ.

واتە : لە ئەبو هوڕەیڕەوە دەڵێت ، گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو : بەدڵنیایی لەقیامەت یەکەمین کەسێك کە حوکمی بەسەردا دەدرێت پیاوێکە کە شەهیدکراوە، پیاوەکە دەهێنرێت و خوا نیعمەتەکانی خۆی پێ دەناسێنێت و وەبیری دەهێنێتەوە،ئەویش نیعمەتەکان دەناسێتەوە، جا پرسیاری لێدەکرێت چ شتێکت ئەنجامدا بەو نیعمەتانە؟، ئەویش دەڵێت لەپێناوی تۆ جەنگام تاوەکو شەهیدکرام، خوای گەورە پێی دەفەرمووێت: درۆت کرد، بەڵکو بۆ ئەوە جەنگایت تاوەکو پێت بڵێن کەسێکی بووێریت، وە پێشت وترا، پاشان فەرمان دەکرێت بەوەی کە لەسەر ڕوو ڕابکێشڕێت تاوەکو هەڵدەدرێتە ناو ئاگرەوە، وە یەکێکی تر لەو کەسانە پیاوێڪە فێری زانست بووە و خەڵڪیشی فێرڪردووە و قورئانیشی خوێندووە، دەهێندرێت و خوا نیعمەتەڪانی خۆی پێ دەناسێنێت و وەبیری دەهێنێتەوە و ئەویش دەیانناسێتەوە و بیریانی دەڪەوێتەوە، خوا دەفەرمووێت : چی ڪردەوەیەڪت ڪردووە بەونیعمەتانە ؟ ئەویش دەڵێت : فێری زانست بووم و خەڵڪیشیم لێ فێرڪردووە و لە پێناوی تۆیشدا قورئانم خوێند، خوا دەفەرمووێت : درۆت ڪرد، بەڵڪو تۆ فێری زانست بوویت بۆ ئەوەی پێت بڵێن زانایە و قورئانت خوێندەوە تاوەکو پێت بوترێ قورئان خوێنە، و ئەوەشت پێ وترا، پاشان فەرمانی پێ دەڪرێت و لەسەر ڕوومەت و ڕوخساری ڕادەڪێشرێت تاوەڪو فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە، وە یەکێکی تر پیاوێکە خوای گەورە نیعمەتی فراوانی ماڵی بەسەرداباراندوەو لە هەموو جۆرەکانی ماڵی پێ بەخشیوە، پاشان پیاوەکە دەهێنرێت و خوای گەورە نیعمەتەکانی خۆی پێ دەناسێنێت و وەبیری دەهێنێتەوە و ئەویش  دەیانناسێتەوە، خوای گەورە پێی دەفەرمووێت :چیت کرد بەو نیعمەتانەی کە پێت بەخشرابوو؟،  ئەویش دەڵێت : هەر ڕێگایەک تۆ پێت خۆش بووبێت  تیایدا ببەخشرێت من تێیدا بەخشیومە، پێی دەفەرمووێت :  درۆت کرد، بۆ ئەوە بەخشیوتە بۆئەوەی پێت بڵێن کەسێکی بەخشندە و خێرکەر و سەخییە، وە ئەوەشت پێ وترا، پاشان فەرمان دەکرێت بیبەن و ڕایبکێشن لەسەر ڕوو تاوەکو هەڵدەدرێتە ناو ئاگر .

فَعَرَّفَهُ: وەبیری دەهێنێتەوە، جَرِيءٌ : بوێر ، فَسُحِبَ: ڕادەکێشرێ ، أصْنافِ : جۆرەکان ، جَوادٌ : بەخشندە

مسلم (ت ٢٦١)، صحيح مسلم ١٩٠٥

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

پێویستی مەبەست پاکی و دڵسۆزی بۆ خودا لە هەمو کردارەکاندا.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

بەردەوام لێپرسینەوەی لەگەڵ خۆت بکە بۆ ئەوەی  سەرجەم کردارەکانت تەنها بۆ خودا بێت و بەشی هیچ کەسێکی تری تێدا نەبێ چونکە وا نەبێ لێت وەرناگیرێ.

54.       لە سوننەتەوەیە کە کەسێك بڵێت : نازانم بۆ شتێك کە زانیاری نییە دەربارەی، وە نابێت زۆر لە خۆی بکات، بەڵکو دەبێت پرسیار لە خۆی شارەزاتر بکات :

(71) وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم:  مَا أَدْرِي تُبَّعٌ أَلِعِينًا كَانَ أَمْ لَا؟، وَمَا أَدْرِي ذُو الْقَرْنَيْنِ أَنَبِيًّا كَانَ أَمْ لَا؟، وَمَا أَدْرِي الْحُدُودُ كَفَّارَاتٌ لأَهْلِهَا أَمْ لَا؟ .

واتە : ئەبو هوڕەیڕەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : نازانم توبەع ( پاداشای یەمەن بووە ) نەفرەت لێکراو و دەرکراو بووە لە ڕەحمەت و بەزەیی خوا یان نا ؟، وە نازانم ذو القرنین پێغەمبەر بووە یان نا ؟، وە نازانم ئەو سزانەی دانراون بۆ تاوانە گەورەکان ( وەکو سزای زینا کردن لە دونیا یان سزای دزی کردن ) دەبنە کەفارەت و لادانی تاوانەکە لەسەر خاوەنەکانیان یان نا ؟ .

الْحُدُودُ : ئەو سزایانەی دانراون بۆ تاوانە گەورەکان ، كَفَّارَاتٌ : هۆکاری لێخۆشبوونن

(١) (ك) ٢١٧٤ , (هق) ١٧٣٧٣ , (د) ٤٦٧٤ , انظر صَحِيح الْجَامِع: ٥٥٢٤ , الصَّحِيحَة: ٢٢١٧ ,

ئیبنو عەساکر دەڵێت : ئەم گومانە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ پێش ئەوە بووە کە ئەو باسانەی بۆ ڕوون بکرێتەوە، پاشان دواتر هەواڵی پێداوین کە موسوڵمان بووە ( واتە توبەع ، وە دەرکراو نەبووە لە ڕەحمەتی خودا ) و ئەوەش لەمەدایە کە بۆی باس کردووین ... پاشان سەنەدی فەرموودەکەی گێڕایەوە کە دەفەرمووێت : (( جوێن بە توبەع مەدەن چونکە موسوڵمان بووە  )) وە ئەم فەرموودەیە کۆمەڵە گەواهییەکی هەیە کە دەیبەنە پلەی حەسەن و قبووڵ کراو وەکو دێت بە ژمارە ٢٤٢٣، وە بە هاوشێوەی ئەمە وتەی هەیثەمییە کە دەڵێت : دەکرێت پێغەمبەری خوا ﷺ ئەم وتەی فەرمووبێت پێش ئەوەی زانست و زانیاری لەبارەیەوە پێ بدرێت لەلایەن خوای گەورەوە، پاشان کاتێك ئەوەی پێ وترا و هەواڵی پێدرا کە لە فەرموودەکەی عوبادە و جگە لە ئەوەوە گێڕامانەوە، واتە وتەی پێغەمبەری خوا ﷺ کە دەفەرمووێت : هەر یەکێك تووشی یەکێك لەو تاوانانە بوو ( تاوانە گەورەکان ) و سزا بدرێ ( لە دونیادا ) ئەوا دەبێتە کەفارەت و هۆکاری لادانی تاوانەکە لەسەری .. ئیمامی بوخاری و موسلیم و جگە لەوانیش گێڕاویانەتەوە .

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

پێویستە موسوڵمان لە هیچ شتێکدا بەبێ زانست قسە نەکات بە تایبەت لە ئاییندا.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

کاتێك پرسیاری شتێکت لێکرا و زانیاریت نەبوو دەربارەی بڵێ نازانم یان خودا زاناترە.

 

(72) عَنْ جُبَيْرِ بْنِ مُطْعِمٍ رضي الله عنه قَالَ: أَتَى رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ , أَيُّ الْبُلْدَانِ شَرٌّ؟ , فَقَالَ: " لَا أَدْرِي , فَلَمَّا أَتَاهُ جِبْرِيلُ - عليه السلام - قَالَ: يَا جِبْرِيلُ , أَيُّ الْبُلْدَانِ شَرٌّ؟ " , قَالَ: لَا أَدْرِي حَتَّى أَسْأَلَ رَبِّي - عز وجل - فَانْطَلَقَ جِبْرِيلُ - عليه السلام - ثُمَّ مَكَثَ مَا شَاءَ اللهُ أَنْ يَمْكُثَ , ثُمَّ جَاءَ فَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ , إِنَّكَ سَأَلْتَنِي أَيُّ الْبُلْدَانِ شَرٌّ , فَقُلْتُ: لَا أَدْرِي , وَإِنِّي سَأَلْتُ رَبِّي - عز وجل - أَيُّ الْبُلْدَانِ شَرٌّ , فَقَالَ: أَسْوَاقُهَا

واتە : لە جوبەیری کوڕی موطعيمەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت ، پیاوێك هاتە لای پێغەمبەری خوا ﷺ وتی :  ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ خراپترین جێگا چ جێگایەکە ؟! ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : نازانم ، کاتێك جبریل علیه السلام هاتە لای پێغەمبەری خوا ﷺ  فەرمووی : ئەی جبریل کامە جێگا خراپترین جێگایە ؟! ، جبریل علیە السلام فەرمووی : نازانم هەتا پرسیار لە پەروەردگارم دەکەم عز وجل , جبریل علیە السلام گەرایەوە بۆ ئاسمان ئەوەندەی خوا ویستی لەسەر بوو مایەوە پاشان گەرایەوە ، فەرمووی : ئەی محمد تۆ پرسیارت لە من کرد : کامە جێگا خراپترین جێگایە ؟! منیش وتم نازانم ، وە من پرسیارم لە پەروەردگارم کرد عز وجل : کامە جێگا خراپترین جێگایە ؟! فەرمووی : بازاڕەکانن .

شَرٌّ : خراپترین ، فَانْطَلَقَ : ڕۆشت ، أَسْوَاقُهَا : بازاڕەکان

 (حم) ١٦٧٩٠ , (يع) ٧٤٠٣ , انظر صَحِيح الْجَامِع: ١٦٧، والمشكاة: ٧٤١، وانظر كتاب صفة الفتوى بتحقيق الألباني ص٩

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

نەچوونە بازاڕەکان لە کاتی پێویستی نەبێت تاوەکو دووربیت لە توڕەیی خودا و تووشبوون بەو شتانەی خودات لێ تووڕە دەکەن و دەبنە هۆی سزادانت.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

خۆت بە دووربگرە لەو شوێنانەی پەرورەدگار  ڕقی لێیەتی لەوانەش بازاڕەکان.

55.       فەرمانکردن چاوپۆشی کردن و لێبوردەیی لە هەڵەکانی هەڵگرانی زانست و شارەزایانی ئایین:

(73)   أَخْبَرَنَا الْحَسَنُ بْنُ سُفْيَانَ قَالَ حَدَّثَنَا سَعِيدُ بْنُ عَبْدِ الْجَبَّارِ وَمُحَمَّدُ بْنُ الصَّبَّاحِ وَقُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيدٍ قَالُوا حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ نَافِعٍ الْعُمَرِيُّ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ أَبِي بَكْرِ بْنِ عَمْرِو بْنِ حَزْمٍ عَنْ عَمْرَةَ عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: "أقيلوا ذوي الهيئات زلاتهم" صحيح ابن حبان 94

واتە : حەسەنی کوڕی سوفیان هەواڵی پێداین وتی سەعیدی کوڕی عەبدولجەبار و موحەمەدی کوڕی صەیاح و قوتەیبەی کوڕی سەعید وتیان ئەبوبەکر کوڕی نافع هەواڵی پێداین لە موحەمەدی کوڕی ئەبوبەکری کوری عەمری کوڕی حەزمەوە ئەویش لە عەمرەوە لە عائیشەوە فەرمووی ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : چاوپۆشی بکەن لە هەڵەی ئەو کەسانەی خاوەنی پایە و کەسایەتی و سیفاتی باشن ( ئەوانەی کە ناسراو نین لەناو خەڵکیدا بە خراپە ) .

