((خودایە نێوان من و گوناهەکانم دوور بخەرەوە، وەک چۆن نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوات دوور خستۆتەوە. خودایە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە، وەک چۆن جلی سپی لە چڵک پاک دەبێتەوە. خودایە گوناهەکانم بە بەفر و ئاو و تەرزە بشۆرەوە)).
((پاک و بێگەردی بۆ تۆیە ئەی خودایە و سوپاس و ستایش بۆ تۆ، ناوی تۆ پیرۆز و بەرەکەتدارە، و گەورەیی تۆ بەرزە، و هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ)).
((ڕووم کردە ئەو خودایەی کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیهێناوە، بە دڵسۆزی و دوور لە هاوبەشدانان، و من لە هاوبەشدانەران نیم. بەڕاستی نوێژم و پەرستشم و ژیانم و مردنم تەنها بۆ خودای پەروەردگاری جیهانیانە... خودایە تۆ پاشای و هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ، تۆ پەروەردگاری منی و من بەندەی تۆم...)).
((خودایە ئەی پەروەردگاری جوبرائیل و میکائیل و ئیسرافیل، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی زانای نهێنی و ئاشکرا... هیدایەتم بدە بۆ ئەو حەقەی کە خەڵکی تێیدا جیاوازن، بەڕاستی تۆ هەرکەسێکت بوێت هیدایەتی دەدەیت بۆ ڕێگەی ڕاست)).
((خودا زۆر لەوە گەورەترە کە وەسف بکرێت، و سوپاس و ستایشی زۆر بۆ خودا، و پاکی و بێگەردی بۆ خودا لە بەیانیان و ئێواراندا - سێ جار - پەنا دەگرم بە خودا لە شەیتان: لە فیز و لووتبەرزی، و جادووەکەی، و وەسوەسەکانی)).
((خودایە سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە، تۆ ڕووناکی ئاسمانەکان و زەوی و هەرکەسێکی تێدایە، سوپاس بۆ تۆ کە ڕاگر و بەڕێوەبەری هەموویانی... تۆ حەقی و بەڵێنت حەقە... خودایە تەسلیمی تۆ بووم و پشتم بە تۆ بەست... لە گوناهە کۆن و نوێیەکانم خۆشبە...)).
