بیرو باوەڕ

پرسیارو وەڵام تایبەت بەبیرو باوەڕی موسڵمانان
پرسیار (١): یەکەم ئەرکی بەندەکان چییە کە پێویستە بیزانن؟
وهڵام: یەکەم ئەرک لەسەر بەندەکان بریتییە لە ناسینی ئەو شتەی کە پەروەردگار بۆی دروست کردوون (کە پەرستنی خوایە بە تەنها)، هەروەها ئەو پەیمانەی لێی وەرگرتوون، پێغەمبەرانی (علیهم الصلاة والسلام) بۆ ناردوون، کتێبەکانی بۆ دابەزاندوون، دنیا و دواڕۆژ و بەهەشت و دۆزەخی لەپێناودا دروست کردووە، هەروەها قیامەتی لەسەر هەڵدەستێت و تەرازووی کردەوەکان دادەنرێت و نامەی کردەوەکان دابەش دەکرێت. بە ئەندازەی ئەو ناسینەش بەدبەختی و کامەرانی بۆ بەندەکان دیاری دەکرێت و بەگوێرەی ئەو ناسینەش ڕووناکییەکان دابەش دەکرێن. هەرکەسێکیش خوا ڕووناکیی بۆ دانەنێت، ئەوا هیچ ڕووناکییەکی نییە.
پرسیار (٢): مەبەست لە بەدیهێنانی دروستکراوەکان چییە؟
وهڵام: خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ * مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ )[1]
واتە: دروستمان نەکردووە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بە بێهوودەیی و گاڵتە. (بەڵکو هەمووی) لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی نەبێت دروستمان نەکردوون، بەڵام زۆربەیان لەم ڕاستییە نازانن.
هەروەها فەرموویەتی: (وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلًا ۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِ)[2] .
واتە: ئێمە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیانایە بە بێهوودەیی دروستمان نەکردووە، ئەوە گومانی ئەو کەسانەیە کە بێباوەڕ بوون، جا هاوار بۆ ئەوانەی بێباوەڕ بوون لە ئاگری دۆزەخ.
هەروەها فەرموویەتی: ( (وَخَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَلِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُون )[3] .
واتە: خوا ئاسمانەکان و زەوی بە حەق و ڕاستی دروست کردووە، بۆ ئەوەی هەموو کەسێک پاداشت بدرێتەوە بەگوێرەی ئەوەی کردوویەتی و ئەوان هیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت.
هەروەها فەرموویەتی: (( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ )[4]
واتە: بێگومان من جنۆکە و ئادەمیزادم دروست نەکردووە، تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە من بپەرستن و فەرمانبەردارم بن.
پرسیار (٣): مانای بەندە (عبد) چییە؟
وهڵام: بەندە واتە: ملکەچبوون بۆ بەرزی و گەورەیی و دەسەڵاتی یەکێک، بەبێ ئەوەی هیچ بەرەنگاری و یاخیبوونێکی بەرامبەر نیشان بدات و بەتەواوەتی بچێتە ژێر ڕکێفییەوە. بەم واتایە، هەموو دروستکراوەکانی جیهانی سەروو و خواروو دەگرێتەوە، لە عاقڵ و بێ عاقڵ، تەڕ و وشک، گیاندار و بێگیان، دیار و نادیار، موسڵمان و کافر، چاک و خراپ. هەموو شتێک دروستکراوی خوای بەدەسەڵاتە و لەژێر دەسەڵاتی ئەودایە و لەو نەخشەیەی بۆی دیاری کردوون دەرناچن. سنوورێکیشیان بۆ دیاری کراوە و لە کاتی خۆیدا کۆتایی بە بوونیان دێت و تا کاتی دیاریکراوی خۆیان لەو ڕێڕەوە لانادەن. پەروەردگار فەرموویەتی: ( (وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ )[5]
واتە: خۆریش لەو ڕێڕەوەیەی بۆی دانراوە دەڕوات، ئەم ڕۆیشتنە ڕێک و پێکه بە فەرمانی پەروەردگاری دەسەڵاتدار و زانایە.
(1) الدخان: ٣٨ - ٣٩
(2) ص: ٢٧
(3) الجاثية: ٢٢
(4) الذاريات: ٥٦
(5) أخرجه البخاري (2782)، ومسلم (85) باختلاف يسير .