أقيلوا : چاوپۆشی بکەن ،ذوي الهيئات : ئەو کەسانەی خاوەن پلە و کەسایەتی باشن ، زلاتهم : هەڵە و پێ خلیسکانەکانیان

وأخرجه أحمد 6/181، وأبو نعيم في "الحلية" 9/43، والطحاوي في "مشكل الآثار" 3/129، والبيهقي 8/267 و334، من طرق عن عبد الملك بن زيد، عن محمد بن أبي بكر، عن أبيه عن عمرة، عن عائشة أن رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم قال: "چاوپۆشی بکەن لە هەڵەی ئەو کەسانەی خاوەنی پایە و کەسایەتی و سیفاتی باشن مەگەر تاوانی گەورە بکەن ئەوکات دەبێ تۆڵەیان لێ بسەنرێتەوە.

وآخر من حديث ابن عمر عند ابن الأعرأبي في "معجمه" بلفظ: "چاوپۆشی بکەن لە سزای ئەو کەسانەی خاوەنی پایە و کەسایەتی و سیفاتی باشن " وسنده حسن، فالحديث قوي.

ابن الأثير لە مانای ( ذووا الهیئات ) ـدا وتوویەتی : ئەوانەن کە ناسراو نین بە خراپە ، و ئەوە ئەبێ  پێی ئەخلیسکێ و هەڵەیەك دەکات

وە طەحاوی وتوویەتی : کەسانی چاك و چاکەکارن نەوەك کەسانی تر، وە ئەو پێ خلیسکان و هەڵەیە دەریان ناکات لەوەی پێش ئەوە لەسەری بوونە لە سیفاتی باش و کەسایەتی کە ئەمەش خودی چاکەکارییە، بەڵام ئەوەی کە کارێك بکات و سزایەك پێویست بکات ئەوە بەو کارە دەردەچێت لەو مانایەی کە فەرمانکراوە چاوپۆشی بکرێت لە هەڵەی خاوەنەکەی، و بەوەش دەبێتە کەسێکی خراپەکار و دەرچوو لە فەرمانی خودا و ئەنجامدەری تاوانە گەورەکان .

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

پێویستی جێبەجێ کردنی سنوور و سزاکانی خودا بەسەر هەموو کەسێکدا کە شایەنی بێت بەبێ جیاوازی.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

کاتێک موسوڵمانێك ئەبینی خاوەن پێگە و کەسایەتییەکە و دەکەوێتە هەڵەیەکەوە چاوپۆشی لێ بکە و دایپۆشە ئابڕووی مەبە.

56.        زانست لە باشترینی ئەو شتانەیە مرۆڤ لە دوای خۆی جێی بهێڵێت:

(74)    عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَمَلُهُ إِلا مِنْ ثَلاثَةٍ: صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ  .

واتە : لە ئەبو هوڕەیڕەوە دەڵێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : کاتێك مرۆڤ دەمرێت هەموو جۆرە کردارێکی لێ دەپچڕێت و پەیوەندی بەم دونیایەوە نامێنێت لە سێ ڕێگاوە نەبێت : بەخشینێکی بەردەوام ، یان زانستێك کە سوودی لێ ببینرێت و لەدوای خۆی جێی بهێڵێت ، یان منداڵێکی صالح و چاك کە دوعای بۆ بکات .

