چه‌ند ئاگاداریەک بۆ ڕۆژوه‌وان
عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

ئەم بابەتەی بەردەستت بریتییە لە کۆمەڵيك ئاگاداری و ئامۆژگاری ئایینی بە زمانی کوردی (سۆرانی)، کە تایبەت کراوە بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ئەرکە شەرعییەکان. بابەتەکە لە ١٧ خاڵ یان "پەیام" پێکدێت کە ئاراستەی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە کراوە.
چه‌ند ئاگاداریەک بۆ ڕۆژوه‌وان
مژده‌ت لێبێت ئه‌ی ڕۆژوه‌وان كه خوای په‌روه‌ردگار تۆی گه‌یاند به‌مانگی ڕۆژووگرتن و مانگی كرده‌وه چاكه‌كان .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) . البقرة : 183
واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕە‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن .
وه فه‌رموویه‌تی : ( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) . البقرة : 185 .
واته : مانگی ڕەمەزان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ره‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا) ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه چونكه خوای گەورە ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون (بۆ ووتنی : الله اكبر الله اكبر الله اكبر لا اله الا الله والله اكبر الله اكبر ولله الحمد به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه).
ئه‌ی كه‌سی ڕۆژوه‌وان به‌گوێره‌ی توانا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك بده وه‌ك نوێژی سوننه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی قورئان و سه‌ده‌قه و به‌خشین .
پێویسته كه‌سی رۆژوه‌وان سوود له‌كاته‌كانی ببینێت له‌مانگی ره‌مه‌زاندا له‌م مانگه‌دا ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه وه ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن وه شه‌یاتینه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه .
ئه‌م مانگه مانگی عیباده‌ته باشترینی مانگه‌كانی ساڵه
ئاگاداربه له‌ده‌ست خۆتی نه‌ده‌یت ..
ئاگاداربه كاته‌كانت له‌م مانگه پیرۆزه له‌شتی نادروسته و بێ سوود به‌سه‌ر نه‌به‌ی ..
پشت به‌خوای په‌وره‌ردگار ببه‌سته و هه‌وڵ و تێكۆشان بده بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه چاكه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ڕە‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار .
(2) په‌یامێك بۆ ڕۆژوو شكێنه‌ر !
ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان ڕوكنێكه له‌ڕوكنه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
بۆ هیچ موسڵمانێكی بالڵغ و ئاقڵ دروست نیه به‌بێ عوزری شه‌رعی له‌مانگی ڕە‌مه‌زاندا به‌رۆژوو نه‌بێت .
به‌رۆژوو نه‌بوون به‌بێ عوزری شه‌رعی تاوانێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان و سزایه‌كی زۆر به ئێش و ناخۆش ئاماده‌یه بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : كاتێك كه له‌خه‌ودابووم دوو پیاو هاتن بۆلام و بردمیان بۆلای چیایه‌كی به‌رز وتیان : سه‌ركه‌وه وتم : ناتوانم وتیان : ئێمه بۆتی ئاسان ده‌كه‌ین منیش سه‌ركه‌وتم بۆ سه‌ر شاخه‌كه له‌وێ ده‌نگێك ده‌هات وه‌ك هاوارێك وتم : ئه‌و ده‌نگه چیه ؟ وتیان : ئه‌وه هاواری دۆزه‌خیه‌كانه ....
كه‌مێكی تر سه‌ركه‌وتین خه‌ڵكانێكم بینی هه‌ڵواسرابوون و خوێنیان لێ ده‌ڕۆیشت وتم : ئه‌ونه كێن ؟ وتیان : ئه‌وانه‌ن ڕۆژوو ده‌شكێنن پێش كاتی خۆی ...
كه‌مێكی تریش سه‌ركه‌وتین خه‌ڵكانێكم بینی له‌هه‌موویان خراپتر و بۆنیان ناخۆشتر و دیمه‌نێكی ترسناك و خراپیان هه‌بوو وتم : ئه‌وانه كێن ؟ وتیان : ئه‌وانه كوژراوه بێ باوه‌ڕە‌كانن .
دواتر ڕۆیشتین گه‌یشتین به قه‌ومێك زۆر ئازار ده‌دران و بۆنێكی پیسیان لێ ده‌هات وه‌ك بۆنی ته‌والێته‌كان بوو وتم : ئه‌ی ئه‌وانه كێن ؟ وتیان : ئه‌وانه ئافره‌ت و پیاوه زیناكاره‌كانن ) . صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب
له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سزای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڕۆژوونابێت زۆر گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتره له سزای ئه‌وكه‌سه‌ی پێش خۆرئاوابوون رۆژوه‌كه‌ی به ئه‌نقه‌ست ده‌شكێنێت !
( 3 ) په‌یامێك بۆ باوكان
ئه‌ی باوك خوای په‌روه‌ردگار پاداشتی خێرت بداته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌چاكه‌نه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ی به‌رامبه‌ر به‌خێزان و منداڵه‌كانت .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) . التحريم: 6.
واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و ژن و ماڵ و كه‌س و كارتان بپارێزن له ئاگرێك كه سووته‌مه‌نيه‌كه‌ى جه‌سته و لاشه‌ى مرۆڤى كافر و به‌رده كۆمه‌ڵه فريشته‌يه‌كى تووند و تيژ به‌سه‌ريه‌وه‌ن بێ فه‌رمانى خوا ناكه‌ن له‌هه‌ر شتێك فه‌رمانيان پێبكات وه هه‌رفه‌رمانێكيان پێ بسپێردرێن به‌خێرايى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( كُلُّكُمْ راعٍ وكُلُّكُمْ مسئولٌ عنْ رعِيَّتِهِ والأَمِيرُ رَاعٍ والرَّجُلُ راعٍ علَى أَهْلِ بَيْتِهِ والمرْأَةُ راعِيةٌ عَلَى بيْتِ زَوْجِها وولَدِهِ فَكُلُّكُمْ راعٍ وكُلُّكُمْ مسئولٌ عنْ رعِيَّتِهِ ) . متفقٌ عليه .
واته : هه‌مووتان چاو‌دێر و شوانن وه هه‌مووتان به‌رپرسن ده‌رباره‌ی چاودێری و سه‌رپه‌رشتیاریه‌كه‌ی پێشه‌وا چاودێره له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی پێشه‌وایه‌تیان ده‌كات وه پیاو چاو‌دێر و شوانه له‌سه‌ر كه‌س و كاره‌كه‌ی وه ئافره‌ت چاو‌دێر و شوانه له‌سه‌ر ماڵی مێرده‌كه‌ی هه‌مووتان شوان و چاودێرن وه هه‌مووتان به‌رپرسن و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ده‌رباره‌ی چاودێری و سه‌رپشتیاریه‌كه‌ی .
