پەنا دەگرم بە خودا لە شەیتانی نەفرەتلێکراو ﴿خودا نییە جگە لە ئەو هیچ خوایەک کە زیندووە و ڕاگـرە، نـە وەنەوز دەیـگرێت و نە خـەو، هـەرچی لـە ئـاسمانەکان و زەویـدا هـەیە هـەر هـی ئەوە، کێیە ئـەوەی لای ئـەو تکا بـکات مەگـەر بـە فـەرمانی خـۆی نـەبێت، دەزانـێت چـی لـە بـەردەمیان و چـی لـە پشتیانە، و بـە هیـچ شـتێک لـە زانیارییەکەی دەوریان نەداوە مەگـەر بـەو شـتەی کـە خـۆی بـیەوێت، کـورسییەکەی ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە، و پـاراستنی ئـەو دووەی بـۆ گـران نـییە و ئـەو بـەرز و مـەزنە﴾.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ﴿بڵێ ئەو خودایە تاک و تەنهایە...﴾. بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ﴿بڵێ پەنا دەگرم بە پەروەردگاری سپێدە...﴾. بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ﴿بڵێ پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خەڵکی...﴾ (سێ جار).
بەیانیمان کردەوە و پادشایەتی و دەسەڵات بوو بە هی خودا، و سوپاس و ستایش هەر بۆ خودایە، هیچ خوایەک نییە جگە لە خودای تاقانە و بێ هاوەڵ، پادشایەتی و سوپاس هەر بۆ ئەوە و ئەو بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە، پەروەردگارم داوای خێری ئەمڕۆ و خێری دوای ئەمڕۆت لێ دەکەم، و پەنات پێ دەگرم لە شەڕی ئەمڕۆ و شەڕی دوای ئەمڕۆ، پەروەردگارم پەنات پێ دەگرم لە تەمەڵی و خراپی پیری، پەروەردگارم پەنات پێ دەگرم لە سزای ناو ئاگر و سزای ناو گۆڕ. [وە ئەگەر ئێوارە بوو دەڵێت: ئێوارەمان کردەوە و پادشایەتی بوو بە هی خودا] [وە ئەگەر ئێوارە بوو دەڵێت: پەروەردگارم داوای خێری ئەم شەو و خێری دوای ئەم شەوت لێ دەکەم، و پەنات پێ دەگرم لە شەڕی ئەم شەو و شەڕی دوای ئەم شەو.]
((خودایە بە تۆوە بەیانیمان کردەوە، و بە تۆوە ئێوارەمان کردەوە، و بە تۆوە دەژین، و بە تۆوە دەمرین و گەڕانەوەش هەر بۆ لای تۆیە)). [وە ئەگەر ئێوارە بوو دەڵێت: خودایە بە تۆوە ئێوارەمان کردەوە، و بە تۆوە بەیانیمان کردەوە، و بە تۆوە دەژین، و بە تۆوە دەمرین، و سەرەنجامیش هەر بۆ لای تۆیە.]
((خودایە تۆ پەروەردگاری منی، هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ، تۆ منت دروستکردووە و من بەندەی تۆم، و من لەسەر پەیمان و بەڵێنی تۆم تا ئەو پەڕی توانام، پەنات پێ دەگرم لە خراپی ئەو کارەی کە کردوومە، دان بە نیعمەتەکانتدا دەنێم بەسەرمەوە، و دان بە گوناهەکانمدا دەنێم، دەی لێم خۆشبە چونکە کەس لە گوناهەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ)).
خودایە من بەیانیم کردەوە و تۆ دەکەم بە شایەت، و هەڵگرانی عەرشەکەت و فریشتەکانت و هەموو مەخلوقاتت دەکەم بە شایەت، کە تەنها تۆ خودای و هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ، تاقانەی و بێ هاوەڵی، و محمدیش بەندە و نێردراوی تۆیە. (چوار جار). [وە ئەگەر ئێوارە بوو دەڵێت: خودایە من ئێوارەم کردەوە...]
خودایە هەر نیعمەتێک کە بەیانی بە من یان بە هەر یەکێک لە مەخلوقاتت گەیشتبێت، تەنها لە لایەن تۆوەیە و بێ هاوەڵی، سوپاس و ستایش و شوکرانە تەنها بۆ تۆیە. [وە ئەگەر ئێوارە بوو دەڵێت: خودایە هەر نیعمەتێک کە ئێوارە بە من...]