انْقَطَعَ : دەپچڕێت ، جَارِيَةٍ : بەردەوام ، صَالِحٍ : چاك

هَذَا حَدِيثٌ صَحِيحٌ، أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هاندان لەسەر ئەنجامدانی ئەو چاکانەی کە خێر و پاداشتەکەی بەردەوامە.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هەوڵ بدە بەردەوام چاکە بکەی بۆ دایک و باوکت و دوعای خێرایان بۆ بکەی  لە دوای مردنیان.

 

(75)   عَنْ زَيْدِ بْنِ أَسْلَمَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَتَادَةَ عَنْ أَبِيهِ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: خَيْرُ مَا يَخْلُفُ الرجل بعده ثلاث ولد صالح يدعوا لَهُ وَصَدَقَةٌ تَجْرِي يَبْلُغُهُ أَجْرُهَا وَعِلْمٌ يُنْتَفَعُ بِهِ مِنْ بَعْدِهِ .

واتە : لە زەیدی کوڕی ئەسلەمەوە لە عبدالله ـی کوری ئەبی قەتادەوە لە باوکییەوە دەڵێت ، گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو : باشترین شتێك کە مرۆڤ لە دوای خۆی جێی بهێڵێت سێ شتە ،  منداڵێکی چاك کە دوعای بۆ بکات وە بەخشینێکی بەردەوام کە پاداشتەکەی پێ بگات وە زانستێك کە لە دوای خۆی سوودی لێ ببینرێت .

خَيْرُ : باشترین ، يَخْلُفُ : جێی بهێڵێت ، يَبْلُغُهُ : پێی بگات

صحيح ابن حبان واسناده صحيح

ئەوەی فێربووم لەم فەرموودەیەوە:

هاندان لەسەر فێربوونی زانستی شەرعی و بڵاوە پێکردنی لەناو خەڵکیدا.

کارکردن بەم فەرموودەیە:

هاوسەرگیری بکە و با یەکێک لە ئامانجەکانت خستنەوەی نەوەی باش بێت تا دوعای خێرت بۆ بکات لەدوای مردنت و پاداشتەکەیت پێ بگات.


 

بابەتەکان :

 

·      بەشی یەکەم : زانست جۆرەکانی و بنچینەکانی و بەرهەمەکانی ... 2

 

·      داواکردنی  زانستی بەسوود   ... 2

 

·      ئەو زانستەی کە بە ویستی خودا دەبێتە پارێزەر لە گومڕایی ئەگەر کاری پێ بکرێت ، وە باسکردنی جێگیربوونی هیدایەت و ڕێنموویی بۆ ئەو کەسەی شوێنی قورئان و سوننەت دەکەوێ وە گومڕایی ئەوەی وازیان لێ ئەهێنێ و پشتیان تێ ئەکات ... 2

 

·      گەورەیی و پلەی ئەو کەسەی فێری قورئان دەبێت و خەڵکیش فێردەکات ... 3

 

·      باسی ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە قورئان هەر کەسێك بیکاتە پێشەوای خۆی بە کردەوە پێکردنی دەیبات بەرەو بەهەشت وە هەر کەسێك بیخاتە پشتی  و پشتگوێی بخات بە وازهێنان بە کردەوە پێکردنی دەیبات بەرەو ئاگر  ... 4

 

·      هەر کەسێك خودا خێر و چاکەی بۆ بوێت شارەزای ئەکات لە ئاییندا ...5 

 

·      گەورەیی بوونی زانست بە یەکتاپەرستی ، وە ئەوەش لە گرنگترینی زانستەکانە ... 6

 

·      دەست پێکردن بە گرنگترینی زانستەکان کە ئەویش بیروباوەڕە ... 7

 

·      حوکمی داواکردن و فێربوونی زانستی بەسوود .. 7

 

·      .یاساغی و حەڕامییەتی فێربوونی ئەو زانستانەی کە سوودیان نییە ... 8

 

·      ئەوەی هاتووە دەربارەی ئاگادارکردنەوە لە درۆکردن بە دەمی پێغەمبەری خواوە ﷺ ... 10

