((هەردوو لەپی دەستەکانی کۆدەکاتەوە و فوویەکی سووکیان پێدا دەکات و تیایاندا دەخوێنێت: ﴿بڵێ ئەو خودایە تاک و تەنهایە...﴾، ﴿بڵێ پەنا دەگرم بە پەروەردگاری سپێدە...﴾، ﴿بڵێ پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خەڵکی...﴾ پاشان بە دەستەکانی مەسحی ئەو شوێنانەی جەستەی دەکات کە دەستی پێیان دەگات، لە سەر و دەموچاوییەوە دەست پێ دەکات)) (ئەمە سێ جار دووبارە دەکاتەوە).
﴿خودا نییە جگە لە ئەو هیچ خوایەک کە زیندووە و ڕاگـرە، نـە وەنەوز دەیـگرێت و نە خـەو...﴾ (ئایەتی کورسی).
﴿پێغەمبەر باوەڕی هێناوە بەوەی بۆی دابەزیوە لە پەروەردگارییەوە و باوەڕدارانیش...﴾ (دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی بەقەرە).
((بە ناوی تۆوە ئەی پەروەردگارم پەراسووم دانا، و هەر بە تۆش بەرزی دەکەمەوە، ئەگەر گیانمت کێشا ڕەحمی پێ بکە، و ئەگەر ناتکێشا بیپارێزە بەو شتەی کە بەندە چاکەکانتی پێ دەپارێزیت)).
((خودایە تۆ گیانی منت دروستکردووە و تۆش دەیکێشیت، مردن و ژیانی تەنها بۆ تۆیە، ئەگەر هێشتتەوە بیپارێزە، و ئەگەر مرانددت لێی خۆشبە. خودایە من داوای تەندروستی و سەلامەتیت لێ دەکەم)).
((خودایە بمپارێزە لە سزاکەت لەو ڕۆژەی کە بەندەکانت زیندوو دەکەیتەوە)).
((بە ناوی تۆوە ئەی خودایە دەمرم و دەژیم)).
((سبحان اللە (سێ و سی جار)، الحمد للە (سێ و سی جار)، اللە اکبر (سی و چوار جار))).
((خودایە ئەی پەروەردگاری ئاسمانە حەوتەکان و زەوی، و پەروەردگاری عەرشی مەزن، پەروەردگاری ئێمە و هەموو شتێک، دابەشکاری دانەوێڵە و ناوکە، و دابەزێنەری تەورات و ئینجیل و قورئان، پەنات پێ دەگرم لە شەڕی هەموو شتێک کە تەنها تۆ خاوەنیانی. خودایە تۆ یەکەمی و پێش تۆ هیچ نییە، و تۆ کۆتایی و دوای تۆ هیچ نییە... قەرزەکانمان بۆ بدەرەوە و لە هەژاری دەوڵەمەندمان بکە)).
((سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە خواردن و خواردنەوەی پێ داین، و پێداویستییەکانی بۆ دابین کردین و پەنای داین، چەندەها کەس هەن کە کەسیان نییە پێداویستییان بۆ دابین بکات و پەنایان بدات)).
((خودایە ئەی زانای نهێنی و ئاشکرا، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، پەروەردگار و خاوەنی هەموو شتێک، شایەتی دەدەم کە هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ، پەنات پێ دەگرم لە شەڕی نەفسم و لە شەڕی شەیتان و هاوەڵەکانی، و لەوەی کە خراپەیەک بەرامبەر بە خۆم بکەم یان بیدەمە پاڵ موسڵمانێک)).
((سورەتی (السجدة) و سورەتی (الملك) دەخوێنێت)).
((خودایە نەفسمم ڕادەستی تۆ کرد، و کارەکانمم سپارد بە تۆ، و ڕووم کردە تۆ، و پشتم بە تۆ بەست، لەبەر ئومێد و ترسم لە تۆ، هیچ پەناگەیەک نییە لە تۆ مەگەر بۆ لای خۆت نەبێت، باوەڕم هێنا بەو کتێبەی کە داتبەزاندووە، و بەو پێغەمبەرەی کە ناردووتە)).