خودایە تەندروستیم پێ ببەخشە، خودایە گوێم پارێزراو بکە، خودایە چاوم پارێزراو بکە، هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ. خودایە پەنات پێ دەگرم لە بێبڕوایی و هەژاری، و پەنات پێ دەگرم لە سزای ناو گۆڕ، هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ. (سێ جار).
خودا بەسە بۆ من، هیچ خوایەک نییە جگە لە ئەو، پشتم بە ئەو بەستووە و ئەو پەروەردگاری عەرشی مەزنە (حەوت جار).
خودایە من داوای لێبوردن و تەندروستی و سەلامەتیت لێ دەکەم لە دونیا و لە قیامەتدا، خودایە داوای لێبوردن و تەندروستیت لێ دەکەم: لە ئایینم و دونیام و خێزانم و ماڵمدا، خودایە عەیبەکانم دابپۆشە و لە ترسان ئارامم بکەرەوە، خودایە بمپارێزە لە پێشەمەوە و لە دواوەم و لە لای ڕاستم و لە لای چەپم و لە سەروومەوە، و پەنا دەگرم بە گەورەیی تۆ لەوەی کە لە ژێرەوەمەوە لەناو بچم.
خودایە ئەی زانای نهێنی و ئاشکرا، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، پەروەردگار و خاوەنی هەموو شتێک، شایەتی دەدەم کە هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ، پەنات پێ دەگرم لە شەڕی نەفسم و لە شەڕی شەیتان و هاوەڵەکانی، و لەوەی کە خراپەیەک بەرامبەر بە خۆم بکەم یان بیدەمە پاڵ موسڵمانێک.
بەناوی ئەو خودایەی کە بە هۆی ناوی ئەوەوە هیچ شتێک زیان ناگەیەنێت، نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا، و ئەو بیسەر و زانایە. (سێ جار).
ڕازیم بەوەی کە اللە پەروەردگارم بێت، و ئیسلام ئایینم بێت، و محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێغەمبەرم بێت. (سێ جار).
ئەی زیندوو، ئەی ڕاگر، بە ڕەحمەتی تۆ داوای فریاگوزاری دەکەم، هەموو کارەکانم بۆ چاک بکە و بۆ چاوتروکانێکیش نەمسپێریتە دەست نەفسی خۆم.
بەیانیمان کردەوە و پادشایەتی و دەسەڵات بوو بە هی خودای پەروەردگاری جیهانیان، خودایە من داوای خێری ئەمڕۆت لێ دەکەم: کردنەوەکەی، و سەرکەوتنەکەی، و ڕووناکییەکەی، و بەرەکەتەکەی، و هیدایەتەکەی، و پەنات پێ دەگرم لە شەڕی ئەوەی تێیدایە و شەڕی ئەوەی دوای دێت.
بەیانیمان کردەوە لەسەر سروشتی ئیسلام، و لەسەر وتەی دڵسۆزی (تەوحید)، و لەسەر ئایینی پێغەمبەرمان محمد (صلی اللە علیە وسلم)، و لەسەر ڕێبازی باوکمان ئیبراهیم، کە موسڵمانێکی ڕاستەقینە بوو و لە هاوبەشدانەران نەبوو.
پاک و بێگەردی بۆ خودا و سوپاس و ستایش بۆ ئەو (سەد جار).
هیچ خوایەک نییە جگە لە خودای تاقانە و بێ هاوەڵ، پادشایەتی و سوپاس هەر بۆ ئەوە و ئەو بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە. (دە جار، یان یەک جار لە کاتی تەمەڵیدا).
هیچ خوایەک نییە جگە لە خودای تاقانە و بێ هاوەڵ، پادشایەتی و سوپاس هەر بۆ ئەوە و ئەو بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە. (سەد جار کاتێک بەیانی دەکاتەوە).
((پاک و بێگەردی بۆ خودا و سوپاس بۆ ئەو: بە ئەندازەی ژمارەی مەخلوقاتی، و بە ئەندازەی ڕەزامەندی نەفسی، و بە کێشی عەرشەکەی، و بە ئەندازەی مەرەکەبی وشەکانی)) (سێ جار لە بەیانیاندا).
خودایە من داوای زانیارییەکی بەسوود، و ڕۆزییەکی پاک، و کارێکی وەرگیراوت لێ دەکەم
(داوای لێبوردن لە خودا دەکەم و بۆ لای ئەو دەگەڕێمەوە. (سەد جار لە ڕۆژێکدا).
خودایە سەڵاوات و سەلام بنێرە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان محمد. (دە جار).