 

·        ڕێگری کردن لە گێڕانەوەی هەموو شتێك کە دەبیسترێ  ... 12

 

·      دەرکەوتنی زانستی دونیایی ... 12

 

·      بەشی دووەم : گەورەیی و پاداشتی فێرخواز وە ڕەوشتەکانی... 14

 

 

·        لە ڕەوشتەکانی فێرخواز ڕێزگرتنە لە مامۆستا و خاکی بوونە بەرامبەری ...14

 

·      گەورەیی زانست ، وە ڕوونکردنەوەی جۆرەکانی خەڵکی بەراورد پێی... 15

 

·        زانست چۆن بەدەست دەخرێ ... 16

 

·      پێویستیی قۆستنەوەی هەلەکان لە فێربوونی زانستدا و کەمتەرخەمی نەکردن تیایدا ... 17

 

·        باسی ڕێگری کردن لە زانست بوون بە کاروباری دونیا و زۆر گرنگی پێدانی وە نەزانی بە کاروباری دوا ڕۆژ، و خۆ دوورگرتن لە هۆکارەکانی  ... 18

 

·      گەورەیی و پاداشتی دەرچوون لە پێناو بەدەست خستنی زانست ، وە گەورەیی و پلەی کەسی زانا ... 19

 

·      باسی ئاسانکردنی ڕێگای بەهەشت لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئەو کەسەی لە دونیادا رێگایەك ئەگرێتە بەر بۆ فێربوونی زانستێك ... 21

 

·      پاداشتی ڕۆشتن  بۆ مزگەوت بۆ فێربوونی زانست ... 22

 

·        باڵ ڕاخستنی فریشتەکان بۆ قوتابی زانست ... 23

 

·      گەورەیی کۆڕەکانی زانست ... 24

 

·         نووسینەوەی زانست ... 26

 

·      ستایشکردنی پرسیارکردن و پێداگری لە فێربوونی زانستدا وە لۆمەکردنی هەر شتێك کە ببێتە ڕێگر لێی ... 26

 

·       سوود بینین لە زانست و کارکردن پێی ... 27

 

·      ئاوات خواستن لە فێربوونی زانست و داناییدا ئەوەش حەسوودی و ئیرەیی پێبردن نییە لە زانستدا  ... 29

 

·      زانست هاندەدات بۆ ڕاستکردنەوەی مەبەست و ئەنجامدانی کردەوەی چاك و باش ... 29

 

·      مەترسی نەبوونی دڵسۆزی و نیازپاکی بۆ خودا لە فێربوونی زانستی شەرعیدا ، وە لۆمەکردنی ئەوەی زانست بکرێتە سواری و هۆکارێك بۆ بەدەست هێنانی پلە و پایە دونیاییەکان وە لۆمەکردنی فێربوونی بە مەبەستی شانازی کردن و بۆ دونیا ... 30

 

·      باشترینی خەڵکی ئەو کەسەیە کە ڕەوشت جوانی و تێگەشتن لە ئاینی کۆکردۆتەوە ، وە کۆش نابنەوە لە باوەڕداردا نەبێت ... 33

 

·      بەشی سێیەم : گەورەیی و پلەی کەسی زانا ... 35

 

·      گەورەیی و پلەی کەسی زانا و فێرخواز  ... 35

 

·         ئەو زانایەی شایەنی رێزلێگرتنە ... 35

 

·      هەڕەشەکردن لە کارنەکردن بە زانست ... 37

 

·         پاداشتی فێرکردن و کەسی فێرکار ... 37

 

·      کەسێك خزمەتکار و خێزانەکەی فێر بکات ... 39

 

·        فێرکردنی منداڵ ... 40

 

·      بیروباوەڕ فێرکردنی منداڵ ... 41

 

·         پاداشتی بانگەوازی کردن بۆ زانستی بەسوود ... 42

 