له‌سه‌ر باوك پێویسته گرنگی بدات به به‌رۆژووبوون و باقی عیباده‌ته‌كانی خێزان و منداڵه‌كانی وه یارمه‌تی منداڵه‌كانی بدات هه‌ر له‌ته‌مه‌نی بچووكیه‌وه ده‌ستیان بگرێت و بیانبه‌رێت بۆ مزگه‌وت .
ئه‌ی باوكی به‌رێز تۆ بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراویت به كۆكردنه‌وه‌ی به ماڵ و سامانی دونیا سه‌رقاڵبی وه خێزان و منداڵه‌كانت پشت گوێ بخه‌یت !
پێویسته تۆ ببیت به پێشه‌نگێكی باش بۆ خێزان و منداڵه‌كانت به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و دووركه‌وتنه‌وه له كرده‌وه‌ی خراپ .
4_ په‌یامێك بۆ دایكان
دایكی به‌رێز تۆش چاودێری له‌ماڵی مێرده‌كه‌ت به‌سه‌ر منداڵه‌كانت و ماڵ و سامانی مێرده‌كه‌ته‌وه .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( كُلُّكُمْ راعٍ، وكُلُّكُمْ مسئولٌ عنْ رعِيَّتِهِ، والأَمِيرُ رَاعٍ، والرَّجُلُ راعٍ علَى أَهْلِ بَيْتِهِ، والمرْأَةُ راعِيةٌ عَلَى بيْتِ زَوْجِها وولَدِهِ، فَكُلُّكُمْ راعٍ، وكُلُّكُمْ مسئولٌ عنْ رعِيَّتِهِ ) . متفقٌ عليه
واته : هه‌مووتان چاو‌دێر و شوانن وه هه‌مووتان به‌رپرسن ده‌رباره‌ی چاودێری و سه‌رپه‌رشتیاریه‌كه‌ی پێشه‌وا چاودێره له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی پێشه‌وایه‌تیان ده‌كات وه پیاو چاو‌دێر و شوانه له‌سه‌ر كه‌س و كاره‌كه‌ی وه ئافره‌ت چاو‌دێر و شوانه له‌سه‌ر ماڵی مێرده‌كه‌ی هه‌مووتان شوان و چاودێرن وه هه‌مووتان به‌رپرسن و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ده‌رباره‌ی چاودێری و سه‌رپشتیاریه‌كه‌ی .
تۆ پاسه‌وانی سنووره‌كانی ماڵه‌وه‌ی ...
تۆ پێوه‌ری ڕە‌وشتی بۆ منداڵه‌كانت ...
هاوكاری شه‌یتان مه‌به بۆ خراپ بوونی منداڵه‌كانت ...
تۆ هه‌ندێك جار به‌هۆی سۆز و به‌زه‌یی زۆره‌وه رێگرییان لێ نه‌كه‌ی له‌زۆر شتی خراپ و ناردوست ئه‌مه‌ش بێگومان مایه‌ی په‌شیمانی و زه‌ره‌مه‌ندیه بۆ خۆت و بۆ منداڵه‌كانت .
هه‌روه‌ها نیه‌ته چاكه‌كانت له‌یاد نه‌چێت له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن و كار‌و باره‌كانی ماڵه‌وه‌ت ئه‌مانه گشتی بۆت به‌خێر و چاكه ده‌نووسرێت ئه‌گه‌ر نیه‌تت بۆ خوای په‌روه‌ردگار پاك بكه‌یته‌وه و داوای ئه‌جر و پاداشت له‌خوای په‌روه‌ردگار بكه‌ی .
وه له‌مانگی ڕە‌مه‌زاندا زێده‌ره‌وی مه‌كه له ئاماده‌كردنی خواردن و شیرینی جۆراو جۆر بۆ ئه‌وه‌ی زیكر و خوێندنه‌وه‌ی قورئان و نوێژه سونه‌ته‌كانت له‌ده‌ست نه‌چێت .
وه له‌كاتی خزمه‌تكردنی میوانه‌كانت نیه‌ت بۆ خوای په‌روه‌ردگار پاك بكه‌وه و داوای ئه‌جر و پاداشت له‌خوای په‌روه‌ردگار بكه چونكه بێگومان ڕێزگرتن له‌میوان كرده‌وه‌یه‌كه له‌كرده‌وه چاكه‌كان .
ێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و به‌رۆژی دوایی هه‌یه با ڕێز له میوانه‌كه‌ی بگرێت وه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه با په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی بگه‌یه‌نێت و سه‌ردانی خزمه‌كانی بكات وه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه با قسه‌ی خێر بكات یان بێ ده‌نگ بێت .
وه فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و به‌رۆژی دوایی هه‌بێت با ڕێز له خه‌ڵاتی میوانه‌كه‌ی بگرێت وتیان : خه‌ڵاتی میاونه‌كه‌ی چیه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؟ فه‌رمووی : شه‌و و ڕۆژه‌كه‌ی وه میوانداری سێ ڕۆژه وه زیاد له‌سێ ڕۆژه خێر و سه‌ده‌قه‌یه .
5_ په‌یامێك بۆ گه‌نجان
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُمْ بِالْحَقِّ ۚ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى ) . الكهف : 13
واته : ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.
وه ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (علیه السلام) فه‌رموویه‌تی : ( قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ ) . الأنبیاء : 60 .
واته : هه‌ندێکیان وتیان : بیستومانه لاوێک به خراپه باسیان ده‌کات پێی ده‌ڵێن ئیبراهیم .
هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ڕە‌زای خوایان لێبێت منداڵه‌كه‌یانیان ڕاده‌هێنا له‌سه‌ر ڕۆژووگرتن
وه هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید ڕە‌زای خوای لێبێت گه‌نجێكی 17 ساڵان بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كردی به‌سه‌رله‌شكری سوپای موسڵمانان كه له‌ناو ئه‌م سوپایه‌دا ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر و عوسمان هه‌بوو ڕە‌زای خوایان لێبێت .
وه موحه‌مه‌د فاتیح ره‌حمه‌تی خوای لێبێت قائیدی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو ته‌مه‌نی نزیكی بیست ساڵان بوو قوسته‌نتینیه‌ی ئازاد كرد كه پایته‌ختی بیزه‌نتینیه‌كان بوو
ئه‌م جۆره گه‌نجانه به‌هۆی به‌هێزی ئیمانیان و كرده‌وه‌ی چاكیان خوای په‌روه‌ردگار په‌له و پایه‌ی به‌رز كردبوونه‌وه .
