هۆکاری دڵخۆشی حاجیان دوای گەڕانەوەیان لە حەج جیە؟
عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

سەرەڕای ماندوبونێکی زۆر،سەرفکردنی پارەیەکی زۆر، حاجیەکان کە دەگەڕێنەوە لەحەج دڵیان خۆشە جێی سەرسوڕمانە بەلام لەبەر ئەم هۆکارانە دڵخۆشن
+ حاجی کاتێک دەگەڕێتەوە، هەست دەکات ئەو بارە قورسەی گوناهـ کە ساڵانێک بوو ڕۆحی ماندوو کردبوو، لە مەککە جێی هێشتووە.
+ کێ هەیە لە دایکبوون و بەڕائەتی منداڵی دووبارە دڵخۆشی نەکات؟
کاتێک حاجی دەگاتە ماڵەوە، وەک ئەوە وایە مرۆڤێکی نوێ بێت؛ چونکە پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویەتی هەر کەسێک حەج بکات لە گوناهـ و تاوان پاک دەبێتەوە و وەک ئەو ڕۆژەی لێدێت کە لەدایکبووە؟
+ حاجیەکان تەنها بەهۆی یەک شتەوە لە کەسێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ گۆڕان بۆ مرۆڤێکی ئارام، ئەویش ئەوە بوو کە لە عەرەفەدا هەموو خەمەکانیان بۆ خودا هەڵڕشت و باسکرد دڵنیابوون کە وەڵام دەدرێنەوە.
+ حەج قورسترین فەریزەیە. کاتێک مرۆڤ کارێکی قورس و گرنگ ئەنجام دەدات، مێشک و دەروونی بڕێکی زۆر لە "هۆرمۆنی بەختەوەری" دەردەدەن. ئەمە خۆشیی سەرکەوتنە.
+ حاجی لەوێ قیامەتی بینیوە (لە مەشهەدی عەرەفەدا)، کاتێک دەگەڕێتەوە، کێشەکانی دونیا لەبەر چاوی زۆر بچووک دەبنەوە. کە کێشەکان بچووک بوونەوە، دڵخۆشی زیاد دەکات
+ گەڕانەوە بە نازناوی "حاجی" تەنها ناو نییە، بەڵکو نیشانەیەکە کە ئەم مرۆڤە گەشتێکی کردووە بەرەو خودا و گەڕاوەتەوە.
دەربارەی نوسەر

عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان
