((داوای لێبوردن لە خودا دەکەم (سێ جار). خودایە تۆ سەلامی و سەلامەتیش هەر لە لای تۆوەیە، پیرۆز و بەرەکەتدار بیت ئەی خاوەنی گەورەیی و ڕێز)).
((هیچ خوایەک نییە جگە لە خودای تاقانە و بێ هاوەڵ، پادشایەتی و سوپاس هەر بۆ ئەوە و ئەو بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە. خودایە هیچ ڕێگرێک نییە بۆ ئەوەی کە تۆ دەیبەخشیت، و هیچ بەخشەرێک نییە بۆ ئەوەی کە تۆ ڕێگری لێ دەکەیت، و دەوڵەمەندی و پلەوپایە سوود بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت لە ئاستی تۆدا)).
((هیچ خوایەک نییە جگە لە خودای تاقانە... هیچ هێز و توانایەک نییە جگە لەوەی بە خوداوەیە، هیچ خوایەک نییە جگە لە خودا، تەنها ئەو دەپەرستین، نیعمەت و فەزڵ و سوپاسی جوان هەر بۆ ئەوە...)).
((پاک و بێگەردی بۆ خودا، سوپاس بۆ خودا، خودا گەورەیە (هەریەکەیان سێ و سی جار)، پاشان دەڵێت: هیچ خوایەک نییە جگە لە خودای تاقانە و بێ هاوەڵ، پادشایەتی و سوپاس هەر بۆ ئەوە و ئەو بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە)).
خوێندنی سورەتەکانی (الإخلاص، الفلق، الناس) لە دوای هەموو نوێژێک.
خوێندنی (ئایەتی کورسی) لە دوای هەموو نوێژێک.
((هیچ خوایەک نییە جگە لە خودای تاقانە و بێ هاوەڵ، پادشایەتی و سوپاس هەر بۆ ئەوە، دەژیێنێت و دەمرێنێت و ئەو بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە)) دە جار لە دوای نوێژی مەغریب و بەیانی.
((خودایە من داوای زانیارییەکی بەسوود، و ڕۆزییەکی پاک، و کارێکی وەرگیراوت لێ دەکەم)) لە دوای سەلامدانەوە لە نوێژی بەیانی.
