((پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگاری مەزنم)) - سێ جار -.
((خودایە پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە ئەی پەروەردگارمان و سوپاس بۆ تۆ، خودایە لێم خۆشبە)).
((پاک و بێگەرد و پیرۆزە، پەروەردگاری فریشتەکان و ڕۆح (جوبرائیل)ـە)).
((خودایە بۆ تۆ کڕنۆشم برد، و باوەڕم بە تۆ هێنا، و تەسلیمی تۆ بووم، گوێم و چاوم و مێشکم و ئێسقانم و دەمارەکانم بۆ تۆ زەلیل و ملکەچ بوون)).
((پاک و بێگەردی بۆ خاوەنی دەسەڵاتی ڕەها و پادشایەتی و گەورەیی و مەزنی)).