بۆیه ئه‌ی گه‌نجی خۆشه‌ویست ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پله و پایه‌ت به‌رزت بێت وه له‌لای خوای په‌روه‌ردگار ڕێزدار و خاوه‌ن ڕێزبیت وه ببی به‌پێشه‌وای خه‌ڵك ئه‌وا ده‌بێت ملكه‌چی خوای په‌روه‌ردگاربی و به‌تاك و ته‌نها بپه‌رستی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی بكه‌ی وه خۆت له‌نه‌هیه‌كانی بپارێزی .
6_ په‌یامێك بۆ وتاربێژ و پێش نوێژخوێنانی مزگه‌وت
ئه‌ی وتاربێژ و پێش نوێژخوێنانی خۆشه‌ویست به‌ڕاستی ئێوه میراتگری پێغه‌مبه‌رانن علیهم الصلاة والسلام
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ) . یوسف : 108
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)! تۆ بڵێ : ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه : من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم .
سه‌ره‌تا ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م له‌كاتی بانگه‌وازیه‌كه‌تان به‌نیاز و مه‌به‌ستێكی پاكه‌وه بانگه‌وازی بكه‌ن بۆلای خوای په‌روه‌ردگار وه ڕاستگۆبن به‌رامبه‌ر خه‌ڵك كاتێك به‌م شێوه‌یه بوون ئه‌وا بێگومان په‌یامه‌كانتان زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ریان و ده‌بن به‌پێشه‌نگی چاك بۆیان .
وه زۆر گرنگی بده‌ن به‌وكه‌سانه‌ی دێن بۆ مزگه‌وت ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌وبه‌یان كردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆلای خوای په‌روه‌ردگار مزگه‌وته‌كانیان له‌لا شیرین بكه‌ن و به‌نه‌رم و نیانی و ڕووخۆشی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن .
خۆتان له‌و گوفتار و كردارانه به‌دووربخه‌ن كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی لێتان دوور ده‌كه‌وێته‌وه .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : نەرم و نیانی لەهەرشتێکدا بێت ئیلا جوان و رێک و پێکی دەکات وە لە هیچ شتێک دەرنەهێندراوە ئیلا ناشرین و خراپی دەکات .
عوقبه‌ی كوڕی عه‌مر ڕە‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وتی : من ناچم بۆ نوێژی به‌یانی به‌هۆی فلانه كه‌س پێش نوێژیه‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوام (ﷺ) هیچ ڕۆژێك نه‌بینیوه له‌ئامۆژگاریه‌كه‌ی تووره‌بێت وه‌ك ئه‌ورۆژه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵكینه هه‌ندێك له‌ئێوه هه‌ن خه‌ڵكی ده‌ره‌تێنن و دوور ده‌خه‌نه‌وه جا هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه كاتێك پێش نوێژی كرد بۆ خه‌ڵك ئه‌وا با پێش نوێژیه‌كه‌ی كورت بكاته‌وه چونكه به‌ڕاستی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و منداڵ و خاوه‌ن پێداویستی له‌دوا وه‌ستاوه .
خه‌ڵكی په‌یوه‌ست بكه‌ن به په‌رتووكی خوای په‌روه‌ردگار وه به سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وه به شێوه‌یه‌كی زانستی و نه‌رم و نیانی بانگه‌وازی بكه‌ن بۆلای خوای په‌روه‌ردگار .
په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی : ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ . النحل : 125 .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ئه‌ی ئیماندار بانگه‌واز بکه بۆ لای به‌رنامه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی بۆ هه‌ندێك و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ بۆ هه‌ندێکی تر‌و گفت‌و گۆو موجاده‌له به‌جوانترین شێوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی تردا به تایبه‌تی خاوه‌ن کتێبه‌کان چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه که کێ گومڕایه هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.
7_ په‌یامێك بۆ جگه‌ره فرۆشه‌كان
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی جگه‌ره ده‌فرۆشیت به‌ڕاستی تۆ له به‌ڵا و كا‌رەساتێكی زۆر گه‌وره‌دای
چونكه تۆ ماڵ به‌شتێكی حه‌رام ده‌خۆی !
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ر لاشه‌یه‌ك به‌حه‌رام گه‌شه‌ی كردبێت ئیللا له‌رۆژی دواییدا به ئاگر ده‌سووتێت !
وه فه‌رموویه‌تی : ( ليأتيَنَّ على الناسِ زمانٌ، لا يُبالي المرءُ بما أخذَ المالَ، أمِن حلالٍ أمْ من حرامٍ ) . أخرجه البخاري .
واته : سه‌رده‌مێك به‌سه‌ر خه‌ڵكیدادێت ئینسان گوێ به‌وه نادات ماڵی به‌چی وه‌رگرتووه ئایه به‌كارێكی حه‌ڵاڵ وه‌ری گرتووه یان به‌كارێكی حه‌رام .
بێگومان به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان جگه‌ره كێشان و نێرگەله‌كێشان حه‌رامه و دروست نیه چونكه شتێكی زیان به‌خشه و له‌خواردنه پاكه‌كان نیه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) . الأعراف : 157
واته : هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و خراپه لێیان حه‌رام ده‌کات .
وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ) . البقرة : 195
. واته : به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : (لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ) . صحيح .
واته: نه زه‌ره‌رو زيان له خۆت بده وه نه له غه‌يرى خۆتيش بده .
به كۆده‌نگی پزیشكان و كه‌سانی ژیر جگه‌ره‌كێشان و نێرگله كێشان و زیاتی بۆخۆت و بۆ غه‌یری خۆتیش هه‌یه .
زيانه‌كانی جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان بريتيه له : له
تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ . .
تووش بوون به‌نه‌خۆشی دڵ و جگه‌ر . .
گیرانی ده‌ماره‌كانی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن . .
شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و په‌نكریاس وه زۆر زیانی تر .
وه تۆ به جگه‌ره فرۆشتن یارمه‌تی خه‌ڵك ده‌ده‌ی له‌سه‌ر ئه‌مكاره خراپ و حه‌رامه !
له‌كاتێكدا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) . المائدة : 2
واته : هاوكاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌سه‌ر تاوان و ده‌ست درێژی .
8_ په‌یامێك بۆ فه‌رمانبه‌ران
فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێز به‌ڕاستی تۆ له‌خێرێكی زۆردایت ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌تدا یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌یت و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و ڕێك و پێك كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( المسلمُ أَخو المسلم لا يَظلِمُه ولا يُسْلِمُهُ. ومَنْ كَانَ فِي حاجةِ أَخِيهِ كانَ اللَّهُ فِي حاجتِهِ، ومنْ فَرَّجَ عنْ مُسلمٍ كُرْبةً فَرَّجَ اللَّهُ عَنْهُ بها كُرْبةً مِنْ كُرَبِ يومَ القيامةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلماً سَتَرَهُ اللَّهُ يَومَ الْقِيامَةِ ) . مُتَّفَقٌ عَلَيهِ
واته : موسڵمان برای موسڵمانه سته‌می لێ ناكات وه پشتی تێ ناكات و واز له‌سه‌ر خستنی ناهێنێت وه هه‌ركه‌سێك پێداویستی براكه‌ی جێبه‌جێ بكات خوای گەورە پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات وه هه‌ركه‌سێك ناخۆشیه‌ك له‌سه‌ر موسڵمان لابه‌رێت ئه‌وا خوای گەورە ناخۆشیه‌كانی ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر لاده‌بات وه هه‌ركه‌سێك كه‌م و كوڕی موسڵمانێك دابپۆشێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار كه‌م و كوڕیه‌كانی داده‌پۆشێت له‌ڕۆژی دواییدا .
تۆ ناخۆشیه‌كان و كاره قورسه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك لاده‌ده‌ی و پێداویسته‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ی بۆیه ان شا‌ء الله په‌روه‌ردگار له‌رۆژی دواییدا ناخۆشیه‌كانت له‌سه‌ر لاده‌دات و به‌خته‌وه‌رت ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌بی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا باسی كردووه .
وه پێویسته خۆت له‌ریشوه و به‌رتیل وه‌رگرتن بپارێزی چونكه دورست نیه و به‌هۆیه‌وه تووشی نه‌فره‌ت و تاوان ده‌بیت عبداللەی کوری عومەر رەزای خوایان لێ بێت فەرموویه‌تی : ( لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ الرَّاشِيَ وَالْمُرْتَشِيَ ) .
رَوَاهُ أَبُو دَاوُدَ وَابْنُ مَاجَهْ (صَحِيح)
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەعنەتی لەوکەسە کردووە کە بەرتیل دەدات وە لەوکەسەش کە وەری دەگرێت .
له‌خوای په‌وه‌ردگار بترسه و كار و بار له‌سه‌ر خه‌لك قورس مه‌كه چونكه هه‌ركه‌سێك كار و باری خه‌لك قورس بكات ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار كار و باری قورس ده‌كات و تووشی ناخۆشی ده‌كات .
دايكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوابوو (ﷺ) له‌م ماڵه‌ی من ده‌یفه‌رموو : خودایه هه‌ركه‌سێك كار و باری ئوممه‌ته‌كه‌م بگرێته ده‌ست پاشان باریان گران بكات و ئه‌زیه‌تیان بدات خودایه كار و باری ئه‌و كاربه‌ده‌سته قورس و گران بكه و سزای بده وه هه‌ركه‌سێك كار و باری ئوممه‌ته‌كه‌م بگرێته ده‌ست و له‌گه‌ڵیان نه‌رم نیان و باش بێت خودایه تۆش نه‌رم و نیان و باشبه له‌گه‌ڵی .
وه ته‌قوای خوای گەوروە بكه و كه‌سێكی ده‌ست پاكبه و هیچ شتێك به‌ناحه‌ق له‌پاره و سامانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت مه‌دزه و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گره چونكه ئه‌وه ماڵی گشتیه به‌شی هه‌موو خه‌ڵكی تێدایه .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ر گۆشێك به‌حه‌رام گه‌شه بكات ئیللا به ئاگری دۆزه‌خ ده‌سووتێت .
9_ په‌یامێك بۆ ئافره‌تان
ئافره‌تی موسڵمان ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت كه خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانی پێ كردووه .
ده‌بێت ئافره‌تێكی باڵا پۆش بێت و ڕە‌وشت به‌رز و داوێن پاك و خۆپارێز بێت و نابێت جوانیه‌كانی خۆی ده‌ربخات بۆ به‌رده‌م پیاوانی نامه‌حره‌م .
په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی : (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ) . الأحزاب 59
واتە: ئەی پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرمان بدە بە خێزانەكانت و كچەكانت و خێزانی باوەڕدارانیش بەوەى كە عاباكانیان بە سەریاندا بدەن تا ئافرەتانی موسڵمان بە جل و بەرگەكانیانەوە بناسرێنەوە بەوەی كە بە حەیا و قورس و سەنگینن تاوەكو ئەزێت نەدرێن وە خوای گەورە بەبەزەیىیە بەرامبەر ئەوانەی كە لەمەو پێش خۆیان نەپۆشیوە .
وه فه‌رمویه‌تی : ( وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ) . النور : 31
واته : با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به سینگ و به‌رۆکیاندا وه جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن .
وه فه‌رموویه‌تی : ( وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ... ) . الاحزاب : 33
واته : له ماڵه‌کانی خۆتاندا بمێننه‌وه وه زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن له‌ناو خه‌ڵکی نا مه‌حره‌مدا وه‌کو خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م (پێش ئیسلام) نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا: قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلَاتٌ : رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لَا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلَا يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا ) . صحیح
واته : دوو تاقم هه‌ن كه دۆزه‌خین نه‌مبینیون : تاقمێكیان كه قامچییان پێیه وه‌ك كلكی مانگا وایه پێی له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن ئافرەتانێك جلیان لەبەردایە و ڕووتیشن بەلارولەنجەوە ڕێدەكەن و سەرەنجی پیاوان ڕادەكێشن بۆ خۆیان و سەریان وەك سەر پشتی ووشتر وایە (قژیانی لە سەر كۆدەكەنەوە) ئەو ئافرەتانە ناشنە ناو بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن .
وه فه‌رموویه‌تی : ( إِذَا صَلَّتْ الْمَرْأَةُ خَمْسَهَا وَصَامَتْ شَهْرَهَا وَحَفِظَتْ فَرْجَهَا وَأَطَاعَتْ زَوْجَهَا قِيلَ لَهَا : ادْخُلِي مِنْ أَيِّ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ شِئْتِ ) . صحيح الجامع
واته : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێنج نوێژه فه‌رزه‌كه‌ی بكات وه مانگی ره‌مه‌زان به‌ڕۆژووبێت وه دامێنی بپارێزێت وه گوێڕایه‌ڵی مێردی بكات له‌چاكه‌دا له‌ڕۆژی دوایی پێی ده‌وترێت : له‌كام ده‌رگای به‌هه‌شتت ده‌وێت بڕۆ ژوره‌وه .
10- په‌یامێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی ماڵ و سامانت پێ به‌خشراوه ببه‌خشه له‌وه‌ی په‌وره‌ردگارت پێتی به‌خشیوه پێش ئه‌وه‌ی مردنت پێ بگات .
مه‌ترسه هه‌رگیز ماڵ به به‌خشین كه‌م ناكات به‌ڵكو زیادی ده‌كات و به‌ره‌كه‌تی تیا ده‌خات .
به‌خشین بۆ تۆ ده‌بێت به به‌رگریكار له ژیانی دونیا و ژیانی به‌رزه‌خ و ژیانی دواڕۆژدا .
له‌دونیادا له‌به‌ڵا و ناخۆشیه‌كان به‌دوورت ده‌خات وه له‌ناو گۆڕ و ڕۆژی دواییدا سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌رت ده‌كات .
په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی : ( وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ . وَلَنْ يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا ۚ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ) . المنافقون : 10 – 11
واته : له‌و ماڵ و سامان و زانستی و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێمان به‌خشیوون، ئێوه‌ش لێی ببه‌خشن و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گرن و قۆرخی مه‌که‌ن پێش ئه‌وه‌ی که مردن یه‌خه به‌یه‌کێکتان بگرێت و بڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆزگه ما‌وه‌یه‌کی که‌می تر مۆڵه‌تت بدامایه تا خێر‌و چاکه‌م بکردایه و ماڵ و سامانم ببه‌خشیایه و بچوومایه‌ته ڕیزی چاکانه‌وه...
جا ئه‌و داخوازیه به‌جێ نیه، چونکه ڕۆژی هه‌رکه‌سێك ته‌واو بوو، کاتی مه‌رگی هه‌ر که‌سێك هات، هه‌رگیز خوای گەورە دوای ناخات و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناکاته‌وه، خوای گەورەش زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لاَ حَسَد إلاَّ في اثْنَتَيْنِ : رَجُلٌ آتَاهُ اللَّه مَالاً فَسلَّطهُ عَلى هلَكَتِهِ فِي الحَقِّ، ورَجُلٌ آتاهُ اللَّه الحِكْمَةَ فهُوَ يَقْضِي بِهَا، وَيُعَلِّمُهَا ) .
مُتَّفَقٌ عَليهِ
واته : حه‌سوودی نیه ته‌نها له‌دوو شت‌دا نه‌بێت : پیاوێك خوا ماڵ و سامانی پێ به‌خشیبێت له‌پێناو خوا ئه‌م ماڵ و سامانه له‌ڕێگه‌ی حه‌ق و چاكه سه‌رف بكات وه پیاوێك خوا زانست و دانایی پێ به‌خشیبێت كرده‌وه‌ی پێ بكات و خه‌ڵكیش فێربكات .
مه‌به‌ست له حه‌سه‌د له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه‌یه ئاواتی به‌ده‌ستهێنانی هه‌بێت وه‌كو ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی له‌براكه‌ی بسه‌ندرێته‌وه .
به‌ڕاستی ماڵ به‌خشین نیعمه‌تێكی زۆر گه‌وره و مه‌زنه ئه‌م نیعمه‌ته به‌هه‌موو كه‌سێك نه‌به‌خشراوه بۆیه ئه‌وكه‌سانه‌ی ماڵ و سامانتان پێ به‌خشراوه له‌پێناو خوا ببه‌خشن و یارمه‌تی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان بده‌ن و ئه‌جر و پاداشتی زۆر له‌ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن .
په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ) . البقرة : 261 .
واته : نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوای گەورەدا وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوای گەورەش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه .
وه فه‌رمویه‌تی : ( وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ ) . سبإ : 39
واته : ئێوه هه‌ر شتێك ببه‌خشن ئه‌وه خوا جێگه‌ی پڕ ده‌کاته‌وه وه خوا چاکترینی ڕۆزی ده‌رانه .
وه پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی : هیچ ڕۆژێك نییە کە بەندە بەیانی بەسەردا بێت ئیللا دوو فریشتە دائەبەزن و یەکێکیان ئەفەرمووێت : ئەی خوایە ببەخشە بەو کەسەی کە ئەبەخشێت ، وە ئەوەی تریش ئەفەرمووێت: ماڵی ئەوکەسە بفەوتێنە کە نابەخشێت .
11_ په‌یامێك بۆ بازرگان و فرۆشیاره‌كان
ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م به‌وه‌ی ماڵی یه‌كتر به‌ناحه‌ق نه‌خۆن وه خۆتان له‌مامه‌ڵه‌ی نادروست و گوماناوی بپارێزن وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕاستگۆبن و ئاسانکاربن وه سوێندی به‌درۆ مه‌خۆن و به‌رده‌وام ڕاستگۆ و له‌خواترس بن .
ئێوه له‌م دونیایه‌دا له تاقیكردنه‌وه‌دان و له‌دوای مردنتان له‌دوای خۆتان به‌جێی ده‌هێڵن و پاشان له‌رۆژی دوایی به‌ووردی لێپرسینه‌وه‌تان ده‌رباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ ) . النساء :٢٩ .
واتە : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن .
وه ده‌رباره‌ی مه‌ترسی و حه‌رامیه‌تی ریبا فه‌رموویه‌تی : ( الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ ) . البقرة: ٢٧٥ .
واته : ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه له گۆڕدا مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت هه‌ر له دنیادا سروشتی نین له قیامه‌تیشدا وه‌ک شێت ده‌بن چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ک سو‌و وایه له حاڵێکدا: خوای گەورە کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێگه‌یشت و وازی هێنا ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه بۆ خۆی کاری له لێ پرسینه‌وه‌شی ده‌که‌وێته‌لای خوای گەورە به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه به‌سوو خۆریی ئا ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر
پەروەردگار سو‌و ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێده‌کات .
عبداللەی كوڕی مه‌سعوده‌وه ڕە‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌فره‌تی كرد لە سوخۆر و ئەوەی كە دەرخواردی دەدات .
وه نه‌فره‌تی كرد له‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێت به‌شاهید له‌گرێبه‌سته‌كه وه ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌بێت به‌نووسه‌ری گرێبه‌سته‌كه .
وه خۆتان بپارێزن له‌گشت ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی گومانی تیادایه و ڕوون و ئاشكرانیه له‌حه‌لالی و حه‌ڕامیدا پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : بێگومان حه‌لال ڕوون و ئاشكرایه وه حه‌رامیش ڕوون و ئاشكرایه وه له نێوانیاندا چه‌ند شتێكی گوماناوی هه‌ن زۆر له‌خه‌ڵكی نایان نازانن جا هه‌ركه‌سێك خۆی له گوماناویه‌كان بپارێزێت ئه‌وا شه‌ره‌ف و ئاینه‌كه‌ی خۆی پاراستووه هه‌ركه‌سێكیش بكه‌وێته ناو شته گوماناویه‌كانه‌وه ئه‌وه كه‌وتۆته ناو حه‌رامه‌وه .
