هەروەک بانگبێژ دەڵێتەوە، جگە لە (حی علی الصلاة) و (حی علی الفلاح) کە دەڵێت: (هیچ دەسەڵات و هێزێک نییە جگە لە بە خودا نەبێت).
دەڵێت: ((منیش شایەتی دەدەم کە هیچ خوایەک نییە جگە لە اللە، تاقانەیە و بێ هاوەڵە، و محمدیش بەندە و نێردراوی ئەوە، ڕازیم کە اللە پەروەردگارم بێت، و محمد پێغەمبەرم بێت، و ئیسلام ئایینم بێت)) ((ئەمە لە دوای شایەتومانی بانگبێژەکە دەڵێت)).
((سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەدات دوای تەواوبوونی وەڵامدانەوەی بانگبێژ)).
دەڵێت: ((خودایە ئەی پەروەردگاری ئەم بانگە تەواوە و ئەم نوێژە بەرپایە، پلەی وەسیلە و فەزیلەت ببەخشە بە محمد، و بەرزی بکەرەوە بۆ ئەو مەقامە بەرز و سوپاسکراوەی کە بەڵێنت پێ داوە، بەڕاستی تۆ خەلافەت لە بەڵێن ناکەیت)).
((دوعا بۆ خۆی دەکات لە نێوان بانگ و قامەتدا، چونکە دوعا لەو کاتەدا ڕەت ناکرێتەوە)).