·      پاڕانەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ ئەو کەسەی گوێبیستی فەرموودەکانی دەبێت و ئەوەی لەبەری ئەکات و لێیەوە ئەیگەیەنێت هەروەکو چۆن بیستوویانە بەبێ گۆڕین و کەم و زیاد کردنی ، وە جێگیربوونی درەوشاوەیی ڕوومەتی لە رۆژی دواییدا ... 43

 

·       ڕۆڵی زانا لە چاکسازی کۆمەڵگادا وە زیانی کەسی نەزان بۆ سەر خۆی و کۆمەڵگاکەی ... 44

 

·      ڕۆڵی فەتوادەری نەزان لە خراپبوونی کۆمەڵگادا ، وە ئوممەت لێی ئەدرێ لەلایەن نەزانەکانەوە نەوەك زانایان ... 46

 

·       لە ئەرکەکانی هەڵگرانی زانست ... 48

 

·      پاداشت و گەورەیی زیندووکردنەوەی سوننەت ... 48

 

·        پاداشتی بڵاوکردنەوەی زانست ... 49

 

·      باسی پێویست بوونی سزا لە دوا رۆژدا لەسەر ئەو کەسەی کە ئەو زانستە دەشارێتەوە کە لە کاروبارەکانی موسوڵماناندا پێویستییان پێی ئەبێ ... 50

 

·        باسی ئەوەی کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە کەسی زانا هەندێ لەوەی ئەیزانێ بیشارێتەوە کە زانی دڵی ئەو کەسانەی گوێبیستی دەبن هەڵی ناگرێ ، واتە : وازهێنان لە هەنێك لە هەڵبژاردەکان لە ترسی ئەوەی هەندێ لە خەڵکی بە جوانی لێی تێنەگەن و بەمەش بکەونە ناو شتێکی گەورەترەوە  ... 51

 

·      لۆمەکردنی زانایانی خراپ ... 52

 

·        لۆمەکردنی کەسی زانا کە بچێتە لای دەسەڵاتداری ستەمکار ... 52

 

·      بەشی چوارەم : بەرزبوونەوە و هەڵگیرانی زانست ... 56

 

·      ئەوەی هاتووە دەربارەی بەرزبوونەوە و هەڵگیرانی زانست و دەرکەوتنی نەزانی ... 56

 

·       ئەوەی هاتووە دەربارەی بەرزبوونەوە و هەڵگرتنی زانست و نەمانی بە مردنی زانایان ، وە موسیبەت و ناڕەحەتی مردنی زانایان یان کوشتنی کەسایەتییان ... 56

 

·      ستایشکردنی وەرگرتن و فێربوونی زانست لەلای کەسە گەورە و بە ئەزموونەکان ... 57

 

·       لۆمەکردنی فێربوونی زانست لەلای کەسانی کەم تەمەن لەڕووی زانست یان ژیرییەوە یاخود فێربوونی لای کەسانی بیدعەچی ... 58

 

·      زانا خراپەکار و لە فەرمانی خوا دەرچووەکان ... 59

 

·      هەڕەشەکردن لەو کەسەی فێری شتێك دەبێت یان خەڵکی فێردەکات تاوەکو پێی بڵێن زانا و شارەزایە ... 60

 

·      لە سوننەتەوەیە کە کەسێك بڵێت : نازانم بۆ شتێك کە زانیاری نییە دەربارەی ، وە نابێت زۆر لە خۆی بکات ، بەڵکو دەبێت پرسیار لە خۆی شارەزاتر بکات ... 61

 

·        فەرمانکردن چاوپۆشی کردن و لێبوردەیی لە هەڵەکانی هەڵگرانی زانست و شارەزایانی ئایین ... 63

 

·      زانست لە باشترینی ئەو شتانەیە مرۆڤ لە دوای خۆی جێی بهێڵێت ... 65

 

 

 

 

 دەستپێبکە... 🚀

دەربارەی نوسەر

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

بابەتی هاوشێوە

چل فەرموودە دەربارەی زانستی شەرعی | کەناڵی ئامۆژگاری