وه پێویسته ڕاستگۆبن و فێڵ له‌یه‌كتری نه‌كه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر له‌كڕین و فرۆشتنه‌كه‌یان ڕاستیان وت و كه‌م و كوریه‌كانیان بۆ یه‌كتری روون كرده‌وه خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته كڕین و فرۆشتنه‌كه‌یان وه ئه‌گه‌ر كه‌م و كوریه‌كان له‌یه‌كتری بشارنه‌وه و درۆ له‌گه‌ڵ به‌یه‌كتری بكه‌ن ئه‌وا به‌ره‌كه‌ت له‌ناو كڕین و فرۆشتنه‌كه‌یان نامێنێت .
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ره‌حم و به‌زه‌یی و ئاسانكاربن پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : خوا ره‌حم بكات به‌و پیاوه‌ی لێبورده و ئاسانه كاتێك شتێك ده‌فرۆشێت وه كاتێك شتێك ده‌كرێت وه كاتێك داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆی ده‌كات .
وه خۆتان له سوێندی به‌درۆ بپارێزن پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : سێ كه‌س هه‌ن خوای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژی دواییدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات وه سه‌یریان ناكات وه پاكیان ناكاته‌وه له‌گوناه وه سزایه‌كی به‌ئێشیان بۆهه‌یه :
یه‌كه‌میان : ئه‌وپیاوه‌ی ده‌لینگی پۆشاكی درێژ ده‌كاته‌وه .
دووه‌میان : ئه‌و كه‌سه‌ی منه‌ت له‌سه‌ر كه‌سی هه‌ژار ده‌كات كاتێك یارمه‌تی ده‌دات و له‌لای خه‌ڵك باسی ده‌كات و دڵی بریندار ده‌كات .
سێیه‌میان : ئه‌وكه‌سه‌ی كاڵاكه‌ی ده‌فرۆشێت به سوێندی به‌درۆ .
12_ په‌یامێك بۆ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان له‌مانگی ڕە‌مه‌زان
مانگی ره‌مه‌زان بریتیه له چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراو جا بۆیه له‌سه‌رمان پێویسته سوود له‌كاته‌كانمان ببینین و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بین له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك تیایدا .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ ۚ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ۖ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ ۚ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ ۖ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) . البقرة : 184
واته : چه‌ند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو كه مانگی ڕەمه‌زانه خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن وه‌كو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و بتوانن .
زۆرێكمان مانگی ره‌مه‌زاندا كه‌مته‌رخه‌مین سه‌رقاڵین به‌خه‌وتن و یاری و گه‌مه و شتی بێ سوود !
پێویسته پارێزگاری له‌كاته‌كانمان بكه‌ین و سوود له‌كاته‌كانمان وه‌ربگرین و كرده‌وه‌ی چاكی تیادا ئه‌نجام بده‌ین له‌م مانگه پیرۆزه‌دا زۆر قورئان بخوێنینه‌وه وه زۆر زیكری خوا بكه‌ین وه خێر و سه‌ده‌قه بكه‌ین وه ته‌راویح و شه‌و نوێژ و باقی نوێژه سونه‌ته‌كان بكه‌ین .
پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەمانگی ڕەمەزاندا زۆر عیبادەتی ئەنجامدەدا و هانی هاوەڵانیشی دەدا بەئەنجامدانی کردەوەی چاک و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە فەرمویەتی : كە مانگی ره‌مەزان هات دەرگاكانی بەهەشت ئەكرێتەوە وە دەرگاكانی ئاگر دا ئەخرێ وە شەیتانەكان ئەبەسترێنەوە بە زنجیر .
وە فەرمویەتی : كە بوو بە یەكەم شەوی ڕەمەزان دەرگاكانی بەهەشت ئەكرێنەوە وە دەرگاكانی جەهەننەم دائەخرێن وە شەیتانەكان ئەبەسترێنەوە وە بانگ دەرێك بانگ ئەكا : ئەی ئەوەی خێری ئەوێ ڕوو بكە خێر‌و نزیك بەرەوە وە ئەی ئەوەی شەڕی دەوێ واز بێنە لە شەڕ وە خوا خەڵكانێك ڕزگار ئەكا لە ئاگر ئەوەش هەموو شەوێك .
ئاگاداربه له‌كه‌سه زه‌ره‌رمه‌نده‌كان نه‌بی ئاگاداربه له‌وكه‌سانه نه‌بیت كه له‌مانگی ڕە‌مه‌زاندا بێ ئاگابوون له‌كرده‌وه چاكه‌كان و لێخۆشبوونی خوای په‌روه‌ردگاریان به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رۆژوو نه‌ده‌بوون وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوێژه‌كانیان به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وت نه‌ده‌كرد و نوێژه‌كانیان ده‌فه‌وتاند .
ئاگاربه له‌وجۆره كه‌سانه نه‌بی كه وه‌ك پێش ڕە‌مه‌زان وان و هیچ گۆرانگار‌یه‌كی چاكیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌مانگی ڕە‌مه‌زان !
پێویسته هه‌موومان ته‌وبه بكه‌ین و واز له‌هه‌موو جۆره گوناه و تاوانێك بێنین په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به به‌نده‌كانی كردووه و فه‌رموویه‌تی : (وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) . النور : 31
واته : هه‌مووتان ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گەورە ئه‌ی ئیمانداره‌کان تا ڕزگار و سه‌رکه‌وتوو بن .
13_ په‌یامێك بۆ كه‌سه ته‌مبه‌ڵ و زۆر خه‌وتوه‌كان له مانگی ره‌مه‌زان
مانگی ره‌مه‌زان مانگی كۆكردنه‌وه‌ی خێر و چاكه‌یه مانگی خه‌وتنی زۆر و كات به‌فیرۆدان نیه .
كه‌سی باوه‌ڕدار له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌بێت زیاتر چوست و چالاك بێت له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك .
نابێت كه‌سێكی ته‌مبه‌ڵ و دووركه‌وتووبێت له‌كرده‌وه‌ی چاك چونكه به‌ڕاستی ته‌مبه‌ڵی له‌عیباده‌تكردندا سیفه‌تێكه له‌سیفه‌تی كه‌سانی دووروو !
خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی دوورووه‌كان فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَىٰ يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا ) . النساء : 142
واته : به‌ڕاستی دووڕووه‌کان ده‌یانه‌وێت خوای گەورە بخه‌ڵه‌تێنن که‌چی خوای گەورە خه‌ڵه‌تێنه‌ری ئه‌وانه هه‌ر کاتێکیش هه‌ستن بۆ نوێژ به ته‌مه‌ڵی و سستی هه‌ڵده‌ستن ڕوپامایی بۆ خه‌ڵکی ئه‌که‌ن وه یادی خوای گەورە ناکه‌ن که‌مێك نه‌بێت .
وه فه‌رموویه‌تی : ( ۞ وَلَوْ أَرَادُوا الْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا لَهُ عُدَّةً وَلَٰكِنْ كَرِهَ اللَّهُ انْبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ وَقِيلَ اقْعُدُوا مَعَ الْقَاعِدِينَ ) . التوبة : 46
واته : ئه‌گه‌ر ئه‌و دووڕووانه بیانویستایه ده‌رچن بۆ غه‌زا ئه‌وه خۆیان بۆ ئاماده ده‌کرد، به‌ڵام خوای گەورە چالاکی نواندن و ده‌رچوونی ئه‌وانی نه‌ویست چونکه دڵ و ده‌روون نه‌خۆش بوون له‌به‌ر ئه‌وه سستی کردن و له‌شی قورس کردن پێیان وترا: دانیشن بۆ خۆتان له‌گه‌ڵ پیرو مناڵ و په‌ککه‌وته‌کاندا.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (ﷺ) به‌رده‌وام په‌نای به‌خوای گەورە ده‌گرت له ته‌مبه‌ڵی و بێ توانایی .
ده‌یفه‌رموو : ( اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ العَجْزِ وَالكَسَلِ، والبُخْلِ وَالهَرم، وعَذَاب الْقَبْر )
واته : خودایه په‌نات پێ ده‌گرم له بێ توانایی وه له ته‌مبه‌ڵی وه له ترسنۆكی وه له‌ره‌زیلی وه له به‌ساڵاچوویی و په‌ككه‌وته‌یی وه له سزای ناو گۆڕ .
عبداللەی كوڕی مه‌سعود ڕە‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) باسی پیاوێك كرا كه شه‌و هه‌تا به‌یانی ده‌خه‌وێت و شه‌و نوێژ ناكات فه‌رمووی : ئه‌وه پیاوێكه شه‌یتان میزی له‌ناو گوێیه‌كانی كردووه یان فه‌رمووی : میزی له‌ناو گوێی كردووه .
بێگومان زۆر خه‌وتن هۆكاری دڵ ڕە‌قبوونه وه‌ك فوضه‌یلی كوڕی عیاض ڕە‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : دوو ڕە‌وشت هه‌ن دڵ ده‌مرێنن كه بریتین له : زۆر خه‌وتن و زۆر خواردن !
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : قوڕسترین نوێژ له‌سه‌ر دووڕووه‌كان : نوێژی عیشا و نوێژی به‌یانییه ئه‌گه‌ر بیانزانیایه چ پاداشتێكیان تێدایه ئه‌وا به گاگۆلكێش بوایه بۆی ده‌هاتن نیازم بوو فه‌رمان بكه‌م كه قامه‌ت بكرێ بۆ نوێژ پاشان فه‌رمان بكه‌م به پیاوێك نوێژ بكات بۆ خه‌ڵك پاشان خۆم له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكدا ده‌رچم چه‌ند باوه‌شه دارێكیان پێ بێت بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ئاماده‌ی نوێژ نابن ماڵه‌كانیان به‌سه‌ردا بسوتێنم به ئاگر .
14_ په‌یامێك بۆ موعته‌كیف ئه‌وكه‌سه‌ی له‌مزگه‌وت ده‌مێنێته‌وه بۆ عیباده‌ت كردن
ئیعتیكاف كردن له مزگه‌وت واته مانه‌وه له مزگه‌وت به‌مه‌سه‌تی خوا په‌رستی .
ئه‌م عیباده‌ته فه‌زڵ و پاداشتی زۆری له‌باره‌وه هاتووه .
ئیعتیكاف وا له‌مرۆڤ ده‌كات دڵی ته‌نها به عیباده‌ته‌كان سه‌رقاڵ بێت وه‌ك نوێژكردن و قورئان خوێندن و نزاكردن و زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگار .
ئيعتيكاف هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانی باشكردنی دڵ .
باشكردنی دڵ به‌وه ده‌بێت كه له‌خوای په‌روه‌ردگار نزیك بیته‌وه به عیباده‌ت كردن و دوور كه‌وتنه‌وه له گوناه و تاوان .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( أَلَا وَإِنَّ لِكُلِّ مَلِكٍ حِمًى، أَلَا وَإِنَّ حِمَى اللَّهِ مَحَارِمُهُ، أَلَا وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةٌ إذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ. أَلَا وَهِيَ الْقَلْبُ ) . رواه البخاري و مسلم .
واته : ئاگاداربن له جه‌سته‌دا پارچه گۆشتێك هه‌یه ئه‌گه‌ر چاك بێت ئه‌وا جه‌سته‌ی هه‌مووی چاك ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر خراپ بێت ئه‌وا جه‌سته‌ی هه‌مووی خراپ ده‌بێت بزانن كه ئه‌وه‌ش بریتیه له دڵ .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ) . البقرة:125
واته : وه‌حیمان نارد بۆ ئیبراهیم وئیسماعیلی كوڕی: كه ماڵه‌كه‌م پاك بكه‌نه‌وه له هه‌مو پیسیه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى خوا په‌رستی تێدا ده‌كه‌ن به ته‌واف كردن وئیعتیكاف كردن ونوێژ كردن تێیدا .
وه فه‌رموویه‌تی : ( وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ) . [البقرة: 187] .
واته : جووت مه‌بن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا یا شتانێك مه‌كه‌ن سه‌رده‌كێشێت بۆ جووتبون ئه‌گه‌ر له مزگه‌وتدا ئیعیكافتان كردبوو .
دایكه عائیشه ڕە‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئیعتیكافی ده‌كرد و له‌مزگه‌وت ده‌مایه‌وه بۆ عیباده‌ت كردن له ده شه‌وه‌كانی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان هه‌تا وه‌فاتی كرد هه‌موو ساڵێك وایده‌كرد پاشان خێزانه‌كانی له‌دوای ئه‌و ئیعتیكافیان ده‌كرد .
15_ په‌یامێك بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی زه‌كاتی سه‌رفتره ده‌دات
زه‌كاتی سه‌رفتره له‌مانگی ره‌مه‌زاندا واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه خواردنی زیاد له‌خۆی و منداڵه‌كانی هه‌بێت .
زه‌كاتی سه‌رفتره ده‌بێته هۆكاری پاككبوونه‌وه‌ی رۆژوه‌وان له‌و تاوان و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌كاتی به‌رۆژووبووندا ئه‌نجامی داوه .
خوای په‌روه‌ردگار به‌خشینی ئه‌م زه‌كاته‌ی له‌سه‌ر ئێمه واجب كردووه ؛ عبداللەی كوڕی عومه‌ر ره‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : ((أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) فَرَضَ زَكَاةَ الْفِطْرِ مِنْ رَمَضَانَ عَلَى النَّاسِ ...)) صحيح مسلم
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) زەکاتی سەرفترەی مانگی ڕەمەزانی فەرز کرد بە سەر خەڵکیدا .
ئەندازەی بەخشنی زەکاتی سەرفترە :
بریتیە لەبەخشینی چوار مشت بەپڕی هەردوو دەست بۆهەر نەفەرێک بەکیلۆ دەکاتە دوو کیلۆ و نیو .
کاتی واجب بوونی زەکاتی سەرفترە :
زەکاتی سەرفترە واجب دەبێت بەخۆرئاوابوونی کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان کەدەکاتە شەوی جەژن .
وە دروستیشە رۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن بدرێت .
وه پێویسته زه‌كاتی سه‌رفتره به خواردن بدرێت عبداللەى كورى عمر ره‌زاى خوداى پەروەردگاريان لێبێت ووتى : پێغەمبەرى خودا (ﷺ) زه كاتى سه رفترەى فه رز كرد چوار مشت له خورما يان چوار مشت له جۆ له سه ر كۆيله وه كه سى ئازاد وه پياو يان ئافرەت وه بچووك يان گەوره له موسوڵمانان .
16_ په‌یامێك بۆ ره‌مه‌زان په‌رسته‌كان
كه‌سانێك هه‌ن له موسڵمانان ته‌نها له‌مانگی ره‌مه‌زان ڕوو له‌مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن !
وه‌ك ئه‌وه‌یه وایه كه خواپه‌رستی ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به مانگی ره‌مه‌زان !
پاشان له‌دوای ته‌واوبوونی مانگی ره‌مه‌زان واز له مزگه‌وته‌كان ده‌هێنن و ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به گوناه و تاوان !
مانگی ره‌مه‌زان بۆ ئه‌وه‌یه موسڵمانان ته‌قوا به‌ده‌ست بهێنن و ئیمانیان به‌هێز بكه‌ن به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك بۆ دوای مانگی ره‌مه‌زان !
وه بۆ ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن له‌مانگی ره‌مه‌زان له‌گوناه و تاوان به‌دووربوون به‌دوای مانگی ره‌مه‌زانیش خۆپارێز و له‌خواترس بن .
په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه كه به به‌رده‌وامی بێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی مردنمان پێ ده‌گات وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ) . الحجر : 99
واته : به‌رده‌وام په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته هه‌تا مردن پێت ده‌گات
وه فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ . أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ) . الأحقاف : 13 – 14
واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن : په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن وڕاست وره‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن ئه‌وانه‌هیچ جۆره ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه و دڵته‌نگ نابن .
ئه‌وانه به‌هه‌شتین و ژیانی نه‌مریی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر له‌پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌دا که‌ئه‌نجامیان ده‌دا .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ(فه‌رمویه‌تی : باشترین كرده‌وه له‌لای خوای په‌روه‌ردگار به‌رده‌وامترینه ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێت .
په‌روه‌ردگارمان الله (جل جلاله) ته‌نها ئه‌و خاوه‌نی په‌رستنی حه‌قه .
وه‌ك فه‌رمویه‌تی : ( ۞ وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ) . [النساء 36] .
واته : به ته‌نها خوا بپه‌رستن و هيچ شه‌ريك و هاو به‌شێكى بۆ بڕيار مه‌ده‌ن .
وه فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ . مَا أُرِيدُ مِنْهُمْ مِنْ رِزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَنْ يُطْعِمُونِ ) . الذاريات : 56-57
واته : بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزادم دروست نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن نه‌رۆزیم لێیان ده‌وێت نه‌خواردن و خواردنه‌وه
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌رستشه‌كان له‌دوای ره‌مه‌زانیش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی
وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر براوه‌یی و سه‌ركه‌وتن .
وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستگۆییت له‌سه‌ر ئه‌وكرده‌وه چاكانه‌ی ئه‌نجامتداوه له‌مانگی ره‌مه‌زان .
17_ په‌یامێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مانگی ره‌مه‌زانیان له‌یاد كردووه
كه‌سانێك هه‌ن له‌مانگی ره‌مه‌زان سه‌رقاڵن به فه‌یس بووك !
وه سه‌رقاڵن به یوتیوب !
وه سه‌رقاڵن به باقی تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان !
وه بێ ئاگان و نوێژ ناكه‌ن !
وه بهیچ خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌ك نابه‌خشن !
وه بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ئێمه له‌ناو مانگی ڕە‌مه‌زانداین !
ئه‌گه‌رتۆ سه‌رقاڵی به فه‌یسبوك یان به یوتیوب یان به‌هه‌ر شتێكی تر له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وه بزانه تۆ له‌زه‌ره‌مه‌نده‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دایت !
بۆیه پێویسته ته‌وبه بكه‌یت و بگه‌ڕێیته‌وه لای خوای په‌روه‌ردگار .
له‌مه‌ودوا سه‌رقاڵبه به‌زیكر و یادی خوا وه به‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان وه به نزاكردن و پاڕانه‌وه له‌خوای په‌وره‌دگار وه به‌یارمه‌تیدانی هه‌ژاران وه به شه‌و نوێژ كردن و باقی سونه‌ت و كرده‌وه چاكه‌كان .
په‌ند له هه‌ڵه‌كانت وه‌ربگره و دووباره‌یان مه‌كه‌ره‌وه ئێمه له‌م دونیایه‌دا له‌تاقیكردنه‌وه داین و پێوسیته پێشبركێ بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی به‌خته‌وه‌ری .
هه‌ركه‌سێك به‌دلسۆزی ڕوو له خوای په‌روه‌ردگار بكات ئه‌وا بێگومان به‌خته‌وه‌ری دونیا و دوارۆژ ده‌بێت وه هه‌ركه‌سێك پشتی تێ بكات ئه‌وا زه‌ره‌رمه‌ند و به‌دبه‌ختی دونیا و دوارۆژ ده‌بێت .
په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی: ( وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ ) . طه : 123 .
واته : ئه‌وه‌ی ڕوو وه‌ربگێرێت له به‌رنامه و یادی من پشتی تێ بکات بێگومان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌کوێری حه‌شری ده‌که‌ین .
پێویسته له‌م بێ ئاگاییه به‌خه‌به‌ربێته‌وه و ته‌وبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بكه‌ی چونكه به‌ڕاستی هیچ شتێك له‌دونیا و له‌دوارۆژدا سوودت پێ ناگه‌یه‌نێت جگه له كرده‌وه چاكه‌كانت نه‌بێت .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ . إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ) . الشعرا‌ء : 88 – 89
واته : ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و نه منداڵ و نه‌وه مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت .
دەربارەی نوسەر

عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان
