فەزڵ و گەورەیی حه‌ج
عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

بە گەورە دانانی فەرمانەکانی خودا لە بە گەورە دانانی خودایە لێرەدا جەند خاڵێکی گرنگ باسدەکەین لەسەر گەورەیی حەج
1- حه‌ج یه‌کێکه له باشترین کرده‌وه‌کان لای خوای گه‌وره:
عن أبي هريرة رَضِيَ اللهُ عنه قال : سُئلَ النبيُّ صلَّى الله عليه وسَلَّم: أيُّ الأعمالِ أفضَلُ؟ قال: إيمانٌ باللهِ ورسولِه. قيل: ثمَّ ماذا؟ قال جهادٌ في سبيلِ اللهِ. قيل: ثمَّ ماذا؟ قال: حجٌّ مبرورٌ
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: پرسیار کرا له پێغه‌مبه‌ر ﷺ: کام کرده‌وه باشترینه؟ فه‌رمووی: باوه‌ڕبوون به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی. وتیان: ئینجا چی؟ فه‌رمووی: جیهاد کردن له پێناوی خوادا. وتیان: ئینجا چی؟ فه‌رمووی: حه‌جێکی پاک و په‌سه‌ندکراو.
2- حه‌ج یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی لێخۆشبوونی تاوانه‌کان:
عن أبي هريرة رَضِيَ اللهُ عنه قال: سَمِعْتُ النبيَّ صلَّى الله عليه وسَلَّم يقول: ((من حجَّ للهِ فلم يرفُثْ ولم يَفْسُقْ، رجَع كيومَ وَلَدَتْه أُمُّه
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ر ﷺ بوو ده‌یفه‌رموو: هه‌ر که‌سێک حه‌جی کرد له پێناوی خوادا و قسه‌ی ناشرین و کاری خراپی نه‌کرد، ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی دایکی بوویه‌تی.
3- حه‌جی پاک و په‌سه‌ندکراو پاداشته‌که‌ی به‌هه‌شته:
عن أبي هريرة رَضِيَ اللهُ عنه قال: سَمِعْتُ النبيَّ صلَّى الله عليه وسَلَّم يقول العُمْرَةُ إلى العُمْرَةِ كفَّارةٌ لِما بينهما، والحجُّ المبرورُ ليس له جَزاءٌ إلَّا الجنَّةُ
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمووی: عومره بۆ عومره که‌فاره‌تی نێوانیانه، و حه‌جی پاک و په‌سه‌ندکراو هیچ پاداشتێکی نییه جگه له به‌هه‌شت.
4- حه‌ج ئه‌وه گوناحانەی پێش خۆی ده‌سڕێته‌وه:
قال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسَلَّم: ((أمَا عَلِمْتَ أنَّ الإِسْلامَ يهدِمُ ما كان قَبْلَه، وأنَّ الهجرةَ تهدِمُ ما كان قبْلَها، وأنَّ الحجَّ يهدِمُ ما كان قبْلَه
عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌مری کوڕی عەباس (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمووی: ئایا نه‌تزانیوه که ئیسلام ئه‌وه گوناحانەی پێش خۆی ده‌سڕێته‌وه، و کۆچکردن ئه‌وه گوناحانەی پێش خۆی ده‌سڕێته‌وه، و حه‌ج ئه‌وه گوناحانەی پێش خۆی ده‌سڕێته‌وه.
5- به‌دوای یه‌کدا کردنی حه‌ج و عومره هه‌ژاری و تاوانه‌کان لاده‌بات:
قال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسَلَّم: ((تابِعوا بين الحَجِّ والعُمْرَة؛ فإنَّهما ينفيانِ الفقرَ والذُّنوبَ كما ينفي الكِيرُ خبَثَ الحديدِ والذَّهَبِ والفِضَّةِ
عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌سعود (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمووی: به‌دوای یه‌کدا حه‌ج و عومره بکه‌ن؛ چونکه ئه‌وان هه‌ژاری و تاوانه‌کان لاده‌به‌ن هه‌روه‌ک چۆن کووره پیسی ئاسن و زێڕ و زیو لاده‌بات
دەربارەی نوسەر

عبدالرحیم عبداللطیف أمین
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان
