`
`فەزڵ و پاداشتی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
1 جار
0
قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم: ((مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلاَةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْراً)).
((پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: هەرکەسێک یەک جار سەڵاواتم لێ بدات، خودا دە جار سەڵاواتی لێ دەدات)).
1 جار
0
وَقَالَ صلى الله عليه وسلم: ((لاَ تَجْعَلُوا قَبْرِي عِيداً وَصَلُّوا عَلَيَّ...)).
((فەرموویەتی: گۆڕی من مەکەن بە جێگەی جەژن و ئاهەنگ و سەڵاواتم لێ بدەن چونکە سەڵاواتەکانتان پێم دەگات لە هەر کوێ بن)).
1 جار
0
وَقَالَ صلى الله عليه وسلم: ((الْبَخِيلُ مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ)).
((فەرموویەتی: ڕەزیل و چەپەڵ ئەو کەسەیە کە ناوی من لای ئەو بهێنرێت و سەڵاواتم لێ نەدات)).
