257 پرسیار و وەڵام سەبارەت بە ژیاننامەى پێغەمبەری خوا ﷺ - بەشی یەکەم

1 خولەک
181
257 پرسیار و وەڵام سەبارەت بە ژیاننامەى پێغەمبەری خوا ﷺ - بەشی یەکەم

پوختەیەک لە ژیاننامەى پێغەمبەری خوا ﷺ

 

١ـ ناوی دایک و باوکی پێغەمبەری خوا )ﷺ( چییە ؟

ناوی باوکی عبداللeی کوڕی عبدالمطلب وە ناوی دایکی ئامینەى کچی وەهبە.

٢ـ تەمەنی پێغەمبەری خوا )ﷺ( چەند بوو کاتێک باوکی وەفاتی کرد وە لەکوێ وەفاتی کرد؟

پێغەمبەری خوا )ﷺ( کۆرپەلەیەکی (٨) هەشت مانگی بوو لەسکی دایکی و باوکی لە شاری مەدینە وەفاتی کرد.

٣ـ لە چ ساڵیکی زاینی پێغەمبەری خوا )ﷺ( لەدایکبووە؟

لە ساڵی پێنج سەت و حەفتای زاینی لەدایکبووە (٥٧٠ ز ).

٤ـ ئەو ساڵەى پێغەمبەری خوا )ﷺ( لەدایکبووە بەچی ناونراوە؟

ناونراوە بەساڵی فیل.

٥ـ ئامینەی دایکی پێغەمبەری خوا )ﷺ( چ شتێکی نامۆی بینی کاتێک پێغەمبەری خوا )ﷺ( لەدایکبوو؟

بینی ڕوناکییەکی لێ دەرچوو کۆشەکانی شامی ڕووناک کردوە.

٦ـ ناوی ئەو ئافرەتە چیبوو کەوا سەرپەرشتیار و چاودێری پێغەمبەری خوای )ﷺ( کرد لەکاتی لەدایک بوونیدا؟

شیفای دایکی عبدالرحمنی کوڕی عەوف سەرپەرشتیار و چاودێری پێغەمبەری خوای )ﷺ( کرد لەکاتی لەدایکبوونیدا

٧ـ یەکەم کەس کێ بوو شیریدا بە پێغەمبەری خوا )ﷺ( ؟

ثویبە خزمەتکاری ئەبو لەهب یەکەم کەس بوو شیریدا بە پێغەمبەری خوا )ﷺ(.

٨ـ کێ ناوی پێغەمبەری خوا )ﷺ( نا بە محمد؟

باپیری پێغەمبەری خوا )ﷺ( ناوی نا بە محمد )ﷺ(.

٩ـ ناوی ئەو ئافرەتەى پێغەمبەری خوای )ﷺ( بەخێوکردوە کێیە؟

حەلیمەی کچی بەنو ذوئەیب لەدۆڵی بەنی سەعد.

١٠ـ  پێغەمبەری خوا )ﷺ( چەند ساڵ لەلای حەلیمەى سەعدی مایەوە؟

پێنج ساڵ پێغەمبەری خوا )ﷺ( لەلای حەلیمەى سەعدیە مایەوە.

بابەتی هاوشێوە