(سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە زیندووی کردینەوە دوای ئەوەی کە مراندبووینی، و گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە)
(هیچ خوایەک نییە جگە لە خودای تاقانە و بێ هاوەڵ، پادشایەتی و سوپاس هەر بۆ ئەوە و ئەو بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە، پاک و بێگەردی بۆ خودا، و سوپاس بۆ خودا، و اللە اکبر، و هیچ هێز و توانایەک نییە جگە لە خودای بەرز و مەزن، پەروەردگارم لێم خۆشبە).
(سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە تەندروستی بە جەستەم بەخشی، و ڕۆحی بۆ گەڕاندمەوە، و ڕێگەی پێ دام کە زیکری بکەم)
﴿بەڕاستی لە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویدا و گۆڕانی شەو و ڕۆژدا نیشانە هەن بۆ کەسانی ژیر...﴾ (ئایەتەکانی کۆتایی سورەتی آل عمران).
