کەسایەتییەکان

1 خولەک
321
کەسایەتییەکان

هەر کەسایەتیەک و لە چەند دیڕێک

کەسایەتییەکان

١.( إِبْنُ أَبِي الدًّنْيا – ئیبن و ئه‌بی دونیا )

ناوی عبدالله‌ ی كوڕی محمدی كوڕ عوبه‌یده‌ ؛ ناسراو به‌ ( إِبْنُ أَبِي الدًّنْيا - ئیبن و ئه‌بی دونیا ) .

پێشه‌واو شاره‌زا له‌ فه‌رمووده‌ ؛ خاوه‌نی په‌رتووكه‌ ناسراو و ناوداره‌كان .

له‌وانه‌ : ( أَهْوَالُ القِيامَة ) وه‌ ( الصَّمْت ) وه‌ ( الفَرَجُ بَعْدَ الشِّدَّة ) وه‌ ( المَرَضُ وَ الكَفَّارَات ) وه‌ ( ذَمًّ الدُّنْيا ) وه‌ ( مَكارِمُ الاَخْلاق ) ؛ وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ .

له‌ساڵی 208 ی كۆچی له‌ شاری به‌غداد له‌ دایك بووه‌ .

ئامۆژگاری زۆرێك له‌ منداڵی خه‌لیفه‌كانی كردووه‌ ؛ كاتێك له‌لای كه‌سێك دانیشتبوایه‌ ئه‌گه‌ر بیویستبایه‌ پێی ده‌كه‌ناند ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ ده‌یگریاند به‌هۆی زۆری زاست و شاره‌زایی له‌ مێژوو و ڕووداوه‌كان .

وه‌ له‌ ساڵی 281 ی كۆچی وه‌فاتی كردووه‌ - خوای په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت و ڕە‌حمی پێ بكات  - .