بۆ یەکەمجار لە دوای ٦٠ ساڵ؛

2 خولەک
81
عبدالرحیم عبداللطیف أمین

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

خەتمەیەکی ترتیلی نوێی شێخ مەنشاوی بڵاو دەکڕێتەوە

نووسینی: محەمەد عەبدولڕازق

وەرگێڕانی: عبدالرحيم عبداللطيف أحمد
دووشەممە، ١ی حوزەیرانی(6) ٢٠٢٦، کاتژمێر ٠٤:٥٢ی ئێوارە
ڕادیۆی قورئانی پیرۆز لە قاهیرەوە، دووشەممە، دەستی كرد بە پەخشکردنی خەتمەیەکی ترتیلی نوێی قورئانی پیرۆز کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شەستەکانی سەدەی بیستەم، بە دەنگی قوڕئان خوێن شێخ محەمەد سدیق مەنشاوی.
نووسەر ئەحمەد موسڵمانی، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی ڕاگەیاندن، ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە ڕادیۆی قورئانی پیرۆز دەیانخاتە گەڕ، و سوپاسی بنەماڵەی ئەو قاریئە گەورەیەشی کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە ڕادیۆی قورئانی پیرۆز.
ئیسماعیل دوەیدار، سەرۆکی تۆڕی قورئانی پیرۆز ڕایگەیاند؛ خەتمە نوێیەکەی شێخ مەنشاوی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕادیۆی قورئانی پیرۆزدایە بۆ دەوڵەمەندکردنی کەشوهەوای پەخشەکە بە گەوهەرە نەمرەکان، و ئاشکراکردنی لایەنە پیشەیی و مرۆییەکان کە کەم وێنەن دووبارە ببنەوە. لە سوپرایزێکدا بۆ جەماوەری بیسەرانی ڕادیۆی قورئانی پیرۆز، دەستەی نیشتمانیی ڕاگەیاندن و ڕادیۆی قورئانی پیرۆز، مصحفێکی ترتیلی نوێ پێشکەش دەکەن کە پێشتر هەرگیز پەخش نەکراوە، بە دەنگی یەکێک لە قاریئە دەنگ خۆشەکان لە سەردەمی زێڕیندا، کە ئەویش شێخ محەمەد سدیق مەنشاوییە.
 تۆمارێکی دەگمەنی مەنشاوی
سەرۆکی ڕادیۆی قورئانی پیرۆز سەبارەت بەم تۆمارە دەگمەنە ئاشکرای کرد کە ئەمە تەنها ڕاگەیاندنی چێژێکی بیستن و ڕۆحی نییە بە دەنگی شێخ محەمەد سدیق مەنشاوی، بەڵکو دەربڕینی وانەیەکی مرۆیی، ئایینی و پیشەییشە لەلایەن شێخ مەنشاوییەوە؛ چونکە لە پشت ئەم تۆمارە دەگمەنەوە دڵسۆزی و هەوڵدان و لێهاتوویی تەواو هەیە. شێخ محەمەد سدیق مەنشاوی تەواوی مصحفەکەی بە ڕیوایەتی حەفس لە عاسمەوە لە ساڵی ١٩٦٥دا تۆمار کردووە، بە ڕەزامەندی و مۆڵەتی لێژنەیەک.
> لێژنەکە پێکهاتبوو لە:
> دکتۆر محەمەد عەبدوڵڵا مازی (سەرۆکی لێژنە)
>
شێخ سانوسی ئەحمەد یووسف (ئەندام)
> شێخ ئیبراهیم عەلی شەحاتە (ئەندام)
>
شێخ عامیر سەید عوسمان (ئەندام)
> شێخ مەحموود بەرانق (ئەندام)
>
شێخ محەمەد سولەیمان ساڵح (ئەندام)
> * ئەندازیار فارووق عامیر
>
له‌ درێژەی قسەکانیدا وتی؛ لەبەر ئەوەی ئەو شێخە بەڕێزە هەمیشە هەوڵی دەدا کارەکانی بە تەواوترین شێوە ئەنجام بدات، دوای ئەوەی گوێی لە خەتمە تۆمارکراوەکە گرت کە لەسەر (٨٢) شریت بوو، بڕیاریدا (٣٢) شریتیان دووبارە تۆمار بکاتەوە، ئەمەش لەپێناو بەدەستهێنانی ڕادەیەکی زیاتر لە لێهاتوویی و تەجوید. بۆیە داواکارییەکی پێشکەشی ڕادیۆ کرد و هەنێک لە شریتەکانی لەنوێوە تۆمارکردەوە، لێژنەکەش گوێیان لێگرت و پەسەندیان کرد و ستایشیان کرد، ئەمەش لە ساڵی ١٩٦٧دا بوو.
سەرۆکی ڕادیۆی قورئانی پیرۆز تیشکی خستە سەر ئەوەی کە؛ لەو مێژووەوە ئەم تۆمارانە پەخش نەکراون، تاوەکو ئەمڕۆ کە ڕادیۆی قورئانی پیرۆز دەستی بە پەخشکردنیان کردووە.

دەربارەی نوسەر

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

عبدالرحیم عبداللطیف أمین

دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامیەکان/ زانکۆی سلێمانی، خاوەنی دەفتەری تەفسیری قورئان

بابەتی هاوشێوە