((خودایە هیدایەتم بدە لەناو ئەو کەسانەی هیدایەتت داون، و سەلامەت و تەندروستم بکە لەناو ئەو کەسانەی سەلامەتت کردوون، و سەرپەرشتیم بکە لەناو ئەوانەی سەرپەرشتییان دەکەیت، و بەرەکەت بخەرە ناو ئەوەی کە پێت بەخشیوم...)).
((خودایە من پەنا دەگرم بە ڕەزامەندی تۆ لە تووڕەییت، و بە لێبوردنی تۆ لە سزاکەت، و پەنا بە تۆ دەگرم لە خۆت (لە سزات بۆ ڕەحمەتت)...)).
((خودایە تەنها تۆ دەپەرستین، و بۆ تۆ نوێژ دەکەین و سوجدە دەبەین، و تەنها بۆ لای تۆ هەوڵ دەدەین و کۆشش دەکەین، ئومێدمان بە ڕەحمەتی تۆیە و لە سزاکەت دەترسین...)).